ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێره‌وه‌ رایگه‌یاند، که‌ پاراستن جه‌وهه‌ر نامیقی ژارخوارد کردووه‌

Thursday, 03.17.2011, 12:00

1632 بینراوە


تێبینی: له‌به‌ر گرنگی هه‌واڵه‌که‌ به‌ پێویستم زانی، که‌ خۆم بێمه‌ سه‌ر خه‌ت و سه‌رپه‌رشتی داڕشتن و بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ بکه‌م:
(که‌مال جه‌مال موختار)

*********** (پاراستن جه‌وهه‌ر نامیق ژارخوارد ده‌کات) ***********
کاتژمێر ده‌ی پێش نێوه‌ڕۆ 15-03-2011 زه‌نگی ته‌له‌فونێک لێی دا، ئه‌و ده‌نگه‌ی  قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم به‌لامه‌وه‌ نامۆ نه‌بوو، پێشتریش چه‌ند جارێک قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کردبووم، چه‌ند ساڵیکیشه‌ په‌یوه‌ندیی پێمانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی خۆی بناسێنێت، یان منیش به‌دووی ئه‌وه‌دا بچم تا بزانم ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌؟  ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ متمانه‌ دروستکردن بۆ ئه‌و‌انه‌ی زانیارییمان ده‌ده‌نێ، به‌تایبه‌تی ئه‌م که‌سه‌ هه‌رچ هه‌واڵ و زانیارییه‌کی بۆ ناردبیین هه‌مووی راست ده‌رچوون، خووشی پیوه‌گرتبوو، هه‌ر جارێک په‌یوه‌ندیی پێمانه‌وه‌ ده‌کات، پێم ده‌ڵی تکایه‌ ئیمه‌یله‌که‌ت بکه‌ره‌وه‌ هه‌واڵیک، یان زانارییه‌کم بۆ ناردوویت، ته‌نها بۆ خۆته‌ و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر بکه‌، زوو بڵاوی بکه‌ره‌وه‌.
ئه‌مجاره‌شیان هه‌روای کرد، وتی: تکایه‌ زوو بچۆره‌ سه‌ر ئیمه‌یله‌که‌ت و بیخوێنه‌ره‌وه‌.. خوات له‌گه‌ڵ.
له‌ ئیمه‌یله‌که‌دا وای بۆ نووسیوین: جه‌وهه‌ر نامیق، یه‌که‌م سه‌رۆکی په‌رله‌مانی پێشووی کوردستان، له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ ده‌مانخواردوو کراوه‌، پاراستن به‌م کاره‌ هه‌ڵساوه‌،  مانگێک پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سوید، هه‌ستی به‌ ناڕه‌حه‌تیی و تێکچوونی باری ته‌ندرووستی خۆی کردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی دکتۆری کردووه‌، ئه‌وان دڵنیایان کردۆته‌وه‌ که‌ هیچی وا نییه‌، ئه‌مه‌ ماوه‌یه‌که‌ و چاک ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام جه‌وهه‌ر له‌وه‌ دڵنیا نه‌بووه‌، چونکه‌ هه‌ستی به‌ چاکبوونه‌وه‌ و باشی نه‌کردووه‌، بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ بۆ سوید بگه‌ڕێته‌وه‌، تا له‌وێ پشکنینی بۆ بکه‌ن، مانگێک زیاتره‌ ، کاک جه‌وهه‌ر نامیق بۆ سوید گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.
(تێبینی: ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ نامه‌‌ی ئه‌و که‌سه‌ بوو، من که‌مێک به‌ ده‌ستکاریی و چێکردنی زمان دامڕشتۆته‌وه، ئه‌و که‌سه‌ وه‌کو پێشتر که‌ خۆی پێناساندبووین له‌ شوێنێکی زۆر هه‌ستیاری ده‌زگایه‌کی سه‌ر به‌ پارتی کار ده‌کات‌).
پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌، ئێمه‌ش که‌وتینه‌ خۆمان و په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌ربڵاوتر کرد، توانیمان له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ینه‌ ته‌واوکه‌ری رووداوه‌که‌، تا ئیستاش ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ سه‌ر به‌دواداچوون،  بۆیه‌ ئه‌وه‌ی که‌ پێویست بوو بیکه‌م ئه‌وه‌ بوو‌، سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده‌م به‌ره‌و رووی کێشه‌ی یاسایی ناو سوید نه‌بمه‌وه‌، زانیارییه‌کی هه‌ڵه‌ نه‌ده‌م و له‌ سه‌رمان بکه‌وێت، بۆیه‌ به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ ده‌بێت که‌مێک له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان ده‌ست دانه‌گرم، لێ ئه‌وه‌ی بیستوومانه‌ و ده‌ستمان که‌وتووه‌، وه‌ک خۆی بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌‌، دوای ئه‌وه‌ش را و بۆچوون و قسه‌ی ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له‌ گه‌مه‌ پیسه‌کانی ده‌زگای پاراستن هه‌یه‌ بیخه‌مه‌ روو، ئیستاش بفه‌رموون له‌گه‌ڵ سه‌ره‌نجامی به‌دواداچوونه‌کانمان:

مانگێک ده‌بێت جه‌وهه‌ر نامیق گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سوید، یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندیی به‌ خه‌سته‌خانه‌ و پزیشکی تایبه‌ته‌وه‌ کردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ پشکنینی بۆ کراوه‌، به‌ڵام تا ئیستا ده‌رنه‌که‌وتووه‌  هۆکاری تێکچوونی باری ته‌ندروستی چییه‌. جه‌وهه‌ر نامیق پێشتر سه‌ردانی دکتۆری کردووه‌، به‌هۆی نه‌خۆشی تری هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ هه‌بووه‌ مه‌ترسییدار نه‌بووه‌ (ئێمه‌ ناتوانین نه‌خۆشییه‌که‌ی پێسووتری بنووسین ده‌بێت ره‌زامه‌ندی خۆی و پزیشکی له‌سه‌ر بێت)، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان جیاوازبووه‌‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ کوردستانپۆست په‌یوه‌ندیی پیوه‌کرد و نه‌ویست ناوی بهێنرێت وای بۆ روونکردینه‌وه‌: ئیستا جه‌وهه‌ر نامیق بێهۆش که‌وتووه‌ و ئاگای له‌ خۆی نییه‌، ته‌نانه‌ت برا و خوشکی له‌ کوردستانه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ سوید و سه‌ردانیان کردووه‌، برایه‌کی تریشی که‌ ئه‌و که‌سه‌ ناوه‌که‌ی له‌ یاد نه‌مابوو، گوایه‌ به‌رپرسیارییه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی له‌ سه‌فاره‌تێکی عیراقی هه‌یه‌، ئه‌ویش هاتووه‌ و سه‌ردانی کردووه‌.
کاتێک ئه‌و زانیارییانه‌مان وه‌رگرت ئیدی من خۆم پێنه‌گیرا، پێم به‌جگه‌ری خۆمدا ناو زه‌نگم بۆ جه‌وهه‌ر نامیق لیدا، چونکه‌ پێش دوو ساڵ له‌ ستۆکهۆڵم هه‌ردووکمان چاومان به‌ یه‌کتر که‌وت، په‌یوه‌ندییه‌ک له‌ نێوانماندا دروست بوو، پاش ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ پچڕا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌رێکی کوردستانپۆست به‌ ناوی (دلێر سه‌لیم) نووسینێکی له‌سه‌ر نووسی، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوانمان، دۆستایه‌تییه‌که‌مان لێره‌دا پچڕا.

ئیستاش دوو رۆژه‌ به‌رده‌وام زه‌نگ بۆ ته‌له‌فونه‌ تایبه‌تییه‌که‌ی خۆی لێده‌ده‌م، تا  قسه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا بکه‌م، به‌ڵام ده‌نگێک له‌ ته‌له‌فونه‌که‌یه‌وه‌ به‌ سویدی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، پێم ده‌ڵێت  ناوی خۆم و  داخوازییه‌که‌م جێ بهێڵم، ئه‌و په‌یوه‌ندییم پیوه‌ ده‌کات.
دواجار په‌یوه‌ندییمان به‌ په‌یامنێری کوردستانپۆست کرد له‌ هه‌ولێر، ئه‌ویش گومانه‌که‌ی ده‌مڕاستکرده‌وه‌، به‌وه‌ی چه‌ند جار دۆست و هاوڕێکانی په‌یوه‌ندییان پیوه‌ کردووه‌، وشیارییان داوه‌تێ، که‌ ئاگای له‌ خۆی بێت، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئامانی نییه‌، به‌ڵام ئه‌و زۆر که‌مته‌رخه‌م بووه‌ گوێی نه‌داوه‌تێ، جه‌وهه‌ر نامق بڕوای وابووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا  کاری وا ناکه‌ن، گوایه‌ له‌ نووسینه‌کانیدا تێیدا هێشتۆته‌وه‌، ئه‌وانیش تێیدا ده‌هێڵنه‌وه‌، په‌یامنێره‌که‌مان له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ روونکردنه‌وه‌ی دا، گوایه‌ مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ که‌ جه‌وهه‌ر نامیق له‌ نووسیه‌کانییدا زۆر ئه‌کادیمی و نه‌رم ره‌خنه‌ی گرتووه‌، بۆیه‌ ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌  ئه‌مه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی پاراستن خراپه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌یش، که‌ پێشتر یه‌که‌م که‌سایه‌تی نێو پارتیی بووه‌ و کاری زۆر دڵسۆزانه‌ی بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کردووه‌، پێی وابووه‌ ئه‌مه‌ ده‌کاته‌ ئه‌وه‌ی ئیتر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خاتری ده‌گرن، ئه‌گه‌ر گۆشتی بخۆن ئێسقانی ناشکێنن. ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌و زانیاریی و به‌دواداچوونه‌‌ی رووداوه‌که‌.
له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی دیکه‌دا کوردستانپۆست ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست که‌وت، ئه‌وه‌شی ده‌مڕاستکرده‌وه‌، که‌ به‌ڵێ جه‌وهه‌ر نامیق له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ ده‌رمانخواردوو کراوه‌، جۆری ژاره‌که‌، چۆنێتی و به‌کارهێنانی، یان خواردنی ئاشکرا نییه‌،  ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ست پێده‌کرێت پاراستن خه‌مساردن، وا پیشان ده‌ده‌ن  ئه‌وان بێ ئاگان، ته‌نانه‌ت خۆیان یارمه‌تیی خوشک و برا و که‌سوکاره‌که‌یان داوه‌، ڤیزه‌یان بۆ وه‌رگرتوون، ره‌وانه‌ی سویدیان کردوون، تا چاویان به‌ جه‌وهه‌ر نامیق بکه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌شێکه‌ له‌و گه‌مه‌ ناشرین و پیسه‌ی پاراستن وبنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، که‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌ تاوانه‌که‌ دوور بخه‌نه‌وه‌ و گومان نه‌خرێته‌ سه‌ریان.


******************* (پاراستن ئه‌رده‌ڵان به‌کریشی به‌و ده‌رده‌ برد) *****************

له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا توانیمان زانیاری ترمان ده‌ست بکه‌وێت، وه‌ک ده‌ڵێن گۆمه‌که‌مان شڵه‌قاند. سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ ئه‌وه‌ی بۆ باسکردین، که‌ به‌ڵێ جه‌وهه‌ر نامیق نه‌ یه‌که‌م که‌سه‌ و نه‌ دوایین که‌سیش ده‌بێت.
ئه‌رده‌ڵان به‌کر، هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ، که‌ له‌ شه‌وی‌ 10-10- 2009 دا له‌ سوید ‌به‌ (نه‌خۆشی شه‌کره‌!) گیانی له‌ ده‌ستدا، راستییه‌که‌ی وا نه‌بوو، ئه‌رده‌ڵان یه‌کێک بووه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی، رقی زۆری له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی بووه‌، له‌و ساڵانه‌دا، که‌ پارتیی و یه‌کێتیی شه‌ڕی نێوخۆیان هه‌ڵگیرساند،  له‌ زۆر بۆنه‌دا ئه‌رده‌ڵان بێ په‌رده‌ جنێوی به‌ بارزانیی داوه‌، دوای رێککه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزب، پارتیی (ئه‌رده‌ڵان به‌کر)ی هێورکردۆته‌وه‌، وایان پیشانداوه‌، که‌ هیچ شتێک نه‌ماوه‌، ده‌توانێت به‌ ئارامیی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ولیر، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا چۆته‌ لای مه‌سعود بارزانیی و چاوی پێی که‌وتووه‌، به‌ ماوه‌یه‌ک دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوید هه‌ستی کردووه‌ باری ته‌ندروستی باش نییه‌، ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌، تا دواجار به‌ ماوه‌یه‌ک گیانی له‌ده‌ست دا.

******************* چیی بکرێت باشه‌؟ *****************
له‌ کۆتایی ئه‌م هه‌واڵه‌دا، هه‌روه‌ک سه‌رچاوه‌کان پێیان راگه‌یاندین که‌وا‌ ئێمه‌ هه‌وڵ بده‌ین راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌ جه‌وهه‌ر نامیقه‌وه‌ بکه‌ین، به‌ڵام وه‌ک وتمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین، بۆیه‌ هیواداریین پاش بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، که‌سوکاره‌که‌ی، ئه‌وانه‌ی لێوه‌ی نزیکن په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ بکه‌ن و زانیاری ته‌واومان پێبده‌ن، چونکه‌ که‌سانی شاره‌زا گومانیان وایه‌، که‌ دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌نگه‌ پارتی فشار بخاته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌یان تا ته‌واویی هه‌واڵه‌که‌ به‌ درۆ بخه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ داواکاریین، وشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌دا بکه‌ن، ره‌چاوی باری ته‌ندروستی جه‌وهه‌ر نامیق بکه‌ن، ئه‌گه‌ر کاک جه‌وهه‌ر بۆ خۆی نازانێت، با راسته‌وخۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێرانه‌گه‌یه‌نن.هه‌ر روونکردنه‌وه‌یه‌کیشان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ راپۆرتی پزیشک، که‌ ئه‌م زانیارییانه‌ به‌ درۆ بخاته‌وه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌، ئاماده‌شین داوای لێبوردن بکه‌ین.


******************* دوا قسه‌ *****************
پارتی و یه‌کێتی، ئه‌زمونێکی دوور و درێژیان هه‌یه‌، له‌ تیرۆرکردن و کوشتن و ده‌رمانخواردووکردنی دۆست و نه‌یارانی خۆیان، هه‌روه‌ک به‌عس، به‌شێک له‌ نه‌یار و که‌سه‌ یاخییبووه‌کانی خۆیان ژارخواردوو کردووه‌. کاتێک جه‌لال تاله‌بانی زانی جه‌بار فه‌رمان خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ جێگای مه‌ترسی بۆی، ژاراوی کرد، به‌ جۆرێک له‌شی داکه‌وتووبوو، ده‌یانگووت بۆنی لێده‌هات، تاڵه‌بانی ئه‌وسا و له‌ کۆتایی دوا ساته‌کانی ژیانیی جه‌بار فه‌رماندا، لێی نه‌پرسییه‌وه‌ سه‌ردانیشی نه‌کرد. ئه‌و  سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مانه‌ له‌ شاخبوون، مه‌ترسییان له‌ سه‌ر هه‌ر که‌سێک بوایه‌،  بیانوویان بۆ ده‌دۆزییه‌وه‌، بۆ شه‌ڕێکیان ده‌نارد، ئه‌گه‌ر نه‌کوژرایه‌ خۆیان له‌ دواوه‌ گولله‌یان پێوه‌ ده‌نا،  یان زانیارییان به‌ حکومه‌ت ده‌دا و شوێنه‌که‌یان بۆ ده‌ستنیشان ده‌کرد، تا به‌ ئاسانی بیگیرێت و بکوژرێت، پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و ئازا و دڵسۆز، که‌ جێگای مه‌ترسی بوون بۆ تاڵه‌بانی و پیاوه‌ به‌رپرسه‌کانی ده‌ور و به‌ری، به‌و شیوه‌یه‌ له‌ ناو براون. ئه‌مڕۆ یه‌کێتی له‌ رێگای ده‌زگای زانیاریی و دژه‌ تیرۆره‌وه‌، به‌ شیوه‌ی شرینقه‌لیدان و ده‌ژارکردنه‌ نێو خواردنه‌وه‌، نه‌یار و ناحه‌زه‌کانی خۆیان په‌ک ده‌خه‌ن و له‌ناویان ده‌به‌ن.
پارتیش له‌ یه‌کێتی خراپتر هه‌مان میتۆد به‌کار ده‌هێنێت. په‌یامنێره‌که‌مان له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: به‌ڵگه‌م به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم زۆر که‌س له‌وانه‌ی ژارخواردوو کراون ئه‌وانه‌ن، که‌ ده‌چن سه‌ردانی ئه‌م سه‌رکرده‌ و به‌رپرسانه‌ ده‌که‌ن‌.  یان داوایان لێده‌کرێت بچن و بیان بینن. په‌یامنیره‌که‌مان وتی: به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ حه‌ز ده‌که‌م کاک عه‌بدوڵڵا په‌شێو، که‌ پێش چه‌ند ساڵێک هاته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و چاوی به‌ مه‌سعود بارزانی که‌وت، گوایه‌ ده‌ڵێن ئیستا  باری ته‌ندروستی باش نییه‌‌، (هه‌رچه‌نده‌ نامانه‌وێت ئه‌مه‌ ببه‌ستینه‌وه‌ به‌و رووداوانه‌ی سه‌ره‌وه‌، عه‌بدوڵڵا په‌شێوی پێ بترسێنین، که‌ مه‌رج نییه‌ وابێت)، به‌ڵام چاکتره‌ ئاگادار بکرێته‌وه‌، به‌وه‌ی زانیاریی له‌ سه‌ر رۆژ و ساڵی سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ لای مه‌سعود بارزانی ئاشکرا بکات، تا بزانرێت نه‌خۆشییه‌که‌ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بووه‌ بۆ هه‌ولێر یان دواتر؟

به‌شی ته‌ندروستی کوردستانپۆستیش له‌م باره‌یه‌وه‌ زانیاریی پێداین، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌باره‌ت به‌ جۆری ئه‌و ژه‌هر و ده‌رمانخواردنانه‌ زانیاریی ته‌واوتان بۆ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌. ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێین جۆرێک له‌م  ژارانه‌‌ ناسراوه‌ به‌ (زه‌رنیخ)، کاتی خۆی (که‌ی. جی. بی) و وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات دژی نه‌یاره‌ سیاسییه‌کانی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنا، له‌ مووی سه‌ردا جۆری ژاره‌که‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر زوو فریابکه‌ون چاره‌سه‌ریش ده‌کرێت.

به‌شی ته‌ندروستی کوردستانپۆست ده‌ڵیت یه‌کیک له‌ باوترین ئه‌و ژه‌هرانه‌ی، که‌ ده‌زگا سیخوڕێییه‌کان به‌کاری ده‌هێنن ماده‌ی زه‌رنیخه‌ (‌Arsenic)، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مادده‌ی مێتاله‌ قورسه‌کانی تریش هه‌ن.
بۆ زانینی جۆری زه‌هره‌که ‌و که‌شفکردنی  زیاتر له‌ مووی سه‌ردا ده‌دۆزرێته‌وه‌. بۆ زیاتر زانیاریی له‌م باره‌یه‌وه‌ و ژاهراویکردنی که‌سه‌کان و  لایه‌نی پزیشکی به‌م زوانه‌ به‌شی ته‌ندروستی سایته‌که‌مان زانیاری زیاترتان بۆ بڵاو ده‌کاته‌وه‌.




(دەنگدراوە: 0)