ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چەواشەکاری Pukmedia

Monday, 08/03/2010, 12:00

1533 بینراوە


ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، کونەدەرزی لەخەڵک دەکات بەدەهۆڵ!!

ڕۆژی ٧ی ٣ ی ٢٠١٠ لەژێر ناوی خروقاتدا ٩ وێنەی منیان کە لەسوید لەبەردەم دەرگای دەرەوەی بنکەی دەنگدانی کیستا Kista وەک یادگار گرتووە، بڵاوکرددۆتەوە.

ئەو وێنانەیان لەوێببلاگەکەمەوە وەرگرتووە، چەواشەکارییەکە لەوەدایە کە تەنها وێنەکانیان وەک خاڵێکی ناشیرین، دووبارە کردۆتەوە! ئەمە لەکاتێکدا لەگەڵ وێنەکاندا ڕاپۆرتێکیشی لەگەڵدایە بەناونیشانی:
دەنگدانی کوردستانیانی فینلاند لەسوید بۆ پەرلەمانی عێراق، بڵاکراوەتەوە.

گەر ئەوە بەڵگەی خروقاتی ئێمەی لیستی گۆڕان بێت، بێگومان دەبێت بۆ پارتی و یەکێتی و ژمارەیەک عەرەبی عێراقیش کە ئاڵاکانیان لەهەمان شوێندا بەدەستەوە بوو، دەیان شەکاندەوە، بەهەمان شێوە خروقات بێت. بانێکە و دوو هەوا.

لەو ڕاپۆرتە هەواڵەدا ئاوا هاتووە:
(..لایەنگرانی لیستی گۆڕان هەرچەندە لەم وەجبەیەدا بەژمارە کەم دیار بوون بەڵام لەبەردەم بنکەی دەنگدانەکەدا، ئاڵای گۆڕان لەگەڵ ئاڵای یەکێتی و پارتی و عێراقیدا دەشەکایەوە، ببووە مایەی سەرنجی خەڵکی بەتایبەتی عەرەبەکان و پرسیار ئەوەیان دەکرد ئەوە ئاڵای چ قەوارەیەکی سیاسییە..)

پارتییەکان نەک ئاڵا بەڵکوو وێنەی مەسعود بارزانییشیان لەهەمان شوێندا کردبوو بەئۆتۆمیلەکانیانەوە و بەدەستیانەوە بوو.
یەکێتییەکانیش بۆ زەمکردن ئاڵایەکی قەبارە گەورەیان پێبوو، تەنانەت ئاڵای بچووکیشیان دابووە دەست مناڵەکانیشیان!

ئەوەی خۆی ماڵی لەشووشەیە با بەرد نەگرێت خەڵکی تر. ئەوە چ پێوەرێکە نابەجێ و ناشیرینە!!! بۆ خۆیان ڕەوا بێت بۆ خەڵکی تر خروقات!!!
ئەم وێنانەی لای خوارەوە مشتێک لەخروقاتی یەکێتی و پارتی لەبەردەم بنکەی دەنگدانی Kista وڵاتی سوید.
----------
بۆ بینینی وێنەکانی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، تکایە برواننە ئەم بەستەرە:
http:www.pukmedia.com

بۆ بینینی وێنەکانی وێببلاگەکە، تکایە بڕواننە ئەم بەستەرە:
http:abasshwan-kall.blogspot.com









نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە