سكرتێری باڵوێز خانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراقلیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی ده‌ببێته‌ فاكته‌ری به‌رجه‌سته‌ كردنی دیموكراسیه‌ت

Wednesday, 01/07/2009, 12:00

2326 بینراوە


سكرتێری باڵوێز خانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق هیوای خواست كه‌ لیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی ببێته‌ فاكته‌ری به‌رجه‌سته‌ كردنی دیموكراسیه‌ت و فره‌یی له‌ هه‌رێمدا.

دوێنێ سێ شه‌ممه‌ 30-6-2009 مامۆستا عمر عبد العزیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی و پاڵێوراوی لیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی به‌ یاوه‌ری خزوشكه‌به‌یان نوری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان چاویان كه‌وت به‌(ده‌یڤد سێكله‌ر) ی سكرتێری باڵوێز خانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق و به‌رپرسی جێبه‌ جێ كردنی سلێمانی

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ دوو كاتژمێری خایاند باس له‌ بارو دۆخی سیاسی عێراق و كه‌ش و هه‌وای هه‌ڵًمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستانی عیراقدا كرا

(ده‌یڤد سكله‌ر) له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا به‌ په‌رۆشه‌وه‌ گوێبیستی سه‌رنج و تێبینیه‌كانی وه‌فدی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی پڕو پاگه‌نده‌ی هه‌لًَبژارد نو به‌رنامه‌و په‌یامی لیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌و هه‌لو مه‌رجه‌ سیاسیه‌ی هه‌رێمی پیادا تێده‌په‌ڕێت

ناوبراو له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هه‌وڵ و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌ حه‌كیمانه‌و ژیرانه‌ ناوزه‌د كردو هیوای خواست كه‌ لیستی خزمه‌ت گوزاری و چاكسازی ببێته‌ فاكته‌ری به‌رجه‌سته‌ كردنی دیموكراسیه‌ت و فره‌یی له‌ هه‌رێمدا هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌ه‌مریكا پشتگیری هه‌مو پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسین و به‌ وردی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە