له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناو خۆ شه‌ڕی براکوژی شه‌ڕی بهکوژدانی کوڕانی خه‌ڵکی بێ‌تاوان(هه‌ر ناوێک گه‌ره‌کته بۆی دابنێ خوێنه‌ری به‌ڕێز) له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بنهماڵکان و گه‌یشتن به ده‌ست به‌سه‌راگرتنی گه‌نجینه‌کان و سامانه‌کانی کوردستان که برتین له زه‌وی و بازاڕ‌و بازرگانی و نه‌وت و گاز‌و وووو.... هتد .
زه‌وی و خان‌و به‌ره وباڵهخانهکان :
له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان کام پارچه زه‌وی بۆ نیشته‌جێ بوون یا بۆ بازرگانی یا بۆ مهزڕهعه یا بۆ له‌وه‌ڕ یا یا یا ... به‌سود بوبێت ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتوه‌و.
بۆ نموونه له له هه‌موو شاره‌کان :
هه‌موو باڵه‌خانه به‌رزه‌کان و مۆل و هۆتێل و خانووه‌کانی که بۆ نیشته‌جێبوون دروستکراون و دروست ده‌کرێن به‌کرێ دراون یا فرۆشراونه‌ته‌وه هه‌ر هه‌موویان به‌ناوی چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ن که ته‌نها وه‌ک په‌رده‌ن یا خود واجیههن بۆ شاردنه‌وه‌ی ناوی بنه‌ماڵه.
مهزڕهعهکان و کۆشک و ته‌لاره‌کانی شه‌وانی سوور ووووو.... ، کام له کوڕه هه‌ژاره‌کانی هه‌رێم ده‌توانێت به ته‌کیا بڕوات.
بازاڕ‌و بازرگانی :
ته‌له‌فۆن و ئه‌نته‌رنێت و کۆمپانیاکانی هاورده‌کردنی ده‌رمان و ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکانی فڕۆکه‌وانی،خاوه‌نکانیان کێن ئایا هه‌موویان کوڕانی بنه‌ماله نین.
نه‌وت وگاز:
ئه‌و نه‌وته‌ی ڕۆژانه تانکه‌ره‌کان ده‌یان گوازنه‌وه بۆ ده‌روه‌ی هه‌ریم و عێڕاق و ده‌فرۆشریت و پاره‌که‌ی ده‌چێته گیرفانی کوڕانی بنه‌ماڵه.