بۆ ئەوە دەنگمان پێدان كەببنە چاوى میللەت.. نامەیەكى كراوە بۆ كۆمەڵى ئیسلامى .

Tuesday, 29/09/2009, 12:00

1533 بینراوە


ژیار كۆلێژى یاسا
ماوەى زیاتر لە (18) ساڵە كورد لەم بەشەى كوردستاندا(كوردستانى باشور) خۆى حكومى خۆى دەكات , زۆر ئەم قەوانەمان لێدایەوە كە ئێمە ئەزمونێكى دیموكراسیمان هەیە ئەم ئەزمونەى ئێمە نمونەیەك بێت كە بۆ بەشەكانى ترى عیراق بگوازرێتەوە- یاخود ستایش كراوین لە لایەن هەر وەفدو سیاسەتمەدارێكەوە كە سەردانى كوردستانى كردبێت....
بەڵام هەرگیز ڕۆژێك لە ڕۆژان نەتوانرا وەڵامێكى وەهامان بدەنەوە كە ئەگەر ئەم دەڤەرە دیموكراسى تێیدا بونى هەیە ئەى كوا كۆڵەكەو بڕبڕەى پشتى دیموكراسى (كە هێزەكانى ئۆپۆزسیۆنە)!؟
بڵەى یەكێتى و پارتى تاكەى بتوانن ببنە هەردوو دارشەقەكەى دەستى حكومەتێكى ئیفلیج؟؟!! تاكەى دەبێت باسكردن و ناوهێنانى ئۆپۆزسیۆن بە باسكردن و ناوهێنانى دوژمن و دێوەزمەى ئەزمونى كوردى بزانن یاخود بە دەستى دەرەكى لە پشتەوە بونى ئەو هێزانەى كەباس لە ئۆپۆزسیۆن دەكەن بزانن؟!
ئێمەى دەنگدەر لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكاندا چاومان دەیڕوانى و گوێمان هەڵدەخست بۆ هەموو ئەو هێزو لایەنانەى كە لەو هەڵمەتەدا بانگەشەو بەڵێنى ئەوەتان بە میللەت دەدا ئەگەر نەتوانن ڕێژەى پێویست بۆ پێكهێنانى حكومەت پێكبهێنن ئەوا بەدڵنیایەوە دەبنە ئۆپۆزسیۆن و دەچنە بەرەى گەل بۆ چاودێرى كردنى كارەكانى حكومەت..كەچى تازە بە تازە هەندێ لایەن لە دواى هەڵبژاردنەكان باس لە خۆیەكلایى نەكردنەوەیان دەكەن تاوەكو ئێستا لەوەى بچنە ناوحكومەت یاخود نا؟!!!! ئەى ئەو هەموو وتارو بەڵێنانەى كە ئێوە دەتاندا بەگوێى دەنگدەردا چى؟ خۆ ئەگەر لە ئەرشیفى ویژدانى خۆتاندا لەبیرخۆتان بردۆتەوە بە فۆرماتێكى بەڵێنى پێدانى دەسەڵات و كورسى سڕاوەتەوە لاتان ئەوا دڵنیا بن لە ئەرشیفى ڕاگەیاندنەكاندا ماوە خۆ ئەگەر ئەوانیش چاوپۆشى لێ بكەن . ئەوا ئەرشیفى مێشكى دەنگدەر ئەوە لە بیرناكات كە ئێوە بەرژەوەندى تەسكى حزبى پێش بەرژەوەندى میللەت بخەن. لەگەڵ لایەن و حزبانێك دەستبخەنە ناو دەست بۆ پێكهێنانى حكومەت كە تا دوێنێ بوو بە دوژمن و دەستى دەرەكى لە پشت بوون ناویان دەبردن!! یاخود بارەگاكانیان دەسوتاندن, چەندەها كەسیان بە ێاروخ لە خەوى شیریندا بەكوشت ئەدان, یان لەدواى هەڵبژاردنەكان وەك گورگى برسى پەلامارى بارەگاى ئەمیرەكەتتان بدەن, وە یان لە خاڵى پشكنینەكاندا سەركردەكانتان شەهید بكەن و دواتریش بۆتان نەبێت فزە بكەن.! ئەى بۆ ئەگەر هەموو ئەم شتانە بە هەڵە ڕویدا ڕۆژێك لە ڕۆژان نەمانبینى ونەمانبیست هەڵەیەكى وا بەسەر خۆیاندا بهێنن؟؟!!یان سەركردەیەكى خۆیان بكوژن. ئێستاش وەك نەباتان دیوە نەبۆران دەڵێن خۆمان یەكلایى نەكردۆتەوە. تاكەى خۆڵ دەكەنەچاومان؟؟تاكەى خۆشتان و میللەت هەڵدەخەڵەتێنن؟؟؟. ئێمە بەو مەرجە دەنگمان پێدان كە ببنە نوێەرى ڕاستەقینە- ببنە چاوى ئێمەى میللەت بە دواى كارەكانى حكومەتەوە.. بۆیە هەر دوو دڵیەكتان لە چونە ناو بەرەى ئۆپۆزسیۆن و بەجێ هێشتنى ئەو بەرەیە بەهەر بیانوویەك بێت جا ڕاپرسى بێت لە ناو ئەندامى حزبەكانتاندا یان هەرقسەیەكى تر ئەوا لەسەنگ و قورسایى و میێداقیەتى حزبەكانتان كەم دەبێتەوە , بە تایبەت وەك دەزانرێت كە ئێستا بەرەو هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى عیراقى دەچین پێویستە هەموو ئەو لایەنانەى كە میللەت لە بەر ئەوە دەنگى پێدان ببنە چاوى كارێكى وەها نەكەن ئێمەى میللەت پەشیمان بین لەدەنگدان بۆتان. وە بشڵێین هەرگیز هەڵەى وا ناكەین كە دەنگتان پى َ بدەین. بە تایبەت لایەنە ئیسلامیەكان (یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان- كۆمەڵى ئیسلامى كودستان) كە بە داهێنەرى هێزەكانى ئۆپۆزسیۆن لە كوردستاندا دادەنرێت, هەرچى هێزێك دواى ئێوەش بانگەشەى ئۆپۆزسیۆن دەكات ئەوا لە ئێوەوە سەرچاوەى گرتووە. لەبەر ئەوە بێ دوو دڵى بچنە بەرەى ئۆپۆزسیۆن..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە