لە نێوان بارزانی و محمود پاشادا

Thursday, 16/01/2014, 12:00

3503 بینراوە


(ئەو گەلە ی مێژوی خۆی لە بیر بکات مەحکومە بە دووبارە کردنە وە ی)
بە ڵی ئێمە ئە و گەلەین کە مێژووی خۆمان لە بیر دەکەین بۆ یە لە م دەڤەرە مێژوو خۆی دووبارەودەبارە دە کاتەوە تا ئێستا نەمان توانیوە سود لەمێژوو وەر بگرین، بۆ ئەوەی داهاتوویە کی ڕونمان هە بێت و نەمان توانیوە سیستەمی خێڵایەتی وەک سیستەمی کۆمەڵایەتی تێپەڕبکەین. هە میشە مێژوومان وەک حکایەت خوێندووە بووینەتە قوربانی مەرامە کانی بنەماڵە و سەرۆک خێڵ.
باوەڕ ناکەم لە دنیادا گەلێک هە بێت هێندەی میللەتی کورد دڵسۆز بۆ سادیستەکانی سەرکردەی ،ئەمەش نە ک لە بەر شەهامەتی بەناو سەرکردەکان ،بەڵکو هەمو ئەو نەهامەتیانەی بەسەر ئەم گە لە ستەم دیدە یە دا هاتون ،کە بونەتە هۆکاری دواکە و تووی وخراپی ڕەوشی ئابوری و سیاسی کۆمەڵایەتی هەروە ها سادەیی و نیازپاکی و ڕاستگۆیی ڕۆڵە کانی ئەم وڵاتەیە کەوای کردووە سەرکردەی خۆیان خۆش بووێت مو قە ددەسی بکەن و بی گە یە ننە دەسەڵات ، لە بەرامبەردا بێئەمەکترین و خایین ترین سەرکردە دەرچوون و هە میشە دووڕووییان لە گەڵ گە لە کەیان کردووە و بونە پاشكۆی دووژمن تە مەرامە کانی خێڵ بە دی بێنن و لە م پێناوەشدا ڕاستییە کانیان لە میللەت شاردۆتەوە و نیشتمانیان کردۆتە قوربانی خێڵ و دوای ئەوەی بە مەرامی خۆیان گەیشتوون میللە تیان لە بیرکردووە و لە سەر خەرمانی میللە ت خەریکی کەیف و سە فای خۆیان بوون و بونە جاش.
ئەوە تا (مستەر ریچ) لە گەشت نامەکەی دا باسی بارو دوخی بابا ن و محمود پاشای بابان مان بۆ دە گێڕێتەوە کە زۆر لە بارزانی دەچێت.
ریچ دەڵێت:کە گەیشتمە سلێمانی پاشا هات بۆلام !پیاوێکی کورتە باڵا بوو ،٣٠٠ سواری لە گەڵ بوو ،کاتێک هاتە ژوورەوە لە سەر چۆک دانیشت زۆرم هەوڵدا تاچوار مەشقی دانیشێت ،بەڵام ڕازی نەبوو دە یهەو ویست ئەرک بکێشێت و ڕێز نیشان بدات ،هە روە ها دە ڵێت قۆپچە ی کراسە کەی لە زێڕ دروست کرابون ! ئە مە لە کاتێکدایە کە میللەت لەو پەڕی هەژاری و بێکاری و نەداری لە ژێر رەحمەتی پاشادا دە یگوزەرێ نێت.
پاشان ڕیچ دە نوسێت:بۆرۆژی دواتر چووم بۆماڵی محمود پاشا خانوەکەی نۆژەن نەکردبۆوە لێم پرسی بۆچی؟ لە وە ڵام دا پاشا دەڵێت :کێ هە یە حەز بکات دوای خۆی شتی باش بە جێ بهێڵیت!ئە مە یا عە قڵیە تی سیاسیەکانمان کا حە ز دە کەن دوای خۆیان وڵات بە کاولی جێ بهێڵن پاشا لە جیاتی ئاوادانکردنە وە و خزمەتکردنی خەڵک و یە ک خستنیان دژی دوژمنان لە لایە کە وە خۆ بە خۆ ناکۆک بوون و لە لەیەکی تریشەوە خەریکی قوت دانی سامانی وڵات بوون،ئێستاش بارزانی بە هە مان عە قڵیە ت لە جیاتی ئە وەی وەک وە فایە ک بۆ گەلی کورد کە لە سەرۆکی خێڵە وە کردیان بەسەرۆکی وڵات و چاویان لا خیانە تە کانی پۆشی! کە چی خەریکی پڕکردنی گیرفانی بنە ماڵە وتاڵان فرۆشی نیشتمان دەکات و لا فی ئە وە لێدە دا کە هە زار پیاویان هەیە. ئەم وتەیەی بارزانی هەزار فلس ناهێنێت لە بازاڕی دە سە ڵاترانیدا. خێڵ وە ک سیستە مێکی کۆمە ڵا یەتی دە مێکە هەڵوە شاوە تەوە لە دنیادا بۆ یە حە قی خۆمانە بپرسین:ئە رێ سەیدا تە چ دزانی لە دیرۆکێ زەلامان؟ دیارە بارزانی و هاو شێوەکەی لە سەر ئەم بنە مایە حکومڕانی دا کەن(هەر من دوای من تۆ فان) قوڕ بەسەر ئە و گەڵەی سەر کردەیە کی وا بێ ئیرادە و ڵاوازی هە یە.
بە ڵێ ئە مە یە ڵێکچونی بارزانی و محمود پاشا کە هەردوکیان دەسەڵاتیان لە باوکیانە وە بۆ ما وەتەوە ،بارزانیش وەک محمود پاشێ قۆپچە کانی زێڕن لەم لاشە وە لە ژێر دە سەڵاترانی بارزانیدا لە شکرێک بێکار و هەژارو نەدار چاوەڕێن پاشا کەرەم بکات ژێر خانی کۆمەڵایە تی بگۆرێت و گوزەرانی خەڵک باشتر بکات لە کاتێکا بارزانی قودرەتی نییە جامانە کە ی بگۆڕێت!
خاڵێکی جیاوازی نێوان پاشاو بارزانی ئە وە یە پاشا ماوەی سەرۆ کایەتییەکەی بەسەر نە چوو بوو.
بە ڵێ بارزانی ئا مادەیە لە پێناو بنە ماڵە کەیدا سوپای دوژمن بهێنێت بۆسەر نیشتمان و بە دسكە وتی بزانێت کە پێم وایە جگە لە پیاوانی دەر بار هیچ کەس قودرەتی نییە ئە مرۆژە ڕەشە ناو بنێ خە بات؟دواجار دە پرسم ئە گەر بارزانی شۆڕش گێڕە چی ناو دەنێن زەردەشت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە