سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


موقتەدا سەدر بۆچی پشتی لە مەسعود بارزانی و لیستی عێراقیە كرد ؟

Monday, 02/07/2012, 12:00

1295 بینراوە


بەلای ئێمەیەلەوە و رژێمی سێدارەی ئێرانی هێزێكی سەركوتكەر و ستەمكارە بە تایبەتی بەرامبەر بە كوردەكانی رۆژهەڵات، بەڵام لەم بابەتەد باس لە دڕندەی ئەو حوكمە ستەمكارە ناكەین، بەڵكو بابەتەكە تیشك خستنە سەری هەندێك لە سیاسەتەكانی ئێرانە لە دەرەوەی وڵاتەكەی.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا وڵاتی ئێران لە هەریەكە لەوڵاتانی عێراق و ئەڤغانستان شكستی گەورەی بە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی هێناوە، بەتایبەتیش لە عێراق، ئێران بۆ ئەوەی بەتەواوەتی كۆنترۆڵی عێراق بخاتە ژێر دەستی خۆیەوە، هەستا لە رێگای موقتەدا سەدرەوە سینارۆیەكی درووست كرد كە یەكێكە لە یاری كەرە باشەكانی ئێران لە عێراقدا. سینارۆكە بریتی بوو لەوەی كە موقتەدا سەدر هەندێك لێدوانی زۆر توند لە سەر مالیكی بدات و داوای متمانە سەندنەوەی لێبكات، ئەمە وایكرد كە سرنجی مەسعود بارزانی و لیستی عێراقیە بۆلای خۆی راكێشێت وخۆیان نزیك بكەنەوە لە موقتەدا سەدر و بانگێشتی هەولێری بكەن و فەرشی سووری بۆ ڕابخەن. لەولایشەوە جەلال تاڵەبانیش بۆ ئەوەی زیاتر دڵنیایی بدات بەمەسعود بارزانی و فوی تێبكات، زۆر فێل بازانە ئیستقالەیەكی درۆینەی رادەستی مەسعود بارزانی كرد، ئەوەش وایكرد مەسعود بارزانی زیاتر گەشبین بێت بەوەی كە دەتوانێت مالیكی لابدات و خۆی وەكو مەرجعێكیگەورەی كوردس عێراقی نمایش بكات، بەڵام بێ خەبەر لەوەی كە ئەمە هەموو سینارۆی ئێرانە بۆ شكاندنی بوغرابوونی مەسعود بارزانی بووە كە بەخەیاڵ بۆ خۆی درووستی كردبوو.
پێویستە بپرسین ئایە بۆچی موقتەدا سەدر پشتی لە مەسعود بارزانی و لیستی عێراقیە كرد؟ وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر سادەو ساكارە بۆ كەسێك كە تۆزێك سەری بۆ سیاسەتكردن خورابێت، بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە ئەتوانین بڵێن سەدر بۆ خۆی بە ئیعازی ئێران چووە ناو ئەو هاوپەیمانێتیی نێوان مەسعود بارزانی و لیستی عێراقیەوە، هۆكارەكەیشی بۆ چەند خاڵێك دەگەرێتەوە.
یەكەم: ئێران لە ڕێگای هەڕەشەكانی سەدرەوە مالیكی ترساند و ناچاریكرد پەنا بۆ ئێران بەرێت و داوای هاوكاری لێبكات بۆ ئەوەی لە دەسەڵات بمێنێتەوە، ئێرانیش بەڵێنی بە مالیكیدا كە پاڵپشتی لە مانەوی دەكات و هەموو كارتەكانی خۆی بەكار ئەهێنێت، ئێران بەم كارە توانی چۆك بە مالیكی دابدات و قەرزار باری بكات و بیخاتە ژێر هەیمەنەی خۆیەوە.
دووەم: ئێران توانی لە رێگای سەدرەوە سیحری سیاسەتەكانی توركیا و هەندێك لەوڵاتانی سونەو لیستی عێراقیە و مەسعود بارزانی پوچەڵ بكاتەوە و شكستیان پێ بهێنێت.
سێیەم: ئێران نایەوێت لە ناو شیعەكاندا یەك بەرەی بەهێزی مالیكی هەبێت دواتر لە ژێر كۆنترۆڵی خۆی دەربچێت، بۆیە سەدری وەكو ركابەرێكی شیعی بەهێزی مالیكی گەورەكردوەتەوە و بۆ راگرتنی باڵانسی هێز لەناوهێزە شیعیەكاندا.
چوارەم: ئێران باش لەوە گەیشتووە كە پایەكی گرنگی لە ناوچەكەدا لەدەست ئەدات كە ئەویش رژێمەكەی بەشار ئەسەدە، بۆیە ئەیەوێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو پایە گرنگەی كە لە روخاندایە، پایەكی گرنگتر درووست بكات كە ئەویش عێراقی زۆرینە شیعەیە.
هەموو لایەك ئەزانێت كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا ئێران هەیمەنەی ئەمریكای لەعێراقدا شكاندوە، كەچی مەسعود بارزانی بە عەقڵی خێڵەكیانە و داردەستیانەی خۆی ئەیەوێت بەرانبەر بەسیاسەتەكانی ئێران راوەستێت و خۆی وەكو یاریكەرێكی لێهاتوو مەرجەعێكی كوردی عێراقی نمایش بكات، كە ئەوەش لە خەونی مردویەك زیاتر هیچتر نیە.
جەلال تاڵەبانی چەند ساڵێكە خۆی حیزبەكەی خستووەتە خزمەتی خواستەكانی بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانیەوە، هەستی بەوەكردوە نەك هەر حیزبەكەی توشی شكستی گەورە كردووە بەڵكو خۆیشی بووە بە ژمارە سفر لە سیاسەتدا و كەس گوێی لێناگرێت، بۆیە بەبێ ئەوەی گوێ بەژەوەندیە شەخسیەكان وبەبیرو بۆچونەكانی سەركردایەتی حیزبەكەی بگرێت كە هاوسۆز بوون لەگەڵ مەسعود بازانی،گورزی خۆی لەمەسعود بارزانی وەشاند و شكستی بەهەندێك لە خەونەكانی هێناو شكاندی، جگە لەوەیش تاڵەبانی وەكو موعتەمیدێكی ئێرانی ناتوانێت دژی خواستەكانی ئێران بووەستێتەوە و بچێتە پاڵ دژبەرەكانی ئێرانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە