سێ قەڵەمی دۆراو و پولەکی و پارەپەرست

Thursday, 16/10/2014, 12:00

2921 بینراوە


قەیرانی ئەمرۆی بەناو رٶشنبیر و ڕۆژنامەنووسی باشور لەنەبونی گوتن و بەهرەی جواندا نەماوە، مەرج نییە ئەوەی بەهرەی هەبوو، واتا مرۆڤی جوانە. بەنمونە برایم تاتلسی شایەر و گۆرانیبێژ، کە زۆرەبەی ئاوازەکانی عەلی مەردانی دەدزی و دەیکرد بە ئاوازی تورکی، یان شڤان پەروەر لە ستران و گۆرانی، د. شیرکۆ عەبدوڵڵا لەتەنز نووسین، فەرهاد سەنگاوی لە پەخشان و نەرەنەڕ بۆ جۆشدانی خەڵکی، ئەنوەر قەرەداغی بۆ موسیقا و ئاوازدانان.. دەیان و سەدان نووسەر و رۆژنامەنوسی پارتی و یەکیتی...هەموو ئەوانە خاوەن ناو و دەنگ و بەهرەن، بەڵام ئەمانە و سەدانی تریش نمونەی جوانیان تێدا نەماوە، چونکە مەسەلە سەرەکییەکانیان لە بیر کردووە و (پرەنسیبی ئەخلاق و گیانی قوربانیدان)یان تێدا نەماوە، بە جاشقەلەم و جاشدەنگ، ناو دەردەکەن، هەر کەسێک پارە بخەنە گیرفانیانەوە ئامادەبێت بە دوایدا رابکات، پێناسە و ناوی ناشرین بۆ ئەم جۆرە کەسانە هەیە، من خۆم ناخەمە ئاستی ئەو وشەیەوە، بەڵام دیارە ئەمانە هەست بەوە ناکەن کە چەند نرخیان دابەزیوە.
٢٣سالە دەسەڵاتی کوردی هەوڵ داوە تاکی کورد لەهەموو جوانیەکان دابماڵێ، یەکێک لەو جوانیانەی لە کۆندا لە ناو تاکی کوردا پیرۆز و جێگای رێز بوو، بیروباوەڕ و هەڵوێست بوو. ئەو کەسە جوانانە ئامادەییان تیا بوو لە پیناوی بەها جوانەکانی نەتەوە و کەرامەتی شەخسی خۆیان پەتی سیدارە هەڵبژێرن، ئەمانە زەلیل نەبوون بۆ پول و پارە، هەروەها پۆست و دەسەڵات، بۆیە ئامادەنەبوون واژوی بەعسبوون بکەن، نەبوونە جەیش شەعبی، گۆرانی و سترانیان نەدەگووت، لە رۆژنامە و کەناڵی تەلەفیزیۆنەکانی بەعسدا خۆیان نمایش نەدەکرد، بۆ قادسیەکەی سەدام نەیاندەچڕاند...... کۆی ئەمانە بەدەیان هەزار کەس دەرکران، زیندانی و ئازار دەدران، خۆشگوزەرانی خۆیان لەدەست دەدا.
  ئیستا لەباشوردا بەگشتی قیەم و ئەخلاق لە لای نووسەر و روناکبیر و رۆژنامەنووسان بەرەو ونبوون دەچێت، بەرادەیەک بۆ هەموو تاوان و گەندەڵیی و پیسخۆری و بێکەرامەتیەک پاساوێکی قێزەوەنی بۆ دەهێنرێتەوە.
لێرەدا قسە لەسەر رۆشنبیرو ڕۆژنامەنووسە دۆراوەکانی دەسەڵات ناکەین، لە نموەنی رێبوار کەریم وەلی، کە هەموو سنورێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی تیپەڕاندووە، ئەمانە وەک قەلەمەکانی بەعس قیزەوەن بوون، من دڵنیام وای لێدێت منداڵ و کەسوکاریان لە پاشەڕۆژدا پێیان شەرم دەبێ،  ئەوانە باوک، یان برا و خزم و کەسیانن.
بەشیکی زۆر لەم نووسەرە خۆ" بەئازادیخوازانانە" کە بێ شەرمانە لەمیدیا سێبەرەکانی دەسەڵات دەنووسن هەمووشی بۆ پارەیە، چونکە ئەمانە دەریدەخەن کەسایەتیەکی درۆزنیان هەیە، بۆیە سڵ ناکەنەوە لە دەبل موراڵی و هەوڵدان بۆ چەواشەکردنی کۆمەلگا و پاساو هینانەوەی رەنگاو رەنگ بۆ کارە ناشیرینەکانیان، ئەم جورە رۆژنامەنووسانە لەتەک دەسەڵاتدا بەشێکن لەفەسادکردنی کۆمەلگا کە من بەدەستی دووی دەسەڵاتیان دەزانم.

پۆلێک لەم رۆژنامەنوسە لە نوێترین (شوکردنی بەسیغەیکردنی کاری رۆژنامەگەری) دا لەم چرکەساتەدا کە تورکیا لە گەورەترین پلاندایە دژ بەشۆرشی رۆژئاوا، ئەمانە دێن لە کەناڵێکدا خۆیان نمایش دەکەن، کە ئەو کەناڵە هاریکاری داعش دەکات و بە کەناڵی ئەردوگان لەکوردستان ناسراوە، ئەویش کەناڵی (رووداو)ە، ئەم کەناڵە بۆتە قێزەوەنترین کەناڵ. لە ناو کۆمەلگادا ئەوەندە قیزەوەن بووە، کارمەندەکانیان ناوێرن بینە ناو خەڵک و خۆپیشاندانەکانەوە، کەچی سێ رۆژنامەنووس دەچن لەگەل قیزەوەنترین کارمەندی ئەو کەناڵە کە بیروڕاکانی بانگەشەی ژەهری میت و تورکیایە (رێبوار کەریم وەلی) لەگەڵ ئەودا دادەنیشن و بەرنامەی دوو هەفتە جارێکی لەگەڵدا پێشکەش دەکەن، بەپێی راگەیەنراوەیەکی خۆیان گوایە رای سەربەخۆ دەردەبڕن، وەک ئەوەی هەموو ئەوانەی چوونەتە سەر ئەو مینبەرە کەسانی حیزبی بن و کەس بەرلەوان ئەو کارەی نەکردبێت؟ چوونی ئەمانە بۆ ئەو کەناڵە، جۆرە شەرعی دانێکە بەو کەناڵە، بۆیە ئەوانیش سل لە هێنانی کەس ناکاتەوە بەتایبەتی ئەوانەی هەست دەکەن کەسێتیان لاوازە بۆ پارە و خۆدەرخستن ئامادەن هەموو شتێک بکەن، ئەم کەناڵە دەیەوێت ئەو پەیامێکیش بدات و بڵێت کەسی جوان لەناو کۆمەلگادا نەماوە کێمان بوێ بەپارە دەیکڕین و دەیهێنین !
عەدنان عوسمان لەگەل ئەوەی ئەمرۆ بەشێکە لەو بەرپرسانەی لەسەر داهاتی دزراوی خەڵکی هەژار موچەی باشی هەیە و پاسەوانی هەیە و های لایف خۆی دەلەوەڕێنێ واتا ئابووریەکی باشی هەیە، وەک ئەو رۆژنامەنووسە هەژارانە نییە کە بەموچەیەکی کەمەوە کار و چالاکی خۆیان دەکەن.کەچی دەچێتە رووداو بۆ پارە قسە دەکات لە کەناڵێک ناڕاستەوخۆ پرۆپاگەندە بۆ تورکیا و سیاسەتی میت دەکات، لەولاشەو ئەم کاک عەدنانە لە دووا نووسینییدا دەڵێت ئەردوگان لە کوردستان ریسوا بکرێ !؟ ئەم کەسە بزانن چی لێهاتووە، خۆی ناناسێتەوە، بە نووسین شتێک دەڵێت بۆ پارە کردارەکانی و قسەکانی بە شیوەیەکی تر شتێکی تر دەکات، کە هەر زۆر لە یەکتر جیاوازن، نازانێت لەکرداردا ئەو دەبێتە بەشێک لەگەمەی سیاسی کەناڵێک کەئەردوگان بۆدژایەتی شۆرشی رۆژاوا و باکور دروستی کردووە ؟
کەمال رەئوف بەناو رۆژنامەنووسە و مینبەرێکی راگەیاندنی ناشەفافی هەیە، کەس نازانێ کۆمەک و موچەکەی لەکوێ دەهێنێ!؟ کام بەرپرس و دەزگا هاریکاری دەکات، هاتووە هەوڵ دەدات وەک کەسایەتیەکی سەربەخۆ خۆی نمایش دەکات، یان وەک ولاتپارێز و هاوسۆزیکی شۆرش لە رۆژئاوا فشەفشە دەکات و خۆی دەنوێنێت لەدواین کاریدا گوایە ئەمرۆ ڕێبەرایەتی خۆپیشاندان دژی تورکیا دەکات کەچی لەملای ترەوە بۆ ٢٠٠٠ دۆلار ویژدان و کەرامەتی دەیفرۆشێت.
قسە لەسەر هەلپەرستی و ترسنۆکی کۆنە بەعسییەکی وەک عارف قوربانی ناکەین، نمونەی وەک عارف، ئەوە نیشان دەدات، کە کوردستان بە چ قەیرانێکی ئەخلاقیی و نامرۆڤبوونی ناشریندا تێدەپەرێ بۆیە ئەمانە بوونەتە کەسایەتی ئەو دەسەڵاتە
ئەوەی جیگای سەرنجە دەبێت بگوترێت، ئەوەیە جیاوازییەک لەنێوان ئەوەی مرۆڤ دەچێت لەگەل ئافرەتێک بۆ تیرکردنی ئارەزووی سیکسی شەویک دەمێنێتەوە و پارەی پێدەدەن، لەگەڵ نووسەرێک بۆ ەناڵێکی پیس و پۆخڵ و گوماناوای دەچێت و مانگی دوو جار دەمێنێتەوە و قسە دەکات، تا قەرەبالغی پێدروست بکەن، من هیچ جایاواییەکی تێدا نابینم؟ لایەنی کەم ئافرەتەکە زیانی گەورەی بۆ کۆمەڵگا نابێت، لە تاوان و ناپاکی دژی میللەتەکەی بەشداری ناکات.

ئەو رەوە قەڵەم بەدەست و ویژدان فرۆشانە دەڵێن یاریزان و رۆژنامەنوس و ئەکتەریش بە پارە وا دەکەن بەڵام ئەو پاساوە دورست نییە و چەواشەیەکی ترە. بەنمونە لە ئەوروپاش هیج رۆژنامەنووسێکی ئازادیخواز ناچی لەرۆژنامەیەکی راسیزم و نازیزیدا بنووسێ ؟ هیج یاریزانێک ناچی خیانەت لەگەلەکەی بکات ؟ هەمو ئەکتەریک ناچێت بۆ پارە هەموو رۆڵێک ببینێت، بەڵام ئەم کوردانە چونکە هیچن، ئامادەن هەموو رۆڵێک ببین و لە هەموو شوێنێک خۆیان نمایش بکەن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە