هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


وتاره‌که‌ی مام جه‌لال له‌ پلينۆمدا و بۆ یه‌که‌مینجاریش ئه‌و دوو نامه‌یه‌

Wednesday, 30/12/2009, 12:00

2422 بینراوە


له‌ پاش خوێندنه‌وه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی مام جه‌لال له‌ پلينۆمدا. به‌تايبه‌تی که‌ گه‌يشتمه‌ ئه‌م بڕگه‌يه‌؛به‌لام دواى كاره‌ساتى هه‌كارى ناكۆكى نێوان كۆمه‌ڵه‌و شۆسیالیست، به‌تایبه‌تى نه‌وشیروان و سالار له‌یه‌ك و خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵى نه‌مرمان كاك ره‌سول مامه‌ند گه‌یشته‌ راده‌ى لێكترازان و جیابوونه‌وه‌ى شۆسیالیست به‌خۆیان و رێكخستن و پێشمه‌رگه‌كانیانه‌وه‌ له‌ ى.ن.ك، جگه‌ له‌هه‌ڤاڵى نه‌مر عومه‌ر ده‌بابه‌و هه‌ڤاڵێكى زۆر. پاشان ناكۆكى نێو كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌رانى كوردستان تا ده‌هات توندتر ده‌بوو، به‌تایبه‌تى له‌نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ك و سالار و مه‌لا به‌ختیار له‌لایه‌كه‌وه‌، توندوتیژى نه‌وشیروان و پیلان سه‌پاندن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى نه‌یاره‌ فكرى و سیاسییه‌كانى له‌ كۆنفرانسه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌راندا، به‌ سه‌پاندنى لیستى تایبه‌تى له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه‌دا، له‌به‌رامبه‌ریشدا، لاسارى و سووربوون له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ى سالار عه‌زیز له‌لایه‌كى تر، كاره‌كه‌ى گه‌یانده‌ جیابوونه‌وه‌ى ئالاى شۆڕش له‌ ى.ن.ك. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و كێشانه‌ به‌ تێپه‌ڕینى رۆژگار قابیلى چاره‌سه‌ركردن بوون.

به‌سه‌رهاتێکم به‌یاد هاته‌وه‌ که‌ باوه‌ڕده‌که‌م پێویست بکات که‌ ته‌نها لای خۆمی نه‌هێڵمه‌وه‌

له‌ ئۆکتۆبه‌ری ساڵی1988 دا ژماره‌يه‌ک کورد له‌ پاريس، پاش ئه‌وه‌ی که‌ بێ هيوا بون له‌ کاری ڕێکخراوه‌ کوردييه‌کان له‌ ئه‌وروپا دژی کيميا بارانکردنی کوردستان، مانگرتنێکیان له‌ خواردن، له‌ به‌رده‌م کۆشکي يۆنسکۆ له‌ پاريس سازدا. له‌ سه‌ره‌تادا نوێنه‌ری پارته‌کانی کوردستان به‌و کاره‌ ڕازی نه‌بون چونکه‌ بێ پرس و مۆڵه‌تی ئه‌وان کرابو. بۆيه‌ هه‌ر زو که‌وتنه‌ شکاندنی مانگرتنه‌که‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌رزان و کاڵوکرچ. به‌ گوته‌ی کاک، ئه‌حمه‌د بامه‌رنی نوێنه‌ری ئه‌وسای يه‌کێتی له‌ پاريس، بۆ ڕۆژنامه‌نوسێکی فه‌ره‌نسی؛ ئه‌وانه‌ سێ چوار تروتسکين. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانگرتنه‌که‌ سه‌ریگرت و سه‌لماندی که‌ له‌ کاری له‌ قڵبدراوی پارته‌کانی کوردستان له‌ ئه‌روپا به‌سود تربو. هه‌روه‌ها هێنده‌ ده‌نگی دایه‌وه‌ که‌ مام جه‌لال له‌ هاتنيدا بۆ پاريس به‌ هاوڕێيی دکتۆر مه‌حمه‌د عوسمان ناچاربو سه‌ر له‌ خێمه‌ی مانگره‌کان بدات. له‌و سه‌ردانه‌دا مانگرێک به‌ناوی ئازاد هه‌ورامی له‌ مام جه‌لالی پرسی و وتی؛ مام جه‌لال ده‌ڵێن دو تێکۆشه‌ری کۆمه‌ڵه‌ مه‌لا به‌ختیار و خوله‌ که‌شکۆڵ که‌ له‌ زیندانه‌کانی ئێوه‌دا ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆريان درا گوایا له‌م دواييه‌دا کوژراون، حه‌زده‌که‌ین له‌ به‌رده‌می دوکتۆر مه‌حمود دا پێمان بڵێيت ئايا ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاسته‌ يان نا ؟. هێشتا ئازاد پرسياره‌که‌ی ته‌واو نه‌کرد بو که‌ مام جه‌لال وه‌کو فيشه‌که‌ شێته‌ چو با ئاسماندا. له‌ پاش کۆمه‌ڵێک له‌ جنێوی بازاری وتی؛ ئێمه‌ وه‌سائيقمان هه‌یه‌ که‌ ئه‌وانه‌ بۆ ئيستخباراتی به‌عس کاريان کردوه‌. ئێستا دو پرسيار خۆيان ده‌سه‌پێنن؛

نه‌وشيروان مسته‌فا له‌و سه‌ردانه‌دا نه‌ بو بۆچی مام جه‌لال هێنده‌ به‌ گه‌رمی و به‌ که‌ف و کوڵه‌وه‌ پشتگيری له‌و بۆچونه‌ کرد ؟

ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌يان هه‌بو که‌ ئه‌و دوکه‌سه‌ بۆ ئيستخبارات کاريان کردوه‌ بۆچی ئێستا يه‌کێکان، که‌مه‌لا به‌ختياره‌، باوه‌ڕپێکراو و ده‌مڕاستی مام جه‌لاله‌؟

له‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه‌ ئاماده‌ بون:

مام جه‌لال
دکتۆر مه‌حمود عوسمان
ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی
ئازاد هه‌ورامی
کاک هه‌ڵشۆ عه‌زيز
شوان ئه‌حمه‌د
هيوا مه‌حمود
به‌ختيار ئه‌مين کۆنه‌ وزيری مافی مرۆڤ له‌ حکومه‌ته‌که‌ی عه‌لاوی دا

چه‌ند ئه‌ندامێکی يه‌کێتی له‌ پاريس. چه‌ند کوردێکی تورکيا و سوريا و ئێران و به‌نده‌ نوسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێڕه‌.

بۆ به‌ياد هێنانه‌وه‌،کۆپی نوسينی مام جه‌لال له‌سه‌ر ده‌فته‌ری سه‌رداندا له‌ ژێر خێمه‌که‌دا ده‌نێرم هه‌روه‌ها نوسینی سه‌ردانه‌که‌ی هێرۆخانيش هه‌مان ڕۆ، ده‌نێرم بۆ بينينی کورديه‌که‌ی ‌هێرۆ خان که‌ ئێستا لێپرسراوی چه‌ندان بڵاوکراوه‌و ميديای کورديه

بۆ بینینی دوو نامه‌که‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواروه‌ بکه‌:

kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/namey_Talebany_drMehmud.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر