کێرڤەکە سفر دەخوێنێتەوە!

Thursday, 20/02/2014, 12:00

1943 بینراوە






کێرڤەکە سیفر دەخوێنێتەوە!
 
 ئیدارەی حکومەتی هەریم لە بواری ئابوری ئەگەر بەروارد بکرێ بە کۆمپانیەیەکی ئابوری قەوارە مام ناوەندی وڵاتانی دونیای سەرمایە داری، ئەوە بۆمان دەردەکەوێ کە بەرێوەبەرانی ئەو حکومەتە کوردیە لە باشوری وڵات بەهرەی کابرایەکی ئاسایی بەرێوەبەری کۆمپانیایەکی بچوکیان نیە.
 
 کۆمپانیای ولوۆرس: کۆمپانیایەکی قەوارە مام ناوەندی وڵاتی ئوسترالیایە. کە تەنیا خواردنی وشکەوە سەوزەواتو گوشت دەفرۆشی لەگەڵ مەشروباتو بەنزین.ئەو کۆمپانیایە خاوەن ١٩٧ هەزار فەرمانبەری موچە خۆرە لە ئوسترالیاو نیوزیلاندا، پەیوەندی بازرگانی دەیبەستێتەوە بە هەزاران هەزار جوتیاراو خاوەن کارگەکانی خواردەمەنی ئەو دوو وڵاتە. لە هەفتەیکدا ٢٨ملیۆن کڕیار بەرێدەکەن هەروەکو چۆن خۆیان ئاماژەیان پێداوە لە راپۆرتی ساڵانەی ٢٠١٣.
 
  لە ژێر ئیدارەی رالف گراهام وۆتەرس، بەرێوەبەرو سەرٶکی ئەو کۆمپانیایە و لە وتەی کۆبونەوەی ساڵانەی 2013ی کۆمپانیاکەی، باسی لە قازانجی ئەو ساڵ کرد کە بریتیە لە ٢.٢٦ دوو پۆینت بیستو شەش بیلیۆن دۆلار، دوای باج.  بە درێژای ساڵەکە ٧٣ بەنزینخانەو سوپەر مارکیتی تر کراوەتەوە لە سەران سەری وڵاتی ئوسترالیاو نیوزیلاندا. ئەگەر ئەو قازانجە بەروارد بکەین تەنیا بە بە قازانجی ساڵی ٢٠٠٧، تەنیا چلو دوو میلیۆنو پێنج سەدو هەشتاو شەش هەزار ٤٢،٥٨٦ دۆلاربوە. 
 
 لە ژێر ئیدارەی حکومەتی سیاسی هەرێم کە پێدەگوترێ نیمچە دەوڵەت ! وە بە گوێرەی هەندی ئامێر کە لە میدیا کوردیەکان بڵاو دەکرێتەوە، ژمارەی فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە، تەنیا  679 هه‌زارو939 فه‌رمانبه‌رە. قەیرانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان لە ژێر ئیدارەی حکوماتی هەرێم  ساڵ لە دوای ساڵ بەرەو خراپتر دەچێ، ئەوە لە کاتێککدایە کە بەدرێژای تەمەنی ئەو دەسەڵاتە سیاسیە کە ٢٤  ساڵە،  بەدرێژای ئەو ساڵانە هەرێم دەرامەتێکی زۆر باشی هاتۆتە دەست، بگرە لە بودجەی %١٧ی هەرێم، دەرامەتی گومرگەکان، سامانە سروشتیەکان بەتایبەتی فرۆشتنی نەوت بە دزیو بە ئاشکرا، ئینجا دەرامەتی بازرگانیو، دەرامەتی گەشتوگوزار، باجی بسنسی بچوکو گەورەوعەقارات، دەرامەتی ئەو هەمو پرۆژەیی کە لەلایەن دەسەڵاتەوە پروپاگەندەی بۆ دەکرێ ساڵانە،دەرامەتی ئاسیاسێلو کۆڕەکو داهاتی محەتەی کارەباو خەستەخانەکان و کرێی دوکان و بازارەکان، بەڵام سەرەرای ئەوە ئێستاش ئابوری ئەو حکومەتە دەچێتە خانەی مایە پوچ. بەدرێژای تەمەنی هیچ پاشەکەوتیەکی ئابوری ئەو حکومەتە دیار نیە! بە دەلیلی ئەوەی بانکەکان هەموی بەتاڵن! موچەی فەرمانبەرانیان نیە بیدەن،  سەرۆکی ئەو ئیدارەیە هەمو رۆژێ بە رێگایەوەیە بۆ بەغدا بۆ ئیقناع کردنی مالکی بۆ سەرفکردنی بەشە بودجە!. ئەگەر هەڵسانگاندن بکرێ بۆ باری ئابوری ئەو وڵاتۆکەیە، ئەوە بە کورتو کرمانجی هەمو کاتیک بە دریژای ئەو ٢٤ ساڵە، قازانج سەری سەرمایەی خواردوە! وە کێرڤی ئابوری ساڵی ٢٠١٣ ی حکومەتی هەرێم لە ژێر سایەی ئیدارەکەی و سەڕۆکەکەی، وەکو ساڵانی رابردو سیفردەخوێنێتەوە!
 
 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە