KURDISTANPOST
فەرەیدون کونجرینی
pukmediya له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌ش چه‌واشه‌کاری ده‌کات
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
1651
بینراوە
باکوری ئه‌ڵمانیا.. یادی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له کییل به‌رز راگیرا
pukmediya
بابه‌ته‌که‌ی دور له‌راستی بڵاوکردۆته‌وه ئه‌و وتاره‌ی ینک پ‌د‌ک کهلهماڵپهرهکهیاندا بڵاوبۆته‌وه ئه‌و وتارانه نیه که له کۆره‌که‌دا خوندراوه‌ته‌وه به‌رێزان خوێنه‌رانی تۆری ئه‌نته‌رنێت گوێگرانی ئازیز نوسه‌ران ئاماژه کرانی کورد
له به‌رواری 2010,03,14 کۆرێکی ماته‌مینی گیرا بۆ محرومانی کمیابارانی هه‌ڵه‌بجه کۆره‌که بانگه‌شه‌ی بۆکرا که هیچ رێخراوێ نایبات به‌رێوه وه گوایه له‌ژێرناوی هیچ حیزبێکا ئه‌م کۆره ناگیرێت ئێمه‌ی ده‌سته‌ی شاری کیل زۆربه‌باشی ده‌مان زانی ره‌گی دروست بونی کۆره‌که له‌لایه‌ن کێوه ده‌گیرێ ئێمه‌ی هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆ ران بۆشه‌هیدان و ئه‌نفال کهکودستان و کوردستانیان به‌دڵێکی پرغمگینهوه رێزلهم رۆژه ده‌گرن به‌گیانێکی گۆرانخوازهانهوه رومانکرده کۆره‌که , کۆرهکهمان د هوڵهمهند کرد
ئێمه‌ی ده‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ووتاریی خۆمان بۆ ئاماده بوان خوێنده‌وه رێزمان گرد له‌ورۆژه
به‌رێزان له‌مه‌ڵپه‌ری pukmediya بڵاویکردۆته‌وه کۆره‌که له‌ژێرناوی ینک و پ‌د‌ک براوه به‌رێوه ئاماژه‌ی به‌وتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆران نه‌داوه
pukmediya بابه‌ته‌که‌ی دور له‌راستی بڵاوکردۆته‌وه ،خوێنه‌ری به‌رێز باش بیبینن چۆن پێشێلکاری ده‌کرێت له‌روی قه‌ڵه‌مه‌وه به‌رێزان ئه‌م بابه‌ته‌یPUKmedia له‌گه‌ڵ ئهوڤیدیۆیانهدا چه‌ندیان فرقه هه‌ر به خۆتان ده‌ڵێم
شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا 17:36:26 2010-03-15
بۆ به‌رزڕاگرتنی یادو بیره‌وه‌ری تێپه‌ڕبوونی ٢٢ ساڵ بهسهرکارهساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال دا سه‌نته‌ری کلتوری کوردی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ که‌رتی رێکخستنی یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان و رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی ناسبوونی کورد‌و ئه‌ڵمان له شاری کییل مه‌راسیمێکی تایبه‌ت به‌و یاده‌یان به‌ڕێوه‌برد.
رۆژی ١٤/٣/٢٠١٠ به ئاماده‌بوونی نه‌جاتی موهه‌ندیس به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی ئه‌ڵمانیای ی.ن.ک و ئیدریس چۆنکی لێپرسراوی ناوچه‌ی باکوری رێکخستنه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له کوردستانیانی شاری کیل و ده‌وروبه‌ری مه‌راسیمێکی رێزلێنان له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌چه‌ند ساتێک وه‌ستان به‌ده‌م سروودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه ده‌ستیپێکرد، پاشان ٢٢ مۆم بۆ یادی قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته داگیرسێنراو به‌دوایدا وتاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له‌لایه‌ن ئه‌یوب هه‌ڵه‌بجه‌یی-یه‌وه خوێندرایه‌وه،مه‌راسیمه‌که چه‌ندین چالاکی له‌خۆگرتبوو له‌وانه:
*وتارێک و چه‌ند پارچه شیعرێکی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له لایه‌ن کاک عه‌لی که‌رکوکی یه‌وه پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرا.
*سدیق کرژه‌یی به‌رپرسی که‌رتی ڕێکخستنی (کیل) وتاری کۆمیته‌ی ڕێکخستنی ئه‌ڵمانیای خوێنده‌وه..له‌وتاره‌که‌دا هاتبوو(ئه‌مساڵ ٢٢ ساڵ تێده‌په‌ڕێ و خه‌م و ئازار‌و زامی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له‌هزرو بیری هه‌ر خاوه‌ن ویژدانێکدا درێژه‌ی هه‌یه وساڕێژیش نابێ..!تا ئه‌وکاته‌ی که عه‌قڵیه‌تی وپاوانخوازی ودیکتاتۆری نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کۆتایی نه‌یه‌ت وئه‌و په‌ره‌وه‌رده‌یه بهبنهماو پرسهنسیپهکانی دیموکراسیه‌ت ههڵنهتهکێ که‌مێژوویه‌کی زوڵم و سته‌می له‌عێراقدا هه‌یه..هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال پێناسه‌ی زام ومهرگهسات وجینۆسایدی کورده..!زامی هه‌ڵه‌بجه له مانگێکدایه که به‌مانگی ئازاره هاوبه‌شه‌کان ناسراوه‌و به‌دوایدا مانگی ئه‌پریل ڕۆژگاره سه‌خت و هه‌ڵمه‌ته چڕه‌کانی ئه‌نفالی ڕژێمی خوێن وسێداره‌ی سه‌دام حسێنه کهلهبهغداوه،به‌یه‌کسانی مه‌رگه‌ساته‌کانی بهسهرکوردستانا دابه‌ش ده‌کرد..ئه‌مساڵ له‌کاتێکدا که‌یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه‌وه،سه‌رانی ڕژێمی سه‌دامی له‌ناوچوو به‌خودی سه‌دام حسێن وعه‌لی کیمیاویشه‌وه ڕاپێچی دادگایه‌کی مێژوویی کران و دواجار به‌سزای خۆیان گه‌یشتن وناویان چووه زبڵخانه‌ی مێژووه‌و له دادگای فیدرالی عێراقیش دا تاوانه‌کانیان به جینۆساید ناسێندرا ..له کۆتایی وتاره‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتبوو :
*جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقیه‌وه‌و پشتیوانیکردن له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
*پشتگیری له‌لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق داوای لێ بووردن له‌گه‌ڵانی عێراق بکات به‌تایبه‌تی له‌گه‌لی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جینۆساید‌و کیمیابارانه‌ی که حکومه‌تی عێراقی له‌سایه‌ی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ ئه‌نجامی داوه هه‌روه‌کو چۆن دوای ڕوخانی نازیه‌ت حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئه‌ڵمانیا داوای لێبوردنیان له یه‌هودیه‌کان کرد.
له کۆتاییدا ئه‌وه‌ش هاتبوو که زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به یه‌کڕیزی و یه‌ک سه‌نگه‌ری باشتر ساڕێژدهبێ .. به‌یه‌کێتی ڕیزه‌کان وبنیاتنان ودابینکردنی خۆشگوزه‌رانی وئاوه‌دانی و پێشکه‌وتن و پاراستنی ئه‌و ئازادیه ساڕێژدهبێ ..به بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی پێشکه‌وتوو له‌سه‌ربنه‌مای ماف وئه‌رکه‌کان که‌خۆشبه‌ختانه له‌سایه‌ی ئازادی ئه‌مڕۆو هه‌نگاوه‌کانی پێشکه‌وتن وپرۆسه‌ی دیموکراسیدا که‌وتۆته سه‌ر شاڕێچکهی خۆی.)
دوای ئه‌م وتاره خورشید سندیی وتاری ناوچه‌ی باکووری ئه‌ڵمانیای ڕێکخستنه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی خوێنده‌وه‌و باسی له مه‌رگه‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال کرد‌و به شوناسی ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ناوی برد.پاشان وتاری لیژنه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له‌لایه‌ن ئاسۆ مامهندهوهخوێندرایهوه..له مه‌راسیمه‌که‌دا چه‌ندین چال
راستیه‌کان له‌م سێ ڤیدیۆیهداخۆیان کۆ کردۆته‌وه
وتاری پارتی دیموکراتی کوردتان
وتاری ده‌سته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران
ووتاری یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
..............................................................................
[email protected]
فه‌ره‌یدون کونجرینی
© 2019- Kurdistanpost