60 هەزار ئاوارەى پارتى لە هەولێر دەنگى خۆیان دەخەنە پاڵ لیستى گۆڕان

Monday, 29/06/2009, 12:00

2136 بینراوە


پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر
ئەو ئاوارانەى كە لە شەڕى ناوخۆوە لە سلێمانى و شارەزوور و هەورامان و گەرمیان و رانیە و قەڵادزێ و شوێنەكانى تر بە هۆى شەڕى ناوخۆوە ئاوارەى شارى هەولێر بوون ئێستا دەنگى خۆیان دەدەنە لیستى گۆڕان.
سەرچاوەیەك لە لیژنەى ئاوارەكانى پارتى لە هەولێر پێى راگەیاندین كە ئاوارەكانى پارتى بە هۆى ئەو زوڵمە زۆرەى كە لە لایەن بنەماڵەى بارزانیەوە لێیانكراوە و شوێن و جێى خۆیان لە پێناو پارتیدا بەجێهێشتووە، هاوكات پارتى هیچ حیسابێكى بۆ نەكردوون ئێستا بڕیاریان داوە دەنگ بە لیستى گۆڕان بدەن. هاوكات سەرچاوەكە ئاماژەى بە ژمارەى ئەو ئاوارانەدا و گوتى بە 60 هەزار دەنگ دەخەمڵێنرێن، گوتیشى ئەوان دەڵێن كە هەندێك لەو ئاوارانەى كە قەرەبوو كراونەتەوە و پێشتر نیشتەجێى شوققە بوون، هۆكارەكەى رازى كردنى دڵى دەوڵەمەندەكانى شارەكەوە بووە لە لایەن نەوزاد هادى پارێزگارەوە چونكە پارێزگار بەرژەوەندى لەگەڵ دەوڵەمەندەكانى شاردا هەیە، نەك لەبەر خاترى ئەو هەموو خەبات و قوربانیدانەى ئاوارەكان قەرەبوو كرابێتنەوە. هەروەەها سەرچاوەكە ئەوەشى وت كە بەشێك لەو ئاوارانە ئاوارەى موقەفەریقەن كە 13 ساڵە كرێ خانوو دەدەن، زۆربەشیان پێشمەرگەن یا فەرمانبەرن یا خانەنشینن و تواناى كرێ خانوودانیان نییە، بۆیە زۆربەى ئەو ئاوارانە هەردەم كێشەیان لەگەڵ خاوەن خانوودا دەبێت، ئەمەش بە هۆى كەمى موچەكانیان و نەبوونى و دەستكورتیان، كە ئەوان ئەو توێژەن كە لە خوارى توێژەكانى ترى كۆمەڵگا دەژین كە بارودۆخى ئابووریان لە ژێر سفرەوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە