لۆرکا .........و سیمفۆنیای خۆره‌ بچوکه‌که‌ی زیکرا خان

Sunday, 10.18.2009, 12:00

1130 بینراوە


چاویلکه‌ی ....سه‌لام عه‌بدوڵڵا خانه‌قین

نوسینی.........باوکی دوین



ئای زیکرا خان خۆزگه‌ ده‌مزانی

که‌له‌بچه‌ی ده‌سته‌کانت

له‌ بڕیاری کام حوکمه‌ت و

کام کۆمه‌ڵ و کام قازی و

کام ئاین و شه‌ریعه‌ته



کام شه‌ره‌فی سه‌ده‌ی نه‌زۆک

له کیژێکی پانزه‌ ساڵدا

ئه‌م هه‌موو قورسایی خه‌مه ی‌

له‌ دڵته‌ چه‌سپاندووه‌‌‌



جیهان له‌وه‌ بچووک تره‌

پانتایی سنوری خه‌می دڵت

ڕابگرێت و



نزاو هاوا ر ڕه‌شه‌بایه‌ دێن ده‌ڕۆن و

وون ده‌بن



په‌نجه‌ره‌ی به‌ندیخانه‌ی که‌لاوه‌که‌ت

ده‌روازه‌یه‌

واده‌زانیت ئاسمان له‌وێوه‌ ده‌باری

له‌وێوه‌ ڕۆژ سه‌ری خۆی هه‌لگرتووه‌‌



له‌ چی ئاڕایشتگایه‌ک

قژه‌ جوانه‌که‌تییان

به‌م شێوه‌ عه‌یب دار کردووه‌



به‌ چی ڕه‌نگێک

لیوه‌ ئاڵه‌که‌تیان تۆز له‌بار کردووه‌



کام جل دووری کۆگای شه‌ره‌ف

بۆ مۆدێلی نه‌وه‌ی نه‌زۆک

تۆیان په‌سه‌ند کردووه‌



له‌ چی ژورێک به‌ند کراویت

له‌سه‌ر کام فه‌رشی ڕۆژگاره‌

ژیانت به‌سه‌ر بردووه‌



کام کۆشی دایک و کۆمه‌ل

نازی دڵتی هه‌ڵگرتووه‌



ئاخۆ ئه‌پرسم.... کێ بێت؟

تاوانی تۆ ئه‌بی چی بێت

به‌ بێ ده‌نگ به‌بێ چرکه‌

خونچه‌ی هیوات ووشک بووه‌‌



ڕه‌وانه‌ی سه‌رده‌می

شه‌ره‌فی مه‌رگ کراویت

بۆیه‌ هیوات سپاردووه‌



ئه‌ی فریشته‌ی

سه‌رده‌می مافی ئافره‌ت

له‌کوێیه‌ ده‌نگتان ناگاته‌ ده‌نگ

یاخود زۆردار ده‌نگتانی

تاساندووه‌



یاسای وڵات

پاڕاستنی ووشه‌ی شه‌ره‌ف

ته‌نها به‌سه‌ر کیژێکی پانزه‌ ساڵه‌-

یاسای سه‌پاندووه‌‌



مافی خۆته‌ زیکرا خان

به‌ چاوێکی سوکایه‌تی

بڕوانیته‌ بیرو باوه‌ر

هه‌مووی ده‌ستێکی کارتۆنه‌

ته‌نها به‌سه‌ر لاوازه‌‌

ده‌رباز بووه‌

جۆن وه‌سفت که‌م له‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کی نامۆدا

له‌ ژێر دێڕی هیمای مرۆڤ‌

ده‌ڵیم...............................

جه‌نده‌ها قژم بینی هیمای قژی تۆ نه‌بوو

چه‌نده‌ها چاوکاڵم بینی یۆنه‌ی چاوه‌کانت نه‌بوو

چه‌نده‌ها لێو کاڵم بینی یونه‌ی لێوت ئاڵ نه‌بوو

قه‌له‌ڕه‌شی ڕێڕه‌وی مه‌رگ

قژه‌ کانتیان شاره‌ووه‌

خۆزگه‌ ده‌مزانێت

بۆ بی ده‌نگی

دونیای خه‌مت له‌ دڵدا

به‌ کۆڵ گرتووه‌