رادوێی دەنگی ئەمەریکا ناراستەوخۆ لەژێر دەستی داگیرکەران دایە

Friday, 16/09/2011, 12:00

1984 بینراوە






رادوێی دەنگی ئەمەریکا یەکێکە لەو رادوێ ناودارانەی دنیا کە نەتەوەکانی وەک کورد ئومێدی بێلایەنی و لە ئینتزاری بڵاو کردنەوەی هەواڵی راست دان، بەڵام ئەو رادوێیە ناراستەوخۆ بەشە کوردیەکەی کەوتۆتە دەست داگیرکەرانی کوردستانەوە لە رێگای یەکیەتیەوە کە یەکیەتیش راستەوخۆ دروستکراوی دەستی داگیرکەرانەو پەیوەندیەکەشیان تاکو ئێستا نەپچڕاوە.
لەدوای راپەرینەوە یەکیەتی زۆر چاپوکانە لە رێگای هەوادارانی خۆیانەوە لە ئەمەریکا، دەستیان بەسەر ئەو رادوێیەدا گرت و هەرکەسێک ئەوان چرای سەوزی بۆ هەڵنەکەن رادوێکە گفتوگۆی لەگەڵ ناکات و هەموو کاتێکیش هەواڵەکانیش بە بەرژەوەندی پارتی و یەکیەتی بڵاو دەکاتەوە، لە دوای ١٩٩١ وە جەلال تاڵەبانی زۆر چاپوکانە لەسەرەتادا عومەر دزەیی و لە دوایدا عومەر شیخ موسی کردە بەرێوەبەری رادوێی دەنگی ئەمەریکا، کە هەموومان عومەر شێخ موس دەناسین کە کوردێکی کوردستانی سوریایەو لە ١٩٧٧ وە مخابەراتی دەوڵەتی سوریا ناردیە ناو یەکیەتی نیشتمانی و کراشە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، خۆ ئەگەر یەکیەتیەکانیش بڵێن وا نیە، ئەوا لێیان دەپرسم چ زانستێک ئەوە قبوڵ دەکات کە جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتیەکەی هەموو رۆژێ لە سوریا بوون و بۆ نان خواردن دەرۆیشتنە لای مخابەراتی سوریاو مخابەرات بێدەنگ بوو لە هاوکاری عومەر شێخ موس لەناو یەکیەتیدا ؟، خۆ رەنگە کاک عومەریش وەک مام جەلال مخابەراتێکی جۆکەری بێت و لەگەڵ دەسگای مخابەراتی ئەمەریکاش پەیوەندی هەبێت.
کاک عومەر شێخ موس لەدانیشتنێکدا لەنێوان من و مام جەلال بەشدار بوو لەسەردەشت لە ١٩٧٩، لەوێوە باش یەکتر دەناسین و لە هەشتاکانیش لە لەندەن بەرپسی ئەوروپای یەکیەتی بوو، بەشدار بوو لە هەموو پڕۆپاگندەکانی کە بەرامبەر بە منی دەکردو قەل بە قازی دەگوت روت رەشە، کاک عومەر بەوەشەوە نەوەستا دیوارێکی گەورەی دروست کرد لەنێوان من و رادوێی دەنگی ئەمەریکادا، بۆ دەقیقەیەکیش رێگای نەدا هەواڵەکانی پڕۆژەی نەوتی کوردستان و پڕۆژەی ویلایەتی موسڵ بڵاو بکاتەوەو گفتوگۆیەک لەگەڵ من پێک بهێنرێت، بەڵام دەیان گفتوگۆی رێک خست بۆ عومەر سورچی هاوبیرو هاو پەیوەندی بە مخابەراتەکانەوە، با ئەوەش بمێنێ بۆ رۆژی خۆی.
لەدوای خانە نشینی کاک عومەر کە زۆر ماندوو بوبوو بۆ مخابەراتەکان، کاک بەڵێنی برای کاک بەرهەمیان کردە هەمەکارەی رادوێکەو ئەویش دەستی کرد بە بەرێوە بردنی پڕۆگرامەکەی کاک عومەر شێخ موس، ئەویش زۆر ناکوردانە هەڵسوکەوت دەکات بەرامبەر بە من.
لێرەوە داوا لە رادوێی ئەمەریکا دەکەم، ئەگەر دەزانێ ئەو نوسینەم دوورە لە راستیەوە با لە دادگا داوام لەسەر تۆمار بکا بۆ ئەوەی راستیەکان لە دادگادا ئاشکرا بکرێن.
سەردار پشدەری
لەندەن 16 9 2011
http://www.kurd-oil.net


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە