PKK


لە موراد قەرەیلانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەوھا پاداشتتان داینەوە

Tuesday, 12/08/2014, 12:00

2182 بینراوە


ئەم کورتە لیدوانەی قەرەیلان بخوێننەوە:
موراد کارایلان، ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری PKK


ئێمە ووتمان؛ ئامادەین شەنگال بپارێزین، کەرکوک و مەخمور بپارێزین" ھەم بانگەوازمان کرد و ھەمیشە ھەڤاڵانمان لە بەشی پەیوەندییەکان چوون و ئەم پێشنیارەیان پێشکەش کرد. بەڵام قبولیان نەکرد. ئەگەر لەو بوارەوە ئامادەکاریی ھەبوایە ئەمەی ئێستا رووی نەدەدا. ئەو گروپەی ئێمە ناردمان بۆ شەنگال دەستگیرکران."

"پێشنیارمان قبول نەکرا، گروپێکی پسپۆر، گروپێک بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکان بکات ناردمان، پێشمەرگەش ئاگاداربوون، (٣) ھەڤاڵ لەوانە ٢٠ رۆژ بەر لە ئێستا دەستگیرکران و تا ئێستا ئازاد نەکراون. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئێمە بەدەستمان کەوتوون لە زیندانی دھۆک راگیراون.
لێرەوە لە بەرپرسانی ئەوێ دەپرسم: (ئێوە ئەوانتان دەستگیرکرد و دەستیشتان لەشەنگال بەردا، شەنگالتان بەجێ ھێشت، ئێوە شەنگالتان بەردا، بەڵام ئەوانەتان بەرنەدا، دەتانزانی بۆچی ھاتبوون بۆ ئەوێ، ھەڵبەتە بۆ ئەوەی پشتگیری ئێوە بکەن، بۆ ئەوەی شەنگال بپارێزن بۆ ئەوە ھاتبوون، بەڵام ئەمە پاداشتی ئێوەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە