بەڕێزان كارمەندانى بەرپرسى بڵاوكراوەكان لە KURDISTANPOST

Tuesday, 20/03/2012, 12:00

2447 بینراوە


سڵاو....
سەبارەت بە بابەتى "نامەیەكى كراوە لۆ سەرۆكى زانكۆى سەڵاحەدین و وەزیرى خوێندنى باڵا "كە لە 26/07/2011 بڵاوتان كردبۆوە. زۆر بەداخەوە كەوا هەرچەندە زۆر درەنگە بەڵام من ئەو بابەتەم ئا ئێستا بەڕێكەوت دیت، ئەوەى پەیوەندى بە خودى منەوە هەبێت ئەم تێبینیانەى خوارەوەیە:
1- لە نامەكەى كاكى هاوڵاتیەكە ئاماژە بە خولى زمانى ئینكلیزى دەكات. لە راستیدا بەرنامەكە Fulbright Scholar بوو كە لە جیهان ناسراوە، ئەمساڵیش سێهەم ساڵ بوو كە زیاتر چڕ كرابۆوە بۆ مامۆستایانى زانكۆ لە عێراق. پارساڵ لەكۆى پەنجا چەند كەسێكى هەرێمى كوردستانى تیابوو، بەرنامەكە ONLINE بوو، كێبركێ لە سەر بنەماى CV و چاوپێكەوتن بوو.
2- ناوبراو ئاماژە بە ئیفاد دەكات. لە راستیدا گشت خەرجیەكان لەسەر ئەستۆى Fulbright بوو.(تەحەداى یەك دینار دەكەم كە وەرمگرتبێ لە حكومەت بۆ ئەو گەشتە).
3- ناوبراو ئاماژەم پێدەكات كەوا بەڕێوەبەرى كۆنفرانس بووم. لە راستیدا لە لێژنەى زانستى كۆنفرانس ناوى كۆمەڵێ پرۆفیسۆرى زانكۆ هاتبوو كە منیش بە شانازیەوە یەكێكیان بووم، واتە ئەندامى لێژنە نەك بەڕێوەبەر.
4- گەشتەكە لە كاتى پشووى هاوینە بوو، كەسیش پەكى نەكەوتبوو لەسەرمن.
5- دۆكیومەنتەكانیش (فەرمانى زانكۆیى ژمارە 1/1/6048 لە 12/4/2011) ، (فەرمانى زانكۆیى ژمارە 4/3/9180 لە 5/6/2011 دواى فەرمانى وەزارى ژمارە 3/9331 لە 31/5/2011).
لە كۆتایدا راستە خەڵكانێ هەن هەرچەند لەسەریان بنووسرێ نە بایان دێ و نە باران بەڵام سوپاس بۆ خودا سەرمان بەرزە و شانازیش بە رابووردوومان دەكەین و كاروانیش هەر دەڕوات و چەمیش بێ چەقەڵ نابێت. بۆیە تكایە تا دڵنیا نەبن شت بڵاو نەكرێتەوەو با نەچێتە خانەى تەشهیرەوە و تەڕوو ووشكیش با لەیەك جیا بكرێتەوە.
زۆر سوپاس
د.قاسم عمر عزیز
پرۆفیسۆرلە كۆلیژى كشتوكاڵ/ زانكۆى سەلاحەدین-هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە