چه پڵه یه کی قه ییم بۆ زاگرۆس تیڤی (من جیاوازم 4) له چاوی بینه رێکه وه

Thursday, 10/06/2010, 12:00

2936 بینراوە


وه ك ده زانین ته له فزیۆن سه رچاوه ی زانیاری و هه واڵ کات به سه ر بردنه ، زاگرۆس تیڤیش وه ك که ناڵێکی ئاسمانی کوردی ئاماده له ماڵه کانماندا ، ئه گه ر چی زۆرترین پرۆگرامی له خۆ گرتووه به ڵام نه یتوانیوه لایه نی که می داخوازییه کانی زۆربه ی خه ڵك دابین بکات .
ئه م که ناڵه ئه گه ر چی بینه رێکی زۆری هه یه و له چه ندین ڕاپرسی وه کوو یه که م که نالی سه رکه وتووی کوردی ده قی گرتووه ، به ڵام باوه ڕم وا نییه ئه مه نیشانه بێت بۆ سه رکه وتوویی ئه م که ناڵه ، جا یان من خراپ حاڵی بووم وچێژم سه قه ته ، یان خوا نه کرده زۆربه ی بینه رانی زاگرۆس وه هان ، یان ئه شێ ئه و ڕاپرسییانه ته نها چینێك یان توێژێك و جوکرافیایه کی دیاریکراوی گرتۆته وه ، یاخود ئه میش به وێنه ی هه ڵبژاردن ده ستی تێوه ردراوه و ده نگی بۆ کردراوه . گه ر واش نییه به چاوی که می ڕه خنه گرێکه وه ته ماشای ئه م که ناڵه بکه یت ،رۆژ نییه چه رده یه ک هه ڵه ی زانستی و مه عریفی و کۆمه ڵایه تی و له فزی و ته کنیکی و ساده و ساکاری تر ، که ناڵه که ت به ناچاری پێ نه گۆڕێت بۆ سه ر که ناڵێکی تر.
جا یه كێك له و به ر نامه تاقه ت پروکێنانه ی زاگرۆس به رنامه ی (من جیاوازم)ه که حاڵی حازر به هه ندێ گۆڕانکارییه وه به شی 4ی پێشکه ش ده کرێت ، گرنگ نییه ئه مه ش لاسایی کردنه وه یه به ڵام زۆر گرنگه له مه رام ومه به سته که ی خۆی لا نه دات .
ئه م به رنامه یه که بۆ کات به سه ربردنه ، له لای کورد خه ریکه زۆر له مه رامه ئه سڵییه که ی خۆی دوور ده که وێته وه ، خۆی به رنامه یه که بۆ هه ڵبژاردن و خه ڵات کردنی به هره مه نترین که س له نێوان زۆرێكه، که چی له لای زاگرۆس زۆربه ی زۆری بێ به هره به شداری تێدا ده کات وه ك ئه وه ی هه رکه س بیه وێ به شدار بێ ، به بێ بوونی به هره یه ك و به بێ پاڵاوتن له ده ره وه ی به خشی سه ره کی به رنامه که ده رگای فه رموو فه رموو بۆ هه ر که سێك ئاوه ڵا بکه ن. هه ر وه ک ئێستا که ده یبینین خه ریکه ده بێت به پێشبڕکێی سه ماکه ر و گروپی هه ڵپه ڕکێ و ڕاپه ر، جا چ سه ماکه ر و ڕاپه رێك که هیچ جیاوازی وفره به هره ییه یه کیان له نێواندا نییه ، وه لێره دا هیچ تانه وخوانه خواسته قسه یه ك له سه رئه و گه نج و لاوه خوێن شیرینانه نییه ئه وه نه ی بێ ئاستی هه ڵسه نگاندنی ستافه که نه بێت.
جاران که خاتوو(ئه ڤین ئاسۆ)پێشکه شکاری ئه م به رنامه یه بوو له رووی ده نگ و رووخساربۆ سه ر(سه حنه) خۆی ووته نی هیچ که مووکوڕییه کی نه بوو به ڵام کۆڵی ئه م خاتوونه له هونه ری گۆکردن وڕووی ده م کردنه به شدار بووان وبی سه رمایه له مه عریفه و زانیاری هه موو ئه و ڕووانه ی تری داپۆشیبوو،هه ندێ جا ربه زمان ده رکێشانی به رانبه رزوومی کامێرا و هه ندێ جار ووته ی نا شایسته ووتن له ئاست به شدار بووان و بینه ران وله هه مووشیان زیاتر که منی ناڕه حه ت ئه کرد جۆ ری پرسیار کردن بوو له مناڵی بچووكی به شدار بوو به وه ی ئه یخسته نێوان دوو هه ڵبژاردنه وه باوكت خۆش ئه وێ یان دایکت؟ و فشاریشی بۆ ده هێنا بۆ وه ڵام دانه وه ، که ئه مه ش له هیچ ڕوویه کی کۆمه ڵایه تی و زانستی و په روه رده ییه وه مایه ی قبووڵ کردن نییه. به ڵام له به شی 4 ی ئه م به رنامه یه له جێگه ی ئه م خانمه ، خانمێك و گۆرانیبێژێك دانراون هه رچه نده جارێ زووه قسه کردن ده رباره یان، به ڵام به بڕوای من دوو پێشکه شکار بۆ وه ها به رنامه یه ك به ته واوه تی زیاده یه ، هه ر بۆیه به سه یر کردنی ته نها زنجیره یه ك لێت مه علووم ئه بێت که ڕۆڵی گۆرانیبێژه که چڕ بۆته وه له وه ی به هه ر به شداربوویه ك بڵێت ((چه پڵه یه کی قه ییم له بۆ فڵان که س)) و ڕۆڵی خانمه که ش ته نها ناو به ناو بقریشکێنێ ((سوپاسی بێپایانمان بۆ سبۆنسه ری سه ره کی به رنامه که مان ...)) به ڵام له هه مووی سه یرتر ئه و داهێنانه تازه یه ی زاگرۆسه له به رنامه که دا ، به زیاد کردنی کاراکته ری (شه مۆ) بۆ به رنامه که که ڕۆڵێکی کۆ مێدی پێ ده بینرێ له گه ڵ خاتوو(به لقیس)موغازه له ودڵداری ده کات که به ته واوه تی ئه م کاره نامۆ یه به ئه سڵی بابه ته که و ته نها کارێگه رییه کی خراپی هه بێ بۆ سه ر به رنامه که که زووزوو زووم و ته رکیز له به شداربووان زه وت ده کات بۆ خۆی جگه له هه ندێ قسه و هه ڵوێسته ی بێتامیش ، که شێکی نالۆژیکی نادادپه روه ری خولقاندووه به وه ی له لایه ك زوومی کامێرا ده چێته سه ر خێزانی به ڕێزی شه مۆ له نێوان به شداربوواندا وبه حیواریش ئاماژه ی بۆ ده کرێت و له لایه کی تریشه وه موغازه له ی به لقیس ده کات و به لقیس له لایه ك وه ڵامی موغازه له که ی شه مۆ ده داته و له لایه کیش سه ر وسه ودای په یدا کردنی پیاوێکه له نێو به شداربووه کاندا ، که ئه مانه ش پتر بو کارێکی شانۆیی یان درامی ئه شێن نه وه ك له به رنامه یه کی له و شێوه دا جێگه یان بکه یته وه ، که هیچ کاریێکی به م مه سه لانه وه نییه ، جگه له وه ش جۆرێك له سووکایه تی تیدایه بۆ هه ردوو ڕه گه زه که.
سه رباری ئه مانه ش به شێك له ستافی به رنامه که لیژنه ی داوه رییه که له م به شه تازه یه دا پێك هاتووه له کاك زه هاوی وکاك زاهیر جه لال و خاتوو به لقیس ، هه رچه نده ئه رکییانه کار و نواندنی به شدار بووان هه ڵسه نگێنن ، هه رکه سه به پێی پسپۆری خۆی له ڕوانگه یه که وه بۆ مه سه له که بنوارێ وه ك لایه نی فیزیکی و نواندن و حیوار و ئه کسسوار و ده نگ و نمایش..هتد
که چی ده بینین جگه له تێکه ل پێکه ڵی له هه ڵسه نگاندنه کان له سه ر بنه مایه ک کار ده که ن فڕی به ئه سڵی مه سه له که وه نییه بۆ نموونه به لقیس خان ده ڵێ ((به خۆت جوانی .. جه حێلی .. جلکت جوانه..ژیان له پێشته..بۆیه ده ڵێم به ڵێ)) یان یه کێکی تر ده ڵێ ((ئه م جاره هه ڵه ت هه بوو ..نواندنه که ت باش نه بوو..خۆت باش ئاماده نه کردبوو..به ڵام ئه گه ر به ڵێن بده یتێ باشتر بیت ئه وا پێت ده ڵێم به ڵێ)) ئیتر به م جۆره ...بۆ یه به ڕای من هه ر له سه ره تاوه هه تا ئێستاشی له گه ڵدا بێت جگه له ڕۆڵی زه هاوی وجارانی ئارامۆ که له هه ڵسه نگاندندا تا ڕده یه ك باشتر بوون له وانی تر ئه گینا که م و کوڕی زۆر به کاری ته واوی ستافه که وه هه بووه . هه ر بۆیه ش له جێگه ی وه ها به رنامه یه کدا که بێ گوومان پاره یه کی زۆری لێ خه رج ئه کرێت ، به رنامه یه کی مه عریفی سوود به خش دا بهێنرێت ،نه ك وه ها به رنامه یه ك ، له بری ئه وه ی زاخاویکی مێشکمان بدات ده روونمان پڕ کات له گرێ و مێشکمان ماندوو بکات.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە