په‌لامارێک چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له‌ سه‌ر تۆڕی کۆمپیوته‌ری جیهانی له‌ به‌رواری 31/3 دا

Tuesday, 03.27.2012, 12:00

2498 بینراوە







ئه‌م زانیاری له‌ سایتی بی بی سی یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ ڕۆژی 27/3
وه‌رگێڕاو له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ یاسین مه‌حمود عه‌زیز

په‌لامارێک له‌م مانگه‌دا بۆ ‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتی جیهان له‌به‌رواری 31/3/2012 دا له‌وانه‌یه‌ هه‌موو په‌یوه‌ندی جیهانی ئینته‌رنێت بوه‌ستێنێ ، له‌سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ که‌ نایه‌وێت پێناسه‌ی خۆی نیشاندا باس ده‌کاو ده‌ڵێت: ئه‌م په‌لاماره‌ بۆ سه‌ر 13 مه‌حه‌تته‌ی جیهانی په‌یوه‌ندی کردنی ئینته‌رنێت که‌وه‌ک ئه‌م سیانزه‌ مه‌حه‌تته‌یه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕێکخه‌ری هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی جیهانن، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م کاره‌ی په‌لاماره‌دا که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌م کاره‌ هه‌ڵده‌سن شوێنی ئه‌و سیانزه‌ مه‌حه‌تته‌ جیهانی یه‌ ده‌زانن، که‌ توانیان کاری ئه‌و 13 مه‌حه‌تته‌ بوه‌ستێنن ئیتر په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌موو تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێتی جیهان چیتر ناتوانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
ئه‌م سینزه‌ مه‌حه‌تته‌ وه‌ک ده‌فته‌ری کۆدی ته‌له‌فۆناتی هه‌موو جیهانن، که‌ کاریان وه‌ستا ئیتر په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌وه‌ستن، هه‌روه‌ک کۆدی عیراق که‌ ژماره‌ی کۆدی 964 ه‌ و له‌کار بوه‌ستێنرێ ئیتر ته‌له‌فۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئه‌نجام نادرێ.
جا با بزانین زانیاران و موهه‌ندیسه‌کانی شه‌ریکه‌ جیهانیه‌ کان ده‌توانن چی بکه‌ن بۆ وه‌ستانی ئه‌م جۆره‌ په‌لامارو ده‌ستدرێژیه‌؟
وه‌ک زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نها هه‌ندێک له‌و سیانزه‌ مه‌حه‌تته‌ له‌ کار بخه‌ن په‌یوه‌ندی نێوان چه‌ندین وولات تێک ده‌چێ.
ئه‌م په‌لاماره‌ له‌ سه‌ر پێناسه‌ی دی ئێن ئێسه DNS که‌ له‌سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه‌وه‌ تۆڕه‌کانی جیاوازی جیهانی پێکه‌وه‌ ده‌به‌ستێت، وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ کاتێک تۆڕی بی بی سی ده‌که‌یته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ دی ئێن ئێسی DNS به‌م جۆره‌ بێت: 212.58.244.66
که‌ ئه‌م ژماره‌ی سه‌ره‌وه‌ هاک کراو تێکچوو ئیتر په‌یوه‌ندیه‌که‌ ئه‌نجام نادرێ، ئه‌م جۆره‌ ژماره‌ی پێناسه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ له‌سه‌ر لقوپۆپی دره‌ختی په‌یوه‌ندیه‌کانه‌وه‌ بێت که‌ تێکچوو ئیتر په‌یوه‌ندیه‌که‌ ناکرێ.
له‌هه‌مان کاتدا مه‌ترسی هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر زانایان مه‌ترسی ئه‌و جۆره‌ په‌لاماره‌ له‌ناوبه‌رن جۆرێکی تر له‌ په‌لاماردان له‌ به‌رده‌ستدایه‌ که‌ وه‌ک جۆرێکه‌ له‌ په‌یوه‌ندیکردنی به‌کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ئه‌و سیانزه‌ مه‌حه‌تته‌یه‌ که‌ داواکردنی په‌یوه‌ندیکردنه‌کان ئه‌وه‌نده‌ زۆر ده‌بن که‌ ئه‌و مه‌حه‌تتانه‌ نه‌توانن وه‌لامیان بده‌نه‌وه‌، که‌واته‌ نه‌توانن په‌یوه‌ندیه‌کان ئه‌نجام بدرێ و مه‌حه‌تته‌کان جام بن و له‌کار بکه‌ون، چونکه‌ داوا کان زۆرو نایاسایی ده‌بن و ئه‌نجام نادرێن.
گراهام کلولی یه‌کێک له‌ زانیانی پارێزگاری ته‌کنۆلۆجی کۆمپیوته‌ر باس ده‌کاو ده‌ڵێت: زۆر بوون و قه‌ڵه‌باڵه‌غ بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ پانزه‌ پیاوی قه‌ڵه‌و پێکه‌وه‌ به‌یه‌کجار بیانه‌وێ خۆیان بکه‌ن به‌ ده‌رگایه‌کی کاره‌بایی سوڕاودا که‌ خۆیانی پیاده‌که‌ن پێکه‌وه‌ ده‌رگاکه‌ جام ده‌بێ و له‌کار ده‌که‌وێ.
هه‌ندێ جار به‌ به‌کارهێنانی جۆرێک له‌ فایره‌س، ڕێگه‌یه‌کی تر به‌ هاک کردنی کۆمپیوته‌ری خه‌لکی تر، ئه‌م جۆره‌ ته‌کنیکه‌ به‌کارهێنرا له‌ هاک کردنی ئینترپۆلی پۆلیس له‌ به‌رواری 28 /2 دا که‌ هه‌ندێ به‌کاریان هێنا له‌ دژی هه‌ندێ کاری پۆلیس .
له‌ به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ په‌لامارانه‌دا زانایان به‌ چه‌ند جۆر ڕێگای جیاواز ده‌یانه‌وێت تۆری په‌یوه‌ندیه‌کانی جیهان بپارێزن، یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و سیانزه‌ مه‌حه‌تته‌ له‌ سیانزه‌ ووڵات و شوێنی جیاوازه‌ و هه‌ر لایه‌ک جۆرێک یا شه‌ریکه‌یه‌کی جیاواز به‌کار دێنن، ڕێگه‌یه‌کی تر بۆ ڕێگرتن له‌م په‌لامه‌ره‌ دانانی جۆرێکه‌ له‌ پرۆگرامی کۆمپیوته‌ر سۆفت ویه‌ر بۆ به‌په‌له‌ گۆڕینی دی ئێن ئێسی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناسینیان و زانینیان زه‌حمه‌ت بێ له‌ لایه‌ن خه‌لکانی که‌ هاک ده‌که‌ن /په‌لامارده‌ده‌ن.
هه‌ندێ له‌ زانیاران باس ده‌که‌ن له‌ به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌لامارانه‌دا، ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌م په‌لاماره‌ به‌ ته‌واوی بوه‌ستێنن، له‌وانه‌یه‌ بتوانن سنوردانێن بۆ کارتێکردنی ئه‌م په‌لاماره‌، وه‌ستانی تۆڕی په‌یوه‌ندی جیهانی هه‌موو له‌کار نه‌که‌وێت، کارتێکردنه‌که‌ به‌ش به‌ش زه‌ره‌رمه‌ند بێت، یا چه‌ند شوێنێکی دیاریکراو په‌یوه‌ندی تۆڕی کۆمپیوته‌ریان ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌ک بوه‌ستێنرێ.
له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتودا دی ئێن ئێسی پێناسه‌ی ده‌زگا جیهانیه‌کان له‌وانه‌یه‌ به‌جۆرێک دیزاین / نه‌خش بکرێ که‌ که‌س نه‌توانێ هاکیان بکا
جارێک له‌ یه‌کێک له‌م په‌لامارانه‌دا له‌ تۆڕێکی په‌یوه‌ندیکردندا 140000 کۆمپیوته‌ر هاک کراو سه‌ده‌ها هه‌زار داتای زانیاری له‌ ناوچوو. به‌لام به‌رده‌وام ته‌کنۆلۆجی کۆمپیوته‌ر له‌ پێش که‌وتندایه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌م جۆره‌ په‌لامارانه‌ و یه‌کێک له‌وانه‌ که‌ دۆمه‌ینی سیستمی بۆ پارێزگاری به‌م جۆره‌ له‌ زمانی ئینگلیزیدا ناو ده‌برێ دی ئێن ئێس ئێس ئی سی که‌ ده‌کرێ ڕێگای ئه‌م جۆره‌ په‌لاماره‌ نه‌دا. به‌لام وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ئه‌مریکای سه‌رو باس ده‌کاو ده‌ڵێت هێشتا له‌ سه‌دا چلی داموده‌زگای کۆمپیوته‌ری ئه‌مریکی ئه‌م جۆره‌ پارێزگاریه‌ی بۆ دابین نه‌کراوه‌.
سه‌رئه‌نجامی په‌لاماری وا ئه‌وه‌نده‌ زه‌ره‌مه‌نده‌ که‌ مه‌ترسی زه‌ره‌دانی هه‌زاره‌ها میلیارد دۆلاری لێ ده‌کرێ.
لێره‌دا ده‌کرێ پرسیاربکه‌ین و چاوه‌ڕوان بین ئایا ده‌ستدرێژی و په‌لاماری وا ده‌کرێ ڕێی بدرێ و زه‌ره‌ری وا بده‌ن له‌ ئابوری جیهان؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ چاوه‌ڕوان بینی بزانین چی ده‌بێ سی و یه‌کی مانگ. ‌