دەرئەنجامى هەڵبژاردن چەندین كێشەى لێكەوتەوە، لەوانە شەڕى نێوان نیهاد بارزانى و كەریم شنگارى بە مۆبایل!

Tuesday, 01/09/2009, 12:00

2110 بینراوە


ڕێپۆتاژى مەیدانى
لە نێو كەرەستە ئامادەكراوەكان بۆ ڕۆژى 25 تەمووزى 2009 ، بۆ پاراستنى ئەمنیەت و گیانى هاوڵاتیان و كەمكردنەوەى هاتوچۆى ئوتومبیل بە گشت شێوازەكانیەوە، دانانى بەردى كۆنكرێتى بوو، كە بە ڕاى كەریم شەنگارى بەناو وەزیرى ناوخۆ ئەوەندە ئامادارى كراوە كە پێویست بە دانانى بەردى كۆنكرێتى نەكات، لە سنورى بنكەكانى دەنگدان دابنرێت، بەڵام نیهاد بارزانى كە خاوەنى كۆمپانیاى 77 ، تایبەت بە دروست كردنى ئەو بەردە كۆنكرێتانە كە زۆربەى دام و دەزگاكانى حزبى و حكومى و لەشكرى بۆ پاراستنى خۆیان لەسەر شەقام و شۆستەو جادەكان دایان ناون و هەمووى لە نیهاد بارزانیان كڕیوە، تا ئەوەى هەر دەزگایەكى حكومى ئەو بەردە كۆنكرێتیانەى دانە نابێت، ئەوا بە تەلە فونێكى هەڕەشەو جنێو ئامێز ى نیهاد بارزانى دایان ناوە!!
كۆمپانیاى 77 تاكە كۆمپانیاى دروست كردنى كۆنكرێتە لە هەولێرو دهۆك و، تا نووسینى ئەم ڕێپۆرتاژە زیاتر لە 10 هاوڵاتى ویستویانە مۆڵەتى ڕەسمى وەربگرن تا كارگەیەكى كۆنكرێت دروست كردن دابنێن، ئەوا بە هەڕەشەكانى نیهاد بارزانى هەمووى شكستیان هێناوە!
دواى ئەوەى كەریم شنگارى ڕەتى كردبووەوە كە بەردى كۆنكرێتى بەكار ناهێنن، نیهاد بارزانى بە مۆبایلەكەى هەزارو یەك جنێو سوكایەتى بە كەریم شەنكارى كردووەو، ئینجاش نیهاد بارزانى بە بێ ڕەزامەندى كەریم شەنگارى بەردى كرنكرێتى بۆ زیاتر لە 900 بنكەى دەنگدان لە هەولێرو دهۆك ناردووەو، هەر بنكەیەكیش 40 _60 بەردى كۆنكرێتى بۆ دانراوە!
كەریم شەنگارى پاش ئەو هەموو سوكایەتیە ڕەزامەندى نیشاندابوو، تا بەردى كۆنكرێتى دابنرێت، كە بێ ڕەزامەندى كەریم شەنگارى بە بڕیارى نیهد بارزانى هەمووى دانرابوو......!!
كاتێ كەریم دەیەوێت پسولەى پارەى كۆنكرێتەكان وەربگرێت، دوو كەسى ڕاسپاردبوو، یەكیان عەمید عەبدوڵڵا خەیلانى بەڕێوەبەرى گشتى و دووەمیشیان عەبدوڵڵاى بەرَێوەبەرى ئاسایشى هەولێر...
ئیوارەى ڕۆژى 28/تەمووز عەمید عەبدوڵڵا خەیلانى بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى هەرێم بە تەلەفون ئاگادارى كەریم شەنگارى دەكاتەوە، كە نرخى 2 بەردى كۆنكرێتى لە كۆمپانیاى 77 بە 255 دۆلارە واتە جفتى..... كەریم شەنگارى زۆر لە عەمید عەبدوڵڵا توڕە دەبێ و پێدەڵى تۆ پەیوەندیت بەم كارەوە نەبێ، عەبدوڵڵاى ئاسایشى هەولێرم ڕاسپاردووە، كاتێ وەسڵى بەردى كۆنكرێتى بۆ وەزارەت دەنێردرێت دوو بەرد(650) دۆلار نوسراوە.. عەمید عەبدوڵڵا بە مۆبایل ئاگادارى وەزیرى كردۆتەوە كە، بۆ هەر 2 بەردیك 650 دۆلار نوسراوەو خۆشى لە هەقیقەتدا، 255 دۆلارە واتە 395 دۆر زیاد نووسراوە..كەریم شەنگارى بە توڕەیەوە بە مدیرى پۆلیسى گشتى گووتووە: خۆم ئاگادارم، واتە كەریم خۆى شەریكە دزە!!
خوێنەرى بەڕێز با لەوە بگەڕێن كە نیهاد بارزانى كوڕى مەلا مستەفایەو بنەماڵەى مافیاى كوردستانە، لەوەش بگەڕێن كە كەریم شەنگارى بە زۆر كارەكەیان پێكردووە، بەڵام خۆ بە زۆر و تۆپزى كەس فێرى دزى و تەزویرى و ساختەكارى نەكردووە، لە وڵاتێكدا گەر وەزیرى ناوخۆو پۆلیس دزى و گەندەڵى و ساختەكارى بكات، ئاخۆ پۆلیسەكانى چى بكەن؟؟؟!!
عەبدوڵڵاى ئاسایش دواى ئەوەى پیانگووتووە، كە لە وەسڵەكاندا تەزویرتان كردوە، بە پێكەنینەوە گوتویەتى خۆى پرۆسەى هەڵبژاردنەكە هەمووى تەزویرمان تیاكردبوو، بۆ لە پارەو وەسڵەكانیشدا نەیكەین، تا ئەوەشى دركاندبوو، زیاتر لە 9000 ئاسایشمان بەردابووە گیانى سندوقەكان تا سەرۆك بارزانى بە تەزویریش بێ دەربچێت، ئەو گشت تەزویرەمان بۆ خاترى سەرۆك و لیستى كوردستانى كردووە، با بۆ گیرفانى خۆشمان شتێك بە شتێك
بكەین!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە