شیوەنى من شیوەنى لەدەست دانى كارگەیەكى گەورەى هەوایە!!!

Monday, 06/05/2013, 12:00

1543 بینراوە






ماڵئاوا ئەى درەختە زوڵم لێكراوەكانى شار... ماڵئاوا ئەى ئەو درەختانەى ساڵانێك خزمەتان بە مرۆڤایەتى ئەكرد.. ماڵئاوا ئەى ئەو درەختانەى كەهەموومان دەزانین ئێوەشایەنى بڕینەوە نەبوون.
ئێوە نەدەبوو پارچە پارچەبكرێن و بدرێنەدەستى ئەوكاسەنەى كەڕێزیان لەبوونتان نەدەگرت , نەدەبووپارچەكانتان بدرێنەدەست ئەو كەسانەى كە مەرگیان بە نسیب كردن , نەدە بوو لەمەراسیمى ماڵئاواى كردنتاندا ئیسناسە بێ شەرمەكان بەژداربن!!
بەڵێ ئێوە شایەنى ڕێزبوون نەك مەرگ , بەڵام نیگەران مەبن چوونكە تائێستاش دۆستانێكتان هەیە كەخاوەنى وەقاو ڕێزن بەرامبەرتان, چاوەڕێكەن تانامەى یەكێك لە دۆستەكانتان بۆ بخوێنمەوە كەپیش نانى نێوەڕ بۆتانى نارد بوو كە ئەلچێت
(لەناخەوە دڵتەنگ و خەمبارم بەبیستنى نەمانى كارگەیەكى هەوا پاك كەرەوە بۆ تەندروستى ژیانى ئینسانەكان لەناوەندى شارەكەم كەعەیامێكە ژینگەكەمان دەپارێزن و هەواى پاكمان بەبێ بەرامبەر بۆ بەرهەم دێنن, بەڵام دەبێت ئیمەش ئەوەندە خاوەنى وەقابین بەرامبەرتان شێوە ئینجانە بۆ هەمیشە گوڵ لەقەدى درەختەكان بدەین)
لەمەراسیمەكەتاندا ئێوە غەمبار و عاجزبوون , منداڵێكى دۆستت بەنیگەرانیەوە وتى هەركات ئێوە ببڕنەوە من دوونەمام بە دوونیا دەهێنم!! دەزانم بیستنى ئەم وشانە برینەكەتان ساڕێژ ناكات چونكە بێ وەقایمان لەسنور دەرچوو بەرامبەرتان , بەڵام دەبێت نیگەران نەبن چونكە تائێستا دۆستانێكت هەن كە ئاستى ڕۆشنبیریان بەرامبەرتان زیاترە لە ناحەزەكانتان كە بڕیاریان لەسەر بە پایز بوونتان دەدەن .
بەڵێن بێت بەپشتیوانى دۆستەكانتان ڕوبەڕوى گشت ناحەزەكانتان ببینەوە , نەهێڵین غەدر لەدەستە خوشكەكانتان بكەن و بەدڵێكى ڕەقەوە لەناوتان ببەن .
تكایەئەى درەختە ئاڵتونیەكانى شار بمبورە كەنەمتوانى بەژیانم پارێزگاریتا لێ بكەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە