سێبەری مەرگ

Friday, 07/12/2012, 12:00

1479 بینراوە








ئەم سەردەمە ئاڵۆزە ڕامیاری یەی کوردلاند ، پا بەستە بەچارەنووسێکی نادیارو ڕەشبینەوە، ئەوهەلە مێژووییانەی کە بۆ سەربەخۆ بوون ومافی چارە نووسینی گەلێک هاتە گۆڕێ ، سەرکردایەتی کوردکردیانە قوربانی هەڵەکانی مێژووی ڕابووردوویان، ڕاست بێژی نیەس ،ئەگەرەکو بێژین هەڵەکانو هەلی مێژوو دووبارە نابێتەوە، بگرە دووبارە بوونەوەیان هەس و وابەستەی ڕووداوەکانی سەردەمی م...
ێژوون.ئەوەی بۆ گەلانی عارەب وتورک و فارس لەدوای جەنگەکانی یەکەم و دووەمی جیهانگیر دروست بوو ئەو هەلە مێژوویانە بوو ن کە بەچارەنووسی خۆیانی گەیاندن، هەلی ساڵانی 1991و 2003 بۆ کوردانیش ئەو هەلە چارەنووسسازیانە بوون کە دەوڵەتی تێکشکاوی عێراقمان دروست کردوەوەو ئێستەخۆمان دەبێت پەنجەی پەشیمانی بگەزین و تەڵەکی هەڵەکانمان بدەین. محەمەد ڕۆیشت معاویە هات،معاویە چووحەجاج هات حەجاج چوو سەدام هات سەدام چوو مالیکی هات مالیکیش ملدەنێتو وانەکێکی دیکە دێت، ئەدی کوردانیش لە قوڕوچڵپاوی هەڵەی سەرکردایەتیەکانمان دا ڕاوێشکە دەکەین،ئەز نا بێژم برایی گەلانی عارەبو تورک و فارس ، ئەزیش وەک ئەوان مرۆم و جودایی گیان وهەستی مرۆیی ئەوان لە گەڵ جودایی خودی خۆم وکوردێک دا هەست پێناکەم ،ژیانی هاوتەبایی گەلان جوانترین کلتووری مێژووی و مرۆڤایەتین. ئەزدەبێژم برایی دەسەڵاتی شۆڤێنیانەی نەتەوە پەرستی ئەو گەلانە بۆ کوردان سێبەری مەرگن وهەمیشە لە دوومان دەخشێن . هۆنراوەی سێبەری مەرگ زادەی هەڵەکانی خۆمانەو تف هەڵدانە بەڕووی مێژووداو ئێستە لە ڕووی خۆمان دەپژێتەوە، بیری ڕەشی شیعەگەری و بیری سەوزی سوونەگەری سێبەری مەرگی چارەنووسی ئێمەن و هەمیشە لەدووی چارەنوووسمان دەخشێن .تکایە پەسەندی بفەرموون."

پێمان ووتن به سه خه یاڵ،مه ستی واده ی به سه رچوونه
مه ستی مانای له ناو پێکی ژه هری دوژمندا وونبوونه
ببینه چۆن هه وری تاریک ،زه رده خه نه ی ڕۆژ وون ئه کا
چۆن ڕه شه با سه ری داری پایز وه ک شێت ،قژ ڕن ئه کا
چۆن هێرشی سڕی شه خته ، دا ده پۆشێ خونچه ی که نا ر
چۆن تۆفانێ گووڵ ڕن ئه کا،باڵا ی سه وزی بووکی به ها ر
پێمان ووتن به سه مه ستی ، مێژوو دووباره دێته وه
له ناو شه ودا ژین وه کو مۆم، به گڕی خۆی ئه توێته وه
کام ڕه نگ جوانه له سروشتدا ، له ناو ڕه شدا خۆی وون ئه کا
ژیان وه کو بووکی غه مگین ، سه رتاپا ڕه ش له به ر ئه کا
ڕه ش پێکی ژه هری دووا ڕۆژوو چاره نووسمانه ،بیزانه
هەتا سووتان و تاعوونە و دەردو ئازارەو بۆ گیانە
تالەگەڵ ڕەش هاوتەبا بین ، خەندە نایەت بەڕوومانا
ڕەش سێبەری ترس و مەرگەو هێواش دەخشێ بەدوومانا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە