بەفەرمانى سەرۆ بەختیار مەلا ئەحمەد........ ماستاوچیەكەى موخابەراتى پارتى لە روژنامەى خەبات و سایتى پەیامنێر و زاگرۆسى سلێمانى دەركرا

Monday, 01/06/2009, 12:00

2958 بینراوە


دەزگا موخابەراتیەكانى پارتى و تەواوى حزبەكانى ترى هاوشێوە ئەوەندە ئیشیان بە خەڵكە تا ئیشیان بۆئەكەن ، كە ئیشیان پێى نەما هاوشێوەى مەلا جاسوسى پارتى دەیكەن بە پەندى زەمانە و كونە مشكى لێ دەكەن بە قەیسەرى ، ئاشكرایە و لە چەند راپۆرتێكى پێشتردا لە رێگەى كوردستان پۆستى خۆشەویستەوە چەند نهێنیەكى جاسوسى و موخاوبەراتى مەلا بەختیارى پارتیمان بۆ خستنە روو ، لەدەنگدانەوەى ئەو بابەتانەدا دەیان ئیمەیلى دەستخۆشى و سوپاسگوزارى ئاشكرا كردنمان بۆ هاتووە كە هەندێكیان لەئاستى بەرپرسیارێتیشدان لەناو ریزەكانى پارتى ، دیارە لەرێگەى جاسوسیەكانیەوە دەگەى لەو بەرپرسانە داوە ، بەڵام بەهۆى پاراستنى ناوەكانیانەوە ناتوانین بڵاویان بكەینەوە ، لێرەوە دەرگا واڵا دەكەم بۆ خستنە رووى بى منەتى موخابەراتى پارتى لە بەختیار و هاوشێوەكانى ، ئەوەندەى ئیشیان پێ بوو كردیانە بەهێزترین كەڵەگا لە دەزگاكاندا و لەرێگەى جاسوسیەكانیەوە دەیان كەسى بەدەركردندا و نان براوى كردن ، شەو و رۆژى خستبووە سەر یەك بۆ جاسوسى كردن و نان براوكردنى خەڵكى ، بەڵام بەهۆى ئەوەى لەسپاردنى كارێكدا پێى سەركەتوو نەبوو ، ئەمجارەیان ئەو پەندە كوردیە هاتە دى ، "ئەوەى چاڵ بۆ خەڵك هەڵبكەنێت خۆى تێى دەكەوێت" ، بۆیە خۆى تێى كەوت و ئێستا لە هەرسێ دەزگاكانى سەگۆ ى قالە دەركراوە "زاگرۆسى سلێمانى ، رۆژنامەى خەبات ، سایتى پەیامنێر" ، بەپێى بریارى سەرۆ نابێت لە هیچ دەزگایەكى راگەیاندنى پارتی كاربكات و ئەمەش بەهەماهەنگى لەگەڵ پاراستن ئەم بریارە دەركراوە ، دۆستانى كوردستان پۆست ئەو زانیاریانەیان هەیە كە زیاتر لە 3 هەفتەیە ئەم بریارە دراوە و خراوەتە بوارى جێبەجێكردنەوە ، هەر بە هۆى ئەم بریارەوەیە هەر 3 دەزگا و تەواوى دەزگاكانى راگەیاندنى پارتى بایكۆتى مەلا بەختیارى پارتیان كردووە و هیچ هەواڵ و بابەتێكى بۆبڵاوناكەنەوە ، تەنانەت هەوڵى چونە كوردستان تیڤیشى داوە ئەوانیش دواى ئەوەى پرس و رایان بە مەخابەرات "پاراستن" كردووە ، ئاگاداركراونەتەوە كە نابێت وەرگیرێت و ئەمەش رێگربووە لەبەردەم وەرگرتنى لە كوردستان تیڤى ، بۆیە ئێستا مەلا جاسوس پەناى بۆمەسئولەكان بردووە بۆئەوەى وەرگیرێتەوە یان لە دەزگایەكى پارتى وەریبگرن بەڵام تا ئامادەكردنى ئەم راپۆرتە هەوڵەكانى بێهودە بووە و لەهەموو ئەو دەزگایانەى كارى كردووە موچەى براوە بە پاراستنیشەوە ، دواى ئەو دەركردنەش زۆر هەوڵى داووە كە بۆتەنها جارێكیش بێت چاوى بە مەسرورى خوێنمژى خوێنرێژ بكەوێتەوە ، بەڵام دووبارە بێهودە بووە ، نهێنى ئەم نان براوكردنەى مەلا بەختیارى پارتى هەروەك لە راپۆرتێكى نهێنى پاراستندا هاتووە بۆ ئەركێكى پاراستن دەگەرێتەوە كە پێیان سپاردبوو و بەختیاریش نەیتوانیبوو جێبەجێى بكات ، بەمەش تەواوى هەڵ و ماندوبونەكانى كە بەجاسوسى دابووى وەك تڕى بن گۆم ئاوە و ئاو چوو و هیچیان فریاى نەكەوتن ، هەرچەندە لێرەشدا گومان دەكرێت ئەم دەركردنى بەشێك بێت لە جاسوسى و فرت و فێڵەكانى مەخابەراتى پارتى بۆ ئەوەى دواى ماوەیەك بینێرنە دەزگایەكى دیكەى دەرەوەى پارتى و لەسەنگەرێكى دیكەوە جاسوسیەكانى پەرە پێًبدات ، بەڵام هەندێكى دیكە كە ئەمە راى زۆرینەى برادەرانیەتى دەڵێن ئەمە واقیعە و تەنها دەرخستنى بێ منەتى موخابەراتە لە دەست و پێوەندەكانى ، نەك بەختیار دەیانى ترى وەك ئەویشیان بەو دەردە بردووە و هیچ حسابێكیشیان بۆ نەكردووە ، راى دوەمیان بەهێزترە چونكە ئەگەر وابوایە سەرۆ ئەوەندە فەقیر نیە ئێستا لە راگەیاندنەكانى پارتیەوە دەهۆڵى دنیایان بۆدەكوتى تاوەكو ببێتە جێى متمانەى لایەنى بەرامبەر كە دەینێرن بۆ جاسوسى ، دووبارە سوباس بۆئەو خوێنەرە بەرێزانەى بەئیمەیل دەستخۆشیان لێكردوین و زانیاریمان پێدەگەیەنن .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە