دەسەڵات هەلێکی مێژووی له‌ به‌رده‌م ماوه‌!

Saturday, 28/05/2011, 12:00

1447 بینراوە


ڤۆڵتێر دەڵێت : ئه‌توانی گوڵ بخه‌یته‌ ژێر پێته وه به‌ڵام ناتوانی بۆنه‌که‌ی له‌هه‌وادا بڕه‌وێنیته‌وه‌ .
هەلێکی مێژووی لەبەردەم دەسەڵاتی کوردی ماوە ، پێش ئەوەی وەک قەزافیان به سه ربێت، ئەوەی ماوە ئەوەیە ، لە ئێستا زوتر نیە ، دەست بکەن بە چاکسازیەکی ڕیشەیی ، چوون لە ئێستادا کێشەی خەڵکی کوردستان دەموو چاوەکان نیە ، کێشەی خەڵکی کوردستان ئەوە نیە كامه ڕوو و دەموو چاوێك لەسەر کورسی دەسەڵاته لابرێن، کێشەی خەڵکی کوردستان ئەوە نیە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان لاببرێن، بەڵکو بە بڕووای من کێشەی خەڵكی کوردستان ئەوەیە نەبونی سیستەمێکە هەموومان تێیدا بەیەکسانی و ئازادی مافی خۆمان كۆبكاته وه ، نەبونی یاسایەکە لەسەرووی ئینسانەکانەوە و سڵ لە هیچ مرفێك نەکاتەوە ، لە ئێستادا ئەوەی بونی نەبێت لە کوردستاندا سیستەمیکی تەندروست و یاسایی و موئه سه ساتی حه قیقیه ، چونکی گەر سیستەمێکی تەندروست هەبووایە لە ئیستادا کۆمەڵگا بەم شێوەی ئێستا بێ سه رو به ر و شبرز و ماف خوراو و بە دوو کەرت و زه لیلی ده ستی مشه خۆر و ورده مه سئولی حیزبی نەدەبوو ، چینێك لە خوار و چینێك لەسەر ، گەر یاسایەك هەبووایە لە ئێستادا پیاو کوژەکان بە ئازادی نەدەسورانەوە ، خاوەن کوژراویش لێدان و سوکایەتی و لە زیندان توند نه ده كرا.
لە ئێستادا به نەرم بونەوە دەسەڵات ، وه پشت گوێخستنی داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی خۆپێشاندەری کوردستان و ڕەت کردنەوەی داواکارییەکانیان هەلێکی گەورەیان لەدەست دەچێت و هەڵەیەکی مێژوویش دەکەنه وه لە ژیان و گوزەری سیاسیاندا ، چون هه ر بۆ نموونه خۆپشاندان مادام ڕەگی لەگەلەوە سەرچاوە دەگرێت ، لە هەموو چرکەیەكدا چاوەڕووانی خۆپێشاندان ده كرێته وه ، وەک قوڵپی کانیاوێکە ئۆقیانوسێك سەرچاوەکەی بێت ، لەهەر چرکەیەکی تردا بێت ، جا خۆپێشاندان بە شێوازێكی بەر فراوانتر و بە گوڕتر دەتەقێتەوە ،لە هەموو ئەو چرکە ساتانەیشدا بێ ده ربه ست ده ڕوات بەزەرەری دەسەڵات تەواو دەبێت ، وه لە مێژووی سه ده ی نوێدا گەلی کورد یەکەمین جارە خۆپێشاندانێكی بەم شێوەیە به خۆوه ببینێت .
لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی هێجگار ئاڵۆزدا گوزەردەکات ، لە دۆخێكی کۆنتڕۆڵ نەکراودا ، دەسەڵات لەسەرەتاوە کارێکی وای نەکردووە لە ئێستادا بتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات ، ئاڵۆزی ئەم دۆخە لەدەستی خەڵکی ماف خوراودا نیە ، بەڵکو ئاڵۆزی ئەم دۆخە لەدەستی ئەو نوخبە سەربازییەی دەسەڵاتە ، وا بیر دەکەنەوە بەزەبری هێزو تفەنگ دەتووانن کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن ، بە بڕووای من و ئێوه و هه موانیش پەنا بردنە بەر هێز نا لۆژیکیە ، گەر پەنا بردن بۆ هێزیش بەردەوام بێت تا ئەو ئاستە بەردەوام دەبێت یان وەک موبارەک و زەین ئه لعابدین یان وەک ئێستای قەزافی و علی عبدوڵڵا ساڵح ڕه وشه كه دێته بێش، گەر ئەزموونی دەسەڵاتی خۆماڵیش نەبێت ئەزموونی وڵاتانی ناوچەکە بە ڕوونی پێمان دەڵێت بە هیچ شێوازێکی دیکتاتۆری ناتووانرێت درێژە بەو دەسەڵاتە سەر کوت کاریە بدرێت ، ئه‌براهام لینکۆڵن دەڵێت : ده‌کرێ هه‌موو که‌سێک بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ خشته‌ به‌ریت ، ده‌کرێ هه‌ندێکیش بۆ ماوه‌یه‌ک فریو بده‌یت ، به‌ڵام هه‌رگێز ناکرێ هه‌موو خه‌ڵکی بۆ هه‌میشه‌ فریو بده‌یت.
لەساتی کپ کردنەوەی خۆپێشاندەرانیش"تا هەنوکە ڕێژەی خۆپێشندەر ڕووی لە زیاد بوون کردووە ، ئەوەی لەم دۆخە دەخوێندرێتەوە ، ئەوەیە گەر دەسەڵات بە پیری داوا ڕەواکانی خەڵکی خۆپێشندەرانەوە نەچێت ، بارو دۆخەکە وەک پێش 18 - 4 نابێت و بە جیاواز لەو ڕۆژانە دەست پێدەکاتەوە ،خەڵکی کوردستان بە هەموو شێوازە مەدەنیەکان دەنگی خۆی گەیاندووەتە دەسەڵات ، شێوازی دیالۆگ نەما پەنای بۆ نەبەن ، بەڵام ئەوەی جێگای داخە پارتی و یەکێتی تا هەنوکە بە زمانێکی هێجگار جیا دیتراون ، بەنەریتێکی ترس و تۆقاندن و نان بڕین، ئەوەی لێیان دیتراوە پشت کردن بووە لە ئەخلاقی ئینسانی و سیاسی و نەتەوەیی.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە