ئاگادارییه‌ک له‌ کۆمه‌ڵه‌ی لاوان بۆ پشتیوانی لیستی گۆران

Tuesday, 06.16.2009, 12:00

3294 بینراوە


وه‌ك ئاشکرایه‌ توێژی لاوان هێزی کا‌ریگه‌رو بزوێنه‌ری سه‌ره‌راپای شۆرش و گۆران کاریه‌کانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکانن لاوانی کوردستانیش له‌ هه‌موو قۆناغه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کوردا داینه‌مۆی شۆرش و خۆپیشا‌ندان و ڕاپه‌رینه‌کان بوون لاوانی کورد له‌ خه‌بات بۆ به‌ ده‌ست هێنانی مافه‌ ڕه‌واکانی میلله‌ته‌ سته‌م دیده‌که‌مان بۆ ساتێکیش درێخیان نه‌کردوه‌ له‌ به‌رخۆدان و قوربانی دان، به‌ هه‌زه‌ران لا‌ومان نه‌ك هه‌ر لاوییان به‌ڵکو هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان کرده‌ قوربانی دۆزی ڕه‌وای میلله‌ته‌که‌مان به‌و ئومێده‌ی لاوانی داهاتوی گه‌له‌که‌مان له‌ئازادی و ئاسوده‌یی دا بژین
به‌ڵام .. پاش ١٨ ساڵ به‌رێوه‌بردنی ووڵات له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ڵات دارانی ئێستای کوردستانه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر هیواکانی لاوانیان به‌دی نه‌هێناوه‌ به‌ڵکو لاوانییان کرده‌ قوربانی یه‌که‌می شه‌رێکی ماڵ وێران که‌رو نا ڕه‌وای ناوخۆو چه‌ندین لاوی وه‌ك ئێمه‌یان ناچار به‌ سه‌ر هه‌ڵگرتن و ڕو له‌ تا‌راوگه‌ کرد .
سه‌ره‌رای هه‌موو ناداد په‌روه‌ری و نه‌بوونی یاساو به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و نه‌بوونی سیسته‌میکی ته‌ندروستی په‌روه‌رده‌ و نه‌بوونی هه‌لی کارو نه‌بوونی سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌ت گوزاریه‌کانی کۆماڵگایه‌کی شا‌رستانی و سه‌دان که‌موو کورتی تر.
به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی باری ناله‌باری میلله‌ته‌که‌مان و بوونی مه‌ترسی گه‌رانه‌وه‌ی رژێمی له‌ناوچوو له‌ لایه‌کو ده‌ست تێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و ساوایی حوکومه‌ته‌که‌و نه‌بوونی بوودجه‌یه‌کی پێویست بۆ جێبه‌جێ کردنی دا‌خوازیه‌کانی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌و له‌ نا‌ویشیاندا چینی لاوان پاش ئه‌و گۆرانه‌ گه‌وره‌ و خێرایه‌ی که‌ به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمه‌که‌مان دا هات، نه‌مانی به‌عس و هاتنی هاوپه‌یمانان و هاتنه‌ ئارای که‌شێکی ئارام و دروست بوونی په‌یوه‌ندی ڕامیاری و ئابوری و فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا و بوونی بوودجه‌یه‌کی خه‌یالی و ........هتد
ئیدی ئێمه‌ی لاوان وه‌ك جارانی ڕابردوو هیواکانمان له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌ زۆرو بریقه‌داره‌کانی ده‌سته‌ڵات داران هه‌ڵچنی .....
مخابن ئه‌وا پاش حه‌وت ساڵ که‌مترینیان جێبه‌جێ نه‌کردوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌ده‌ن به‌ گه‌نده‌ڵی و ناداد په‌روه‌ری و شاردنه‌وه‌ی سامانی میلله‌ت و ده‌ست وه‌ردان له‌ زه‌نکۆو په‌یمانگاکان و قۆرخ کردنی بازارو تیرۆرکردنی رۆژنامه‌ نووسان و کپکردنی ئازادی ڕاده‌ربرین و شکاندنی که‌سایه‌تی کوردو به‌شداری پێنه‌کردنی لاوان له‌ دروست کردنی بریاری سیاسیداو به‌حزبی کردنی سه‌رجه‌م کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و ته‌نگ پێهه‌ڵ چنینی رۆشنبیران و ‌ناچارکردنی لاوان به‌دوباره‌ به‌جێ هێشتنه‌وه‌ی نیشتمانیان و به‌خێڵ کردن له‌ باتی به‌مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی و به‌رده‌وام زیاتربوونی کووشتن و پێشێل کردنی مافه‌کانی مێینه‌ی وڵاته‌که‌مان و سه‌رجاده‌ خستنی منداڵانمان، بۆ په‌یداکردنی بژێوی خۆیان و خێزانه‌کانیان و....هتد
له‌م ساته‌ مێژوویه‌دا و له‌م هه‌لومه‌رجی گۆڕانه‌دا ئیمه‌ وه‌ک نه‌وه‌ی نوێ ی کۆمه‌ڵگا که‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌ناوی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و سیاسیه‌وه‌ پێمان وایه‌ ده‌بێت ببینه‌ به‌شێکی کاراو چالاک له‌م قۆناخه‌دا که‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرین و به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆ بگرین له‌پێناو دووباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری و گه‌ره‌نتی که‌شوهه‌وایه‌کی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست و له‌سه‌ر ڕێ ڕۆشتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌ و دیموکراس و ئاینده‌یه‌کی گه‌شدا،
هه‌روه‌ها له‌ هه‌ست کردنمان به‌ به‌پرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر مێژوو خوێنی شه‌هیدان و خه‌با‌تی گه‌له‌ نوێ خوازه‌که‌مان بریارماندا پشت گیرو پشتیوانی خۆمان بۆ (لیستی گۆڕان) ده‌رببڕین، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ که‌ (لیستی گۆڕان) ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین که‌سایه‌تی نوێ خوازو کارامه‌ و دڵسۆزو به‌توانا وه‌ هه‌ڵگری بیروسیسته‌می نوێ و هه‌ڵگری دروشمی گۆڕان .
پێمان وایه‌ ئیدی گۆران پێویستیه‌کی بێ ئه‌ندازه‌یی ئه‌م قۆناغه‌ی ده‌سته‌ڵات و کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌ به‌بێ چه‌ند و چوون وه‌ داواش له‌ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و به‌ تایبه‌تیش چینی لاوان ده‌که‌ین که‌ کار بکه‌ن بۆ گۆرینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ که‌مترینی خوه‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگاو ئێمه‌ی چینی لاوانی له‌ماوه‌ی ١٨ ساڵی حوکمی دا جێبه‌جێ نه‌کردوه‌، بۆیه‌ پێویسته ‌که‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ست ‌ له‌م هه‌ڵبژاندنه‌دا، پشتیوانێکی گه‌وره‌ی (لیستی گۆڕان) بین، بۆ دروست کردنی په‌رله‌مه‌نێکی کاراو چالاک که‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان بکات .

ئیتر به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێکی پاك و ئازاد که‌ هه‌موومان شانازی پێوه‌ بکه‌ین......

تێبینی ...
داوا له‌ سه‌رجه‌م لاوانی تاراوگه‌ ده‌که‌ین به‌تایبه‌ت وڵاتی سوید بۆ په‌یوه‌ندی کردن به‌ کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه‌ له‌ڕێگای ئه‌م ئێمێله‌وه‌ په‌یوه‌ندی مان پێوه‌ بکه‌ن.
[email protected]

کۆمه‌ڵه‌ی لاوان بۆ پشتیوانی لیستی گۆڕان ‌
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر