ئایا ئین سینا کورده‌؟ - به‌شی 2

Monday, 08.06.2012, 12:00

1112 بینراوە







ئیبن سینا 980- 1037 زاینی


له‌به‌رهه‌می نوسینه‌کا‌نی ئه‌م زانا مه‌زنه‌دا: نوسینێکی فه‌لسه‌فی به‌ناوی 'الشفا' (22) نوسینێکی به‌ناوی 'النجات' (23) و به‌رهه‌مێکی تری 'الاشاره‌' و به‌رهه‌مێکی به‌ناوی 'الکانون' له‌باره‌ی ده‌رمان و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی و چه‌ندین به‌رهه‌می تری نوسینی که‌ ژماره‌یان له‌ ده‌وری 100 نوسیندایه‌، هه‌روه‌ها نوسینی چه‌ندین نامه‌، له‌ شێوه‌ی په‌خشاندا، له‌و نوسینانه‌ وه‌ک: ئای ئیبن یاکزان، سه‌لمان و عه‌بسال (25) و 'رسائل التیر' نامه‌کانی باڵنده‌(26) وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت: 'نوسینه‌کانی که‌ڵکی زۆرن و هه‌تا ئێستا وه‌رگیراونه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندین زمانی تر، ئه‌م نوسه‌ره‌ یه‌کێکه‌ له‌ فه‌لسه‌فیه‌ ناسراوه‌کانی جیهانی موسوڵمانان، هه‌ندێ نوسینی شیعری هه‌بوو، ئه‌م نوسینه‌ یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ به‌ 'روح' گیان دا (27)نوسیویه‌تی:
گیان:
نێرایه‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌رتۆ له‌ ئاسمانی بێ پایان، کۆترێکی بێ هاوتا،
ده‌ستگیرنه‌کرابوو له‌ژێر چارشێوی زانیاریدا 'ئه‌م دروستکراوه‌' نادیار،
به‌لام هێشتا هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ و وا بێ چارشێو (28) هات بۆلات
بێ ویستی خۆی له‌وانه‌یه‌ نه‌یه‌وێت به‌جێت بێڵێ، هه‌رچه‌ند له‌ ئه‌ندێشه‌ ده‌کا سکاڵا.
له‌سه‌ره‌تادا به‌رگه‌ ده‌گرێ و ناکرێ ڕابێ له‌گه‌ل وه‌زعی وادا،
له‌ هه‌وڵدانیا (که‌لاشه‌) ڕاهات له‌ گه‌ڵ بیابانی له‌ده‌ستدانی ژیانی جیهان.
ده‌ڵێت من وا ئیتر له‌بیرم ده‌چێ بیرکردنه‌وه‌ی باغچه‌ی ژیانی به‌هه‌شتم ،
له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵانه‌ی که‌ به‌ په‌شیمانی یه‌وه‌ به‌جێ مان و به‌جێم هێشتن؛
له‌کاتی به‌ره‌وخواربوونه‌وه‌و دابه‌زین، که‌گه‌شته‌ سه‌رچاوه‌ی بازنه‌ی زه‌وی جیهان،
له‌وێدا له‌ گه‌ل لاوازی ماده‌ی له‌شدا ڕووده‌دا یه‌کگرتن (29)
مایه‌وه‌ له‌نێوان نیشانه‌و په‌یکه‌ری کاول بوون و له‌ده‌ستدان (30)
ئاوا ئێستا له‌بیرچوو له‌ یادی باغچه‌ی پارێزراودا ده‌کا شیوه‌ن
به‌ شیوه‌ن ئاوا به‌ لێشاو فرمێسک ده‌ڕێژێ بێ وه‌ستان،
هه‌تا کاتی که‌وتنه‌ ڕێی نزیک بوونه وه‌‌ له‌ باغچه‌کان؛
هه‌تا کاتی ده‌رچوونی یه‌کسه‌ر به‌ره‌و ده‌شتی مه‌زنی جیهانی گیان،
ئیتر ده‌گات و ده‌ڕواته‌ سه‌ر گردی به‌رزایی به‌هه‌شتی ژیان؛
که‌ زانیاره‌ به‌ فه‌خره‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ لێی بێ ئاگان؛
که‌وا ده‌رکه‌وت زانیاری هه‌مووکه‌ون و نهێنیه‌کان،
دابه‌زینی قه‌راردرابوو به‌ ماوه‌یه‌ک پێش دابه‌زین،
له‌ کاتێکدا هێشتا جلی شڕی پینه‌ نه‌کران (31)
له‌ وانه‌یه‌ ببیسترێ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌بوو لێی ئاگادار.
به‌لام بۆ له‌ به‌هه‌شتی به‌رزه‌وه‌ بۆ قولایی دابه‌زینی زه‌وی ؟
ئه‌گه‌ر یه‌زدان ناردیه‌ خواره‌وه‌ خۆی به‌ ویستی، ئه‌م ویسته‌ شاراوه‌بوو له‌ زیره‌کی پیاوان.
(بۆدابه‌زی) و ڕێی لێ بگرێ له‌ فراوانی به‌هه‌شت و فه‌خری به‌رزی
ئاوا ده‌بێ به‌ندبکرێ به‌ تۆڕی له‌ش له‌ قه‌فه‌زی سنگ و له‌شدا؟
وه‌ک چه‌خماخه‌و بریسکه‌ی ڕۆشنایی هه‌وره‌گرمه‌ به‌سه‌ر فراوانی ده‌شتا
ئاوا دیارنامێنێ، له‌بیرده‌چی هه‌روه‌ک هه‌رگیز ده‌رنه‌که‌وت و نه‌بینرابێ هه‌تا ئێستا.

هه‌ر وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت: ئه‌م چه‌ند دیڕه‌ش ده‌ڵێن نوسینی ئیبن سینا خۆیه‌تی به‌لام بێ گومان نیم له‌و بۆچوونه‌ وه‌ک ده‌ڵێت:
ڕۆژی خواردنێک بخۆ و خۆت لاده‌ له‌ خواردن، هه‌تا هه‌رس ده‌بێ ئه‌و خواردنه‌ی خواردت.
ئه‌وه‌ ئاوی ژیانه‌ ده‌بێ بکرێته‌ ناو ڕه‌حمه‌وه، بیپارێزه‌ به‌ ویستی پاراستن ئاوی تۆوی دروست بوون.

دوو نوسراوی شیعری که‌ نوسه‌رێک به‌ناوی شاهرستانی له‌سه‌ره‌تای نوسراوێکدا به‌ناوی ' نهایه‌الاقدام'‌ که‌ لێره‌دا نیشانی ده‌ده‌ین نوسینی ئه‌فیسینایه‌ / ئیبن سینایه‌:
من وا ده‌گه‌ڕام به‌هه‌موو بیره‌وه‌ریه‌کاندا،
سه‌یری هه‌موو نیشانه‌و په‌یکه‌ره‌کانی جیهانم ده‌کرد (32)
ئه‌وه‌ی من بینیم ته‌نها لێ قه‌وماوان وبێچاره‌ی نه‌گبه‌ت
ددانیان به‌ ڕواڵه‌تی په‌شیمانیه‌وه‌ به‌ قایم چه‌قی بوون به‌ یه‌کدا
ڕیشیان ‌ به‌ ده‌ستی ناچاریه‌وه‌ به‌ مشتیانه‌وه‌ قایم ده‌گرت.
ده‌ستی به‌به‌رهه‌م و زانیاری نوسینی ئیبن سینا وابه‌ ئاشکرا دیارن که‌ به‌جێ ماون، ئه‌م زانایه‌ له‌ مانگی سه‌فه‌ری ساڵی 370 ی کۆچی وڕێکه‌وتی مانگی هه‌شت یا نۆی ساڵی 980 ی زاینی له‌دایک بووه‌ له‌دێی ئه‌فشانه‌ له‌ ناوچه‌ی کرماشان له‌ ڕۆژی هه‌ینی مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 428 ی کۆچی و ڕێکه‌وتی مانگی 6 یا 7 ی ساڵی 1037 ی زاینی کۆچی کردو له‌ شاری هه‌مه‌دان لاشه‌که‌یان به‌خاک سپارد. ئیبن ئه‌سیر له‌ به‌رهه‌می مێژوویی نوسینیدا ده‌ڵێت که‌ له‌ شاری ئه‌سفه‌هان مردووه‌، به‌لام لێره‌دا، له‌م بۆچوونه‌ی شێخ که‌مال الدین یونسدا ده‌رده‌که‌وێت که‌ بۆچوونی ئیبن ئه‌سیر هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌و ئه‌میره‌ی که‌ ئیبن سینا کاری لاده‌کرد له‌سه‌ر کێشه‌یه‌ک لێی توڕه‌ده‌بێ و به‌ندی ده‌کا وئین سینا له‌ به‌ندیخانه‌دا کۆچی دوایی کرد و له‌م نوسینه‌ی ئیبن سینا دا ئیسپاتی هه‌ڵه‌ی ئیبن ئه‌سیر ده‌کا وه‌ک له‌م شیعره‌دا ده‌ڵێت:
من بینیم ئیبن سینا ڕقی له‌ جۆرێ مرۆڤ بوو،
به‌ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاره‌وه‌ بمرێ له‌ به‌ندیخانه‌دا،
کاری به‌رهه‌می 'شه‌فا' (33) نه‌یتوانی چاره‌سه‌ریکا،
به‌ به‌دبه‌ختی یه‌وه‌ به‌رهه‌می' نه‌جات' (34) نه‌یتوانی نه‌جاتیدا له‌ مردن.

لێره‌دا -- دوورنیه‌ بڵێین ئیبن سینا کورده‌، چونکه‌ خۆی و باوکو دایکی له‌ ناوچه‌ی کرماشان له‌ دایک بوون،هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێ، چونکه‌ کاری داگیرکه‌رانی کوردوستتان ته‌نها تالان کردن و ڕاوه‌ڕووتکردنی سامانی وولات نی یه‌، به‌لکو له‌ناوبردن و تاڵانکردنی سامانی مێژووی وکه‌لتوری و گۆڕینی باس و ناوی چه‌ندین شوێن و نوسه‌رو زانیاران وبه‌ هه‌مووبه‌رهه‌م وناوبانگیانه‌.
ئاشکرایه‌ له‌م نوسراوه‌دا که‌ ده‌ڵێت: ئیبن سینا ڕۆشت بۆ خۆراسان، ڕۆشت بۆ بوخارا وتاباریستان سه‌ردانی ئه‌و شارانه‌ی که‌ ناوبراون له‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نوسراوه‌دا، به‌ ئاشکرا له‌ باسه‌که‌دا دیاره‌ که‌ ئه‌م لاوه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌فه‌ره‌کانیا و له‌سه‌ردانی ‌ وولاته‌کانی خۆراسان و بوخاراو قه‌زوین و ئه‌سفه‌هان و هه‌مه‌دان (هه‌رچه‌ند هه‌مه‌دان شارێک و ناوچه‌ی کورد و له‌ کۆنا پاینته‌ختی میدیه‌کان و ناوی ئه‌کبه‌تان بووه‌) له‌م باسانه‌دا دیاره‌ پیاوێکی غه‌ریبه‌ و شاره‌زای ئه‌م ناوچانه‌ی وولاتی فارس نیه‌. چونکه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر نوسراوێکدا مه‌رج نیه‌ مرۆڤ ته‌نها له‌ ده‌قی باسه‌که‌دا زانیاری ده‌ستکه‌وێ، به‌ڵکو له‌ خوێندنه‌وه‌ی ‌ نێوان ژێڕه‌کانی ناوسراوه‌کاندا (وه‌ک ووته‌یه‌کی ئینگلیز ده‌ڵێت) وه‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین زانیاری ترده‌بینرێ، چونکه‌ له‌ کاتی سه‌ردانه‌کانی ئیبن سینا له‌و ناوچانه‌ و وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه‌ یه‌کێک له‌ ده‌سه‌لاتداره‌کانی ناوچه‌یه‌ک ده‌نێڕێ به‌ شوێنیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی سک یه‌شه‌ی و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌کا، و له‌به‌رئه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌لاتداره‌ وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی زانیاری زیاتر نزیک ده‌بێته‌وه‌ ده‌ستی ده‌گاته‌ چه‌ندین کتێب و سه‌رچاوه‌ی زانیاری بێ وێنه‌.
‌ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ که‌ ئبن سینا عه‌ره‌ب نیه‌، چونکه‌ په‌یوه‌دنی ئاینی نه‌بێ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ سه‌رکرده‌و ناوچه‌ عه‌ره‌به‌کانه‌وه‌ نه‌بووه‌ که‌ شایانی باس بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ باسی ئه‌ولایه‌نه‌ی گه‌ر عه‌ره‌ب بووبێ پێویست نی یه‌و ئاشکرایه‌ که‌ عه‌ره‌ب نی یه‌. سه‌رچاوه ی مێژوویی یه‌کان وه‌ک سامانی مێژوو نوس له‌سه‌ر مێژووی شاری ىه‌غداد و سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی ' تاریخ الحکما' ی نوسه‌رێک به‌ناوی حاجی خه‌لیفه‌ هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی مه‌کته‌به‌ی بۆدیلان، سه‌رچاوه‌ی مێژوویی له‌ ڕۆما / ئیتالیا، هه‌روه‌ها باسی ژیانی ئه‌و ئه‌میرو ده‌سه‌لاتدارانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌م زانایه‌وه‌ بووه‌ پێویسته‌ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م زانایه‌وه‌.
دوور نیه‌ هه‌ندێ خوێنه‌ر بڵێ: 'جا ئه‌گه‌ر ئه‌م زانایه‌ کورد بێ یاننا چی ده‌گۆڕێ؟ ' ئه‌م جۆره‌ بۆچوونه‌ بۆچوونی هه‌ندێ خه‌لکن که‌ که‌مایه‌تین وله‌وانه‌یه‌ 'کۆلکه‌ چه‌پ بن' وغه‌مخواری سامانی که‌لتوری و مێژووی میلله‌ت نین، خه‌لک ئازاده‌ بۆچونیان هه‌رچۆن بێ، به‌لام به‌لای خه‌لکانی کارمه‌ندو دڵسۆزو ئه‌کادیمی زاناو ڕۆشنبیرانه‌وه‌ ده‌رخستنی ڕاستی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌وه‌ گرنگن، چونکه‌ ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ سامانی که‌لتووری و مێژوویی میله‌تێک و نیشتمانێکن، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌هێنێ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ر چاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوو که‌ڵک لێوه‌رگرتنیان، بێ گوومان هه‌ر هه‌وڵدانێکی وا خه‌لکانی له‌خۆبوورده‌و لێزان و کارمه‌ندو دڵسۆزی ده‌وێ.
هه‌ندێ تێبینی له‌م 2 به‌شی نوسراوه‌دا:
‌ (1) ژیانی ئیبن سینا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوی، تاریخ الحکما' که‌ له‌ ووته‌کانی ئیبن سینا خۆیه‌وه‌ باسی ژیانی ده‌کا هه‌تا گه‌شتنی به‌
شاری جورجان 'گورگان و له‌وێ ده‌گات به‌ ده‌سه‌لاتدارێ به‌ناوی عوبه‌یدی عه‌بدوللا وه‌حید
(2) سه‌رناوی وه‌زیر له‌وانه‌یه‌ پێی درابێ له‌ بواری کارکردنیا یا اعامیل (واتای وه‌کیل)
(3) وه‌کیل 'اعامیل ' کاربه‌ده‌ستێ بووه‌ که‌ فه‌رماندار وه‌کاله‌تی کارکردنی پێداوه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی باج
(4) مه‌به‌ست له‌وشێنه‌یه‌ که‌ شوێنی له‌ دایک بوونیه‌تی کرماشان که‌ شوێنێکی میژوویی یه‌
(5) له‌ تاریخی الحکما نوسراوه‌ النایلی، له‌وانه‌یه‌ له‌ ناتیلی یه‌وه‌ هاتبێ که‌ شارێکه‌ له‌ تاباریستان 25 کم له‌ شاری ئاموله‌وه‌ و مامۆستاکه‌ی به‌ ناوی نائیلی / ناتیلی خه‌لکی ئه‌و شاره‌بووه‌ که‌ باوکی ئیبن سینا له‌ ماڵی خۆیدا جێی کرده‌وه له‌ کرماشان، لێره‌دا ده‌رده‌ که‌وێ که‌نه‌ ئیبن سینا و نه‌ باوکی خه‌لکی تابارستان و بوخارا نین.
(6) زاهید مه‌به‌ست سوفی
(7) سه‌یری لاپه‌ڕه‌ 132 تێبینی به‌شی 1
(8) مامونی کوری موحه‌مه‌د ئه‌میری جورجان بووه‌ که‌ فه‌رمانداری ئه‌م شاره‌ی پێدرا له‌لایه‌ن نوحی کوڕی مه‌نسوری سامانی له‌ساڵی 996 ی زاینی ئه‌م پیاوه‌ی گرت و کوشتی و ناوچه‌ی خواریزمی کرد به‌ ئیمپراتۆری خۆی، وه‌خۆی له‌ساڵی 997 ی زاینی دا مرد، سه‌رچاوه‌ مێژووی سامانی(به‌شی 2 لاپه‌ڕه‌249)
(9) ئه‌م سه‌رچاوه‌ی دی سله‌ین'که‌نوسه‌ری ئه‌م باسه‌یه‌' ده‌ڵێت: ئیبن خه‌له‌کان لێره‌دا هه‌ڵه‌ی کردووه‌ نوحی کوڕی نه‌سر 27 ساڵ پێش له‌دایکبوون ئیبن خه‌له‌کان مردووه‌.
(10) لێره‌دا نوسینی ئه‌فیسینا /ئیبن سینا که‌ باسی کتێبخانه‌که‌ ده‌کاو ده‌ڵێت: کاتێک ڕوخسه‌تم وه‌رگرت له‌ ئه‌میر نوحی کوڕی مه‌نسور که‌ سه‌ردانی کتێبخانه‌که‌ی بکه‌م، ڕۆشتم و له‌وێ ژماره‌یه‌کی زۆر ژوورم بینی که‌ پڕ بوو له‌ کتێب و به‌فه‌رده‌ کتێبی لێ بوو، له‌ ژوورێکدا به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی و شیعر، له‌ ژورێکی تردا به‌رهه‌می یاسای ئاینی فیقهی، له‌ ژووری تردا چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی زانیاری جیاواز و هه‌ر بابه‌تی له‌ ژووری تایبه‌تی خۆیدا. ئیتر کاتالۆگی کتێبه‌کۆنه‌کانی یۆنانیم خوێنده‌وه‌ به‌ ناو ' الاوائل' و له‌وێدا هه‌رچیه‌کم ده‌ویست تیایا بوو، له‌وێ چه‌ندین کتێبم بینی، سه‌رناوی ئه‌و کتێبانه‌ هه‌رگیز که‌س نه‌ی بینیبوون، لێره‌دا ئیبن سینا ته‌مه‌نی هێشتا 18 ساڵ بوو (که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی تاریج الحکما دا باسکراوه‌)
(11) ده‌ڵێت سه‌یری لاپه‌ڕه‌ 231 و تێبینی به‌شی 1 بکه‌
(12) خوارێزم شا له‌ دوای باوکی مامون که‌ ئه‌میری گورگان و خواریزم بوو له‌ ساڵی 387 ی کۆچی ڕێکه‌وتی 997 زاینیه‌
(13) تالیسان له‌وه‌ده‌کا له‌چکێکی پیاو بۆ سه‌ر داپۆشین بووه‌ که‌ ملی داپۆشیوه‌ بۆ خواره‌وه‌ له‌ پشته‌وه‌ و بۆ خه‌لکی مامۆستا و زانیار
(14) حاجی خه‌لیفه‌ که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی مێژووییه‌ تێبینی سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌کا به‌بێ نیشاندانی ته‌واوی ناوه‌ڕۆکی
(15) ناوه‌که‌ ئه‌بوالوحید الجوزانی یه‌و جورجانی نیه‌ وه‌ک ئیبن خه‌له‌کان ده‌ڵێت پیاوێک بووه‌ که‌ له‌به‌رده‌ست ئیبن سینا کاری کردووه‌ له‌گه‌ڵیدا بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ (سه‌رچاوه‌: تاریخ الحکما)
(16) شمس الدوله‌ ئه‌بو تاهیر ئه‌میری هه‌مه‌دان کوڕی فخرالدوله‌ بوه‌یهی بوو، ئه‌م پیاوه‌ بوو به‌ ده‌سه‌ڵاتداری شاری ڕای له‌ساڵی 405 کۆچی وساڵی 1015 ی زاینی (سه‌رچاوه‌: ئیبن ئه‌سیر، میرخه‌وند)
(17) علاالدوله‌ ئه‌بو جه‌عفه‌ر، نه‌ک ئیبن جه‌عفه‌ر وه‌ک له‌ نوسخه‌ی عه‌ره‌بیه‌که‌یدا نوسراوه‌
(18) به‌سه‌ت له‌واتای وشه‌ی 'سه‌رع / فێ ' وه‌ دێ
(19) کوڕان له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا، مه‌به‌ست غلمان، له‌وانه‌یه‌ کۆیله‌ بن (وشه‌که‌ دیاره‌ کوردیه‌) دیاره‌ ناوه‌ندێکی کوردی بووه‌.
(20) هه‌روه‌ک له‌ سه‌رچاوه‌ی تاریخ حکما که‌ ئیبن خه‌له‌کان به‌کاری هێناوه‌ مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ یه‌کێک له‌ خزمه‌تکاره‌کان هه‌ندێ پاره‌ی دزیوه‌.
(21) ئه‌م ووشه‌ له‌وێدا مه‌به‌ستی له‌ ووشه‌ی' تحامل' بێت و هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی واتای پێویست بۆهه‌ڵگرتن.
(22) به‌رهه‌می ئیبن سینا 'اڵشفا' پێکهاتبوو له‌ 18 به‌ش له‌ فیزیاو، میتافیزیک، بیرکاری، (سه‌یری که‌ته‌لۆکی مه‌کته‌به‌ی بۆدیلان باسی له‌ به‌شی 2 و لاپه‌ڕه‌ 581 دایه‌)
(23) نوسراوه‌کانی پزیشکی ئیبن سینا، له‌ دوادواییدا نسخه‌ی عه‌ره‌بی به‌شی نوسینی ' کانونی' خراوه‌ته‌ سه‌ر و له‌ ڕۆما ئیتالیا چاپکراوه‌ له‌ ساڵی 1593 ی زاینی دا
(24) له‌به‌رهه‌می نوسینی به‌ناوی 'اشاره‌ت' له‌ سه‌رفه‌لسه‌فه‌ی لۆجیک 'ته‌تبیقی' سه‌یری سه‌رچاوه‌ی (حاجی خه‌لیفه‌ لاپه‌ڕه‌ ‌ 743)
‌ (25) له‌سه‌رچاوه‌یه‌کدا به‌ناوی' پۆکۆک' له‌ نوسخه‌ی حای ئیبن یاقاهان که‌ ته‌رجومه‌ی فه‌ره‌نسی کراوه‌ ‌ نوسینی ئه‌ده‌بیه‌
(26) له‌ به‌رهه‌می نوسینی به‌ناوی ' شبکات التیر' مه‌به‌ستی باڵنده‌ و گیان له‌ قه‌فه‌زدا وه‌ک سدوقی به‌ندکردنی گیان.
(27) هه‌ندێ زانیاری به‌ش به‌ش پێکه‌وه‌ دانراون که‌ ئیبن خه‌له‌کان باسیان ده‌کا وه‌ک له‌ باسی مه‌زهه‌بی سوفی ده‌ڵێ که‌ گیان / روح هه‌یه‌ له‌ پێش دروست بوونی له‌ له‌شدا له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ده‌ینێرن بۆ له‌ش و دوای مردن گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆئه‌وێ.
(28) مه‌به‌ست له‌ بوونی گیان / رۆح به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کام له‌ هه‌سته‌کانی له‌ش له‌بوونی ئاگاداربن .
(29) مه‌به‌ست دابه‌زینی له‌ به‌رزایی یه وه‌ و جێگیربوونی له‌ ناوه‌ڕاستی زه‌ویدا که‌ داده‌به‌زێ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌ هۆی هه‌ندێ خه‌یاڵی سیحری / غه‌یبی یه‌وه‌ بێت.
(30) مه‌به‌ستی جیهان وه‌ک شوێنی له‌ناوچوون
(31) مه‌به‌ست له‌ جلی شڕی وه‌ک کاتێک له‌ش له‌ناوده‌چێ به‌مردن چاره‌سه‌رناکرێ هه‌تا ڕۆژی زیندوبوونه‌وه‌، هێشتا گیان له‌ به‌هه‌شتدایه‌ خۆشی ده‌بینێ له‌وپێ زانینه‌.
(32) له‌وانه‌یه‌ مه‌به‌ستی جیهان بێت، سه‌یری به‌شی پێشووکه‌ له‌سه‌ر گیان / روح
(33) مه‌به‌سه‌ت چاره‌سه‌ر 'شفا' وه‌ک ناوی کتێبه‌که‌یه‌
(34) هه‌وڵی مانه‌وه‌، یا هێشتنه‌وه‌ وه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ کاره‌کانی ئیبن سینا دا باسکراوه‌.
له‌م تێبینیانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا تێبینی ژماره‌ 5 و 19 له‌وانه‌یه‌ په‌یوه‌ندی بنه‌ڕه‌تی ڕه‌گه‌زی کوردی ئیبن سینا نیشان بده‌ن
سه‌رچاوه‌: ئیبن خه‌له‌کان، لاپه‌ڕه 440- 446 به‌شی یه‌که‌م له‌نو سراوه‌کانی.
زۆر سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیاریه‌کی زیاترتان له‌باره‌ی ئه‌م زانایه‌وه‌ بینیوه‌ پێخۆش حاڵ ده‌بم به‌ بینینی وهه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تدام بۆ هه‌ر کۆمێنت و پێشنیارو ڕه‌خنه‌یه‌ک، ئیمه‌یله‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌رشیفی ناوه‌که‌مه‌ له‌ سایتی کوردستان پۆست.