پایتەختی گەشتیاری عەرەبی رسواییە نەك شانازی

Tuesday, 03.11.2014, 12:00

724 بینراوە




لەدوای پرۆسەی سەربازی ئەمریكا لەعێراق و كۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی بەعسیەكان كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بەنیازبوون كۆبونەوەیەك لە شاری بەغدا سازبكەن بەڵام لەبەر ئاڵۆزی بارو دۆخی ئەو شارە كۆبونەوەكە لەشاری سلێمانی سازكرا لەمیانەی كۆبونەوەكەدا كاتێك باسی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا سەرۆكی شاندی كۆمكاری عەرەبی بەتوندی ئەوزاراوەیەی ڕتكردەوەو ووتی شتێك نییە لە عێراقدا بەناوی هەرێمی كوردستانەوە و باشترە بوترێت باكوری عێراق هاوكات رەخنەیشی لە ئاڵای كوردستان گرت كە لە تەك ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەكان ئەشەكایەوە .
پارساڵیش كاتێك پەرواز حسێن تاكە كچە كوردی بەشدار بوو لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵ ،ناوهێنانی كوردستان لەلایەن ژنە گۆرانی بێژی ئیماراتی ئەحلام كە دەستەی هەڵسەنگاندنی بەشدار بوان بوو ڕەتكرایەوە و كوردستانی بە باكوری عێراق ناوبرد .
ئەمە ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە لای ووڵاتانی عەرەب وبەتایبەتیش عەرەبی عێراقی بەكوردستان ئەڵێن شیمالنا ئەلحەبیب كەواتە وەك ڕۆژی ڕون ئاشكرایە هەولێر بۆچی پایتەختی گەشتیاری عەرەبیە ،بەڵێ هەولێر وەك شارێكی عێراقی عەرەبی پاڵێوراوە بۆ پایتەختی گەشتیاری عەرەبی ساڵی 2014 .
بڕۆن تەماشای ماڵپەڕی ئەرەب تاوریزم بكەن بزانن مەرجەكانی هەڵبژاردنی شارێك بە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی چییە :
لەخاڵی یەكەمدا نوسراوە كە ئەبێت شارێكی عەرەبی بێت و دانیشتوانەكەی لە نەتەوەی عەرەب بێت و زمانی فەرمی مامەڵەكردن تیایدا عەرەبی بێت .
ئافەرین بەرپرسانی پارتی ،ئافەرین نەوزادی پارێزگار ،تەنها بۆ ناوبانگی ساڵێك مۆركی كوردانەی هەزاران ساڵەی پیرە هەولێرتان فرۆشت .
نەفرەت لە پارتی ،نەفرەت لە بنەماڵە ،نەفرەت لە نەوزاد ی كاسەلێس تەنانەت نەفرەت لە وكەسانەش كە شانازی بەوەوە دەكەن كە هەولێر پایتەختی گەشتیاری عەربیە.
تۆ بڵێی ڕۆژێك لە ڕۆژان تاران یان ئەستەنبوڵ یا تەنانەت ئەحوازو عەبادان كە شاری ئێرانی عەرەب نشینن بكرێتە پایتەختی عەرەبی گەشتیاری.
بەڕاستی شورەییە ئێمەی كورد شانازی بەو نازناوەوە بكەین ،تاكەی كورد ڕاست و چەپی خۆی نازانێت و بەوردی تەماشای پێشهاتەكان ناكات .
خۆزگە ئێمەییش وەك میللەتانی دیكەی دنیا شانازیمان بەخۆمانەوە بكردایە نەوەك پاشكۆ و كاسەلێسی ئەم وئەو.



ئیمەیل:[email protected]







(دەنگدراوە: 0)