کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


روونكردنەوەیەك لەكوردستانپۆستەوە

Tuesday, 08.11.2009, 12:00

365 بینراوە


بۆ بچووککردنه‌وه‌ی ڕۆڵی کوردستانپۆست لایەنەكانى دەسەڵاتى كوردستان، ناو به‌ ناو له‌ ڕێاگی ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و سایته‌کانیانه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ بووختانکردن و درۆپێچانه‌وه‌، که‌ گوایه‌ که‌سێک، یان کۆمه‌ڵ و حیزب و لایه‌نێک له‌ پشتیه‌وه‌یه‌تی، بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ به‌و که‌س و لایه‌نانه‌ ده‌ڵێین، که‌ کوردستانپۆست زۆر لەوە گەورەترە كە بوختانەكانتان بچوكى بكاتەوە.
چەند ساڵێك لەمەوەبەر تۆمەتى جۆراوجۆرمان بۆ هەڵدەبەسترا. سەردەمانێك جەلالیەكان پرۆپاگه‌نده‌یان دەكرد گوایە ئێمە سەربەپاراستنى پارتین، پارتیش به‌هه‌مان شێوه‌ قسه‌یان ده‌یان گووت که‌ ئێمه‌ سەر بە موخابەراتى عێراقین ودواتر كراینە ئیتلاعاتى ئێران ومیتى توركى و دواتر كردیانین بە نەوشیروان، دەیانگووت كوردستانپۆست راستەو خۆ نەوشیروان سەرپەرشتى دەكات. ئێستاش هەردوو زلحیزبى كوردستان بەتایبەتى جەلالیەكان قسه‌یه‌کی تر ده‌که‌ن، گوایە كۆمپانیاى وشە و لیستى گۆران لە رێگاى (قادرى حاجى عەلى)یەوە لە پشتى ئەم سایتەوەن، هەروەك لەگۆڤارەكەى مەلا بەختیاردا (گۆڤارى خەڵك) لەرۆژى1-8-2009 هه‌روه‌ها لە كوردستانى نوێ ڕۆژی 6-8-2009 دابڵاویانكردەوە.
ئەو كەسانەى کوردستانپۆست به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن، ئه‌و نووسه‌رانه‌ی تیایدادەنووسن و كاردەكەن، جگه‌ له‌ که‌سان و خەڵكى دڵسۆز و نیشتمانپەروەر، هیچی تر نین، ئه‌وانه‌ که‌سانی سەربەخۆن و دەست لەهیچ كەس ولایەنێكیش ناپارێزن، كە گەندەڵیى و دزیى وخیانەت و خراپەكارى بكات، ئێمه‌ بەبێ ترسیش نەمانشاردۆتەوە، که‌ ئێمەكێین و بیروباوەرمان چییە! كوردستانپۆست زۆر لەوە گەورەترە كە لایەنێك یان كەسانێك بیجوڵێنێ. بۆ دڵنیاى خوێنەرانى بەرێزیش دەتوانن بە ئەرشیفەكانی ئیستا و ساڵانی رابردووماندا بچنەوە دەبینن كە زۆر بەتوندى رەخنەو نوسینمان لەسەر ئەو لایەن و كەسانە بڵاوكردۆتەوە كە گۆایە لە پشت سایتەكەوەن. دڵنیاشتان دەكەینەوە ئەوانیش و هەركەسێكى تریش که‌ دژی په‌یام و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت، ئێمه‌ به‌ چه‌کووشێکی ره‌خنه‌ی تووند دایده‌گرینه‌وه‌.
هه‌ر وەك چۆن قبوڵمان نییە و بە سووکایه‌تیی ده‌زانین، كە بوترێ كەسێك یان لایەنێك لە پشتمانەوەیە، ئەو ناوبانگەى كوردستانپۆست بۆخۆى دروستكردوە لە ئاكام وبه‌رهه‌می سەربەخۆیى خۆى و بوێرییه‌وه‌ به‌ ده‌ستی هێناوه‌‌، ئێمه‌ تادواساتیش دژى گەندەڵکاران و تاوانبار ولێپرسراوە دزو چه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵات دەوەستینەوە. دڵنیاشتان دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لەسەر هەمان رێرەو بۆ خزمەتى گەلەكەمان. ئەو قسەو قسەڵۆكانەش جگە (شەرى بەرپرسەكان كە یەكترى پێدەشكێنن) هیچى تر نییە..
كوردستانپۆست رایدەگەیەنێ كە لە هەموو شوێن و دەزگا و ماڵێكى لایەن و بەرپرسەكاندا خەڵكى خۆى هەیە و لە بەرئەوە پێویستى بە زانیارى كەسى تر نییە، هەرگیز پێویستیشى بەكۆمەكى كەس نەبووە، ئێمه‌ خۆبەخشانه‌ کارده‌که‌ین و په‌یامی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین.



(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 3/5)