چەند تێبینى و سەرنجێك لەسەر ئەو ڕاپۆرتەى كە لە بەروارى (22ـ8ـ2009) لە سایتى كوردستانپۆستى خۆشەویستەوە بڵاوكراوەتەوە لەسەر عەمید نجم الدین قادر

Saturday, 22/08/2009, 12:00

2037 بینراوە


[تەنها بە مەبەستى ڕوونكردنەوە بۆ هەموو لایەك وە زیاتر ئاشكرا كردنى ڕاستییەكان و یارى نەكردن بە سومعەى خەڵكى لە پێناو بەرژەوەندى تاكە كەسدا]

1- دڵنیاتان دەكەینەوە بە هیچ جۆرێ عەمید (نجم الدین قادر) پەیژەى هەڵنەگرتووە و پێش ئەمن و استخبارات كەوتبێ بۆ تحرى ماڵى فیرار و پێشمەرگە، ئەمەش هەموو خەڵكى شارى سلێمانى ئەیزانێ .
2- ڕاستە عەمید نجم الدین پۆلیس بووە و دواتر مفەوەز و دواتر ئەفسەر ئەمەش بە تەنها هەر ئەو نەبووە زۆر كەس لە شارى سلێمانى و لە هەرێم و لە عێراق ووردە ووردە بڕوانامەیان بەدەست هێناوە و پلەیان بەرزكراوەتەوە.
3- ڕاستە عەمید نجم الدین بەعسى بووە و ڕاستیشە زۆر ماستاوچى بووە لە زەمەنى ڕژێم بەبەردەوام لە خزمەتى ئامرەكانى و ئەفسەرە دەرەجەدارە بەعسییەكاندا بووە، لە 31 ى ئاب یەكسەر كەوتە دواى جەماعەتى پارتى و بوو بە پیاویان وەك چۆن ئێستاش كەوتۆتە دواى حاكم قادر و مامۆستا جەلال، بەڵام بەدواى خراپەى خەڵكدا نەگەڕاوە و هەمیشە تەنها بۆ مەێلەحەتى شەخێى خۆى هەوڵى داوە و زەرەرى خەڵكى ترى نەویستووە. هەموو عالەم ئەزانێ خەریكى حەیاتى خۆیەتى.
4- عەمید نجم الدین ڕاستە باخێكى هەیە وە لەم دواییانەدا زیاد لە 25 دەفتەرى دا بە حكومەت تا بۆیان تەملیك كرد وە كەس نازانێ ئەم پارانەى لە كوێ هێناوە كە ئەو كاتى خۆى كوڕى كابرایەكى پۆلیس بووە؟! بەڵام قەت مومكین نییە ئەو باخەى بۆ داوێن پیسى بەكار بهێنێ و دوورە لەوەوە. تەنها سالارە شێت حەرەسى باخەكەیەتى و شەوانە مەجموعەیەك لاى میوانن جا هەندێكیان مەسئولى وەك حاكم قادر و مامۆستا جەلال و كەسانى ترن. عەمید نجم الدین خۆى قەل و برنجى كوردییان بۆ لێ ئەنێ و تەنانەت لە دائیرەكەى خۆیشى هەر خەریكى برنج لێنانە بۆ ئەفسەرەكانى دەورى و هەر ڕۆژەو دواى جەماعەتێ ئەكەوێ و با لە كوێوە بێت ئەو لەوێوە شەن ئەكات.
حەق بوو عەمید نجم الدین بكرێ بە (گباخ) لە مگعمێ و چێشت بۆ حاجى توفیقى قەیوان و حاكم قادر و مامۆستا جەلال و ئەوانى تر لێ بنێ، یان حەق بوو بكرێ بە مدیرى مەكینەى ماستاو ! ئەمانە ڕاستن بەڵام گوناحە تۆمەتى داوێن پیسى بدرێتە پاڵ یان بڵێین لە پێش ئەمنەكانەوە پەیژەى هەڵگرتووە بۆ سەر ماڵە فیرار.

خوێنەرێكى سایتى كوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە