دەرفەتێكى زێڕینى كەم وێنە و دەبەنگى كوردى باشورى خەوخۆش

Sunday, 15/06/2014, 12:00

3061 بینراوە




دەرفەتێكى زێڕینى كەم وێنەى دووبارە نەبۆوە لە ئاسمانى بێ بەختى كورد جارێكى تر گوێچكەمان ڕادە تەكێنێ لە خەوى خۆش پڵاوى بەخەبەرمان دێنێ ،
ئازادى بەر قاپى دەرگاى لێگرتووین ، دەڵێ سەدەى بیست و یەكە كوردە غیرەتێ ... لە خەو هەڵسە هەوڵێ هیمەتێ ئەوا نیە
ئەمێریكا بە گوێیەكمان دەچرپێنێ كورد كێشەى خاكى نەماوە ئەوە نیە ڕۆژنامەیەكى گرنگى ئیسرائیلى بە گوێ قورسەكەى ترمان ئەهاڕێنێ دەرفەتێكى چاوەڕوان نەكراوى دانسقە بۆ كورد لە ناوچەكە هاتۆتە ئارا ...
ئەوە نیە كاروانى نەوتى پڕ بەهاى كوردستان دەردەهێنرێ و دەفرۆشرێ و كڕیارى چا كى هەیە و ، كەشتیە پڕ نەوتى یەك و دوو سێ و چواریش فرۆشرا ، ئەو نیە عارەبى دوژمنە دێرینى مێژووەكەمان تۆڵەى سەر لەبەرى هەزار و چەند ساڵەیان لە یەك دەكەنەوە ، ئەو نیە دوژمنەكانمان بە هەر هەموو دوا مۆدێلى دونیاى چەك و ماشێنى سەردەمیان بە سوار كراوى بۆ بە جێ هێشتووین ، تەنها غیرەتى پەلاپیتكە تەقاندنى لێمان دەوێ ...
ئەوا نیە لە ڕۆژ ئاواى جگەر خوێن ، كوڕ و كچانى هێزى پاراستنى گەل ئامادەن لە بن هەر تاشە بەردێكى گەرمیان و گەرمەسێرى خوێنى خۆیان بكەنە خەڵاتى ئازادى كوردستان ، ئەوە نیە شێرە كوڕ و كچى بێشەكانى قەندیل ئامادەى تێكەڵ كردنى خوێنى باكور و باشوورن بۆ ئاڵاو واڵاكردنى پەرچەمى ئاڵاى كورد ...
كەچى ، ئەفسوس ...
سەرۆك لە وڵات نیە ، خوا بكا وێڵى گەڕانى ئازادى بێت ...
بەڵێ خوا نەكا ، دیسان سەرانى باشوور دەڵێن (نا ئێمە تا ئێستا بەشێكین لە ئێراق) ئێراق بۆ جارى چەندەمى خۆى وەك بەكتریایەكى زیان بەخش شى دەكاتەوە ، بەڵام ئێمە پینەچیەكەین بۆ دروست كردنەوەى ژینگە گونجاوەكەى .
تازە بە تازە خەریكى بە وەزیر كردنى ڕۆڵكانیانن ,
كەچى تازە بە تازە،سوسیالست دیموكرات و موسڵمانەكانى ئێمە خەریكى ئینشقاق و حیزب دروست كردنەوەن
شەڕى ئازادى لە پێ دەشتەكانى كەركوك دەستمان ڕائەكێشێ بۆ نۆشاوى سەركەوتن ، كەچى كوردانى باشوورلە كەركوكى گڕ ئیستحقاقى هەڵبژاردن دەكەنە پێشمەرجى ڕێكەوتن ،
لوولەى تۆپ و دۆشكا و بیكەیسى و ناتۆ گوللەشیان لەبەرە تەنها پەلاپیتكە لەرزۆكەكەى ئێمەى دەوێ ، كەچى ڕستى گوللەكانیان لەبەر دەردەهێنین و لە بازاڕى شەڕێكى ترى ناوەخۆ كۆگاى دەكەن ،
ئەو ئۆپۆزسیۆنەى بە عەرش و قروشى گەندەڵى و دزى و ناعەدالەتى ئەم وڵاتە نووسابو ، كەچى ئێستا گیرى بە دەست نیشان كردنى وەزیر و وەكیل و مودیرعام خواردووە .
ئازادى لە بەر دەرگامانە و وەك سواڵكەرێك لێمان دەپاڕێتەوە دەرگاى بۆ بكەینەوە ، كەچى ئێمە بۆ سەفەر گرتنى عومرەى ئەمساڵ شارە و شارى ئێراق دەكەین ، تا خوا لەبەرەكەتى حۆرى ئەو دونیا بێبەشمان نەكا .
تازە بە تازە پەرلەمانە تەمبەڵەكەى كوردستان بە بێ دەوام پشووى هاوینەى بێ سەعى كردن دەداتە خۆى تا لە گەرمەى مانگى هاوینى شار بە مووچە شەش حەوت ملیۆنیەكەى لە كەنار دەریاكان بەسەر باتەوە.
خەوخۆش ئَێمە ... لە هەموو ئێراق خەریكى ڕێكخستنەوە و گرد كردنەوەى ڕۆڵكانیانن بۆ بەرەكانى دەست نیشان كردنى سنوورى وڵاتەكەیان بۆ نەوەكانى دوا ڕۆژیان ، كەچى ئێمە لێشاوێك گەنجى لە فە خۆر و نێرگلە كێشى بەر مۆندیالى دوو هەزار و چواردە لە ئیسكانى هەولێرى پڕ ژان خەریكى چێشتە خەوى هیلاكى شەوى ڕابردوون ، بادینانى بێ خەم ، شارە جوانەكەى پیرەمێرد توخوا با سنگى كچانمان قەڵغانى گوللەى نەیاران بێ و با بۆ دەمێك بۆ مەزەى شەوانمان نەبێت



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە