بانگێشتکردنی بارزانیی و تاله‌بانی بۆ به‌ره‌وه‌ رووبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی له‌ فه‌ڕه‌نسا

Thursday, 24/03/2011, 12:00

1910 بینراوە


من وه‌ک دكتور كمال علی دانیشتووی لیونى فەرەنسی
بانگێشتنی هه‌ر یه‌ک له‌ جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی ده‌که‌م بۆ به‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له‌ ته‌له‌فیزیۆنی فه‌ڕه‌نسا به‌ مه‌به‌ستیی ئاڕاسته‌کردنی ته‌نها (10) پرسیار سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵه‌ی مێژوویی  و خیانه‌تکارییه‌ سیاسیی و نیشتیمانییه‌کان، که‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی سیاسییان ئه‌نجامیان داوه‌. من ته‌حه‌دایان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بتوانن خۆیان له‌و پرسیارانه‌ قوتار بکه‌ن.


تیبینى :
هەر یەك لە بەندەو ئەوانیش دەبێت ئامادە بین بۆ هەر باشهاتێكى یاسایی كە لە ئەنجامی ئەو رووبورووبونەوەیە دەردەهاویژریت . گشت ئامادەكاریى خەرجیی ئەو كارە لە ئەستۆى بەندە دەبیت. ئه‌و بەرنامەیە راستەوخۆ بێ مونتاج و قرتاندن بەخش دەكرێت
15 كەسایەتى سیاسی كوردی و بیانى بیلایەنى جیهانى ئامادە دەبن. كاتى بەرنامەكە تەنها 40 دەقیقەیە .

سوپاس بۆ هاوكاریتان
چاوه‌ڕیی وه‌ڵامی ئه‌و دوو که‌سه‌ین
[email protected]

سه‌رنجی کوردستانپۆست: به‌ رێزه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌م بانگێشتنه‌ی به‌ڕێز د. که‌مال عه‌لیمان بڵاوکرده‌وه‌، به‌ڵام دڵنیای ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌وان نه‌ دێن و نه‌ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌، بۆیه‌ پێشنیاری ئێمه‌ بۆ دکتۆر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ماوه‌یه‌کی تر هه‌ر ده‌ پرسیاره‌که‌مان بۆ بنێرێت، تا بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌  و بزانین خۆیان و ده‌سه‌لات و حیزب و خه‌ڵکی کوردستان وه‌ڵامیان بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ چیی ده‌بێت و چیی ده‌ڵێن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە