تیروپشکەکەی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی فێڵیان لە بینەران کرد

Friday, 11/11/2011, 12:00

4629 بینراوە


دوێنێ شەو لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی راستەوخۆ ئاهەنگێکم بینی، کە تایبەت بوو بە راکێشانی تیروپشک بازاری (ستی مۆڵ).
هەموو شتەکان باش رۆیشت و دەستخۆشیان لێ ئەکەم ، بەڵام زۆر بەداخەوە بۆ ئەو خەڵکە هەژار و خۆش باوەڕەی کە باوەڕیان پێ ئەکات و چاوەڕێی دەرچوونی خەڵات بوون لە لایەن ئەم جۆرە کۆمپانیایانەوە.
نازانم بێژەرەکە کە ناوی ناز عەبدوڵایە کاغەزێکی لەبەر دەست بوو. هەموو ئەو ناوە تایبەتیانەی ئامادە کراوە خەڵاتەکان وەربگرن لای نوسرا بوو. ئەوا بڕیاری لەسەر دراوە کە ئەمانە ئەبێت وەربگرن نەک خەڵکی ئاسایی . من بۆ ئەم قسەیەم بەڵگەم هەیە ئەویش کاتێک ناوەکان لە تیروپشکدا ئەخوێنرایەوە بە هیچ جۆرێک کامێرای لەسەر نەبوو، کامێرا لە سەر شانۆکە بوو دوای ئەوەش بێژەرەکە ناز کاغەزێکی وەرگرت و هەر لە خۆیەوە ناوێکی سیانی و ژمارەیەکی خوێندەوە خوا وەکیلی ، جا ئەم ناوانەی کە ئەو ئەیخوێندەوە بەڵگەی چیە، کە ئەو ناوەیە لە تیروپشکەکەدا دەرچووە ، ئەتوانن وەڵام بدەنەوە ؟
لە هەموو ووڵاتانی دونیا کاتێک تیروپشک رائەکێشرێ کامێرا بەبەردەوامی لەسەر ژمارە و ناوەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەخوێنرێتەوە نەوەک کوردەکەی خۆمان لیستێکی ئامادەکراو لە ژێر دەستی بێت و ناوەکان بخوێنێتەوە گوایە ئەمە ئەو ناوانەیە کە بۆیان دەرچووە . زۆر بەداخەوە کە قەت ناتوانین ببینە جێگەی باوەڕ بۆ خەڵکان و نە ئەبوایە بەم شێوەیە تیروپشکەکە راکێشرێت .
تکایە خەڵکینە بەم جۆرە ریکلامانە مەخەڵەتێن و پارەیەکی زۆر خەرج مەکەن هەتا چاوەڕێی دیاری گەورە بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە