موچەى یاریدەدەری راگری كولیەى قانون!

Sunday, 12/07/2009, 12:00

2155 بینراوە


زۆرم سەیر پێهات چەند رۆژێك لەمەوبەر بینیم كەسێكی وەك دكتور عبدالملك یونس لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن بانگ كرابوو باسی هەلبژاردن و پاك و بێگەردی لە هەلبژاردن بكات. ئەوە بۆ چەند ساڵێكە دكتور عبدالملك یونس یاریدەدەری راگری كولیەی یاسا و رامیاری لە زانكوى سەلاحەدین كە لەلایەن كمال سەعدی راگری بەوەكالەتی دەركراوی پێشو بۆ جاری دوەم كرایەوە بە یاریدەدەری راگر بەرۆژی رۆناك پارەى گەل و وڵات بە ناڕەوا ئەخوات. ئەو بەناو دكتورە كە چەندین جاری تر شتی لەو جۆرەی بەنهێنی كردبو و لەسەری ئاشكرا بو وەك مقاوەلاتی چاكردنەوەى كولیەو خواردنی پارەی گەشتی زانستی قوتابیان لەپۆستەكەی دەركرا. بەڵام پاشان كەمال سەعدی ئەم جارەش هێنایەوەو كردیەوە بە یاریدەدەری راگر. مووچەى ناوبراو بە هەموو مقیاسێك نابێت لە دو ملیۆن و سەد هەزار دینار تێپەڕ بكات كەچی لەبەر چاوی هەموو خەڵك لەمامۆستاو فەرمانبەران و قوتابیەكانی خۆى و بەبێ هیچ شەرمێك كە گوایە هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە (یاسا) مووچەى خۆى كردیتە دوو ملیۆن و هەشت سەدو پەنجاو حەوت هەزارو شەش سەدو دە دینار. ئەو (دكتۆر)ە پلەى خۆی كردیتە پلە دوو بە مەرتەبەی هەشت كە هەمو كەسێك ئەزانێت مەرتەبەی هەشتەم هەر لەبنەڕەتدا بونی نیە بۆ مامۆستایانی زانكۆ و ئەگەر ئەوە راست بێت كە ئەوەندە ساڵە خزمەتی هەیە ئەوا ئەبوایە ئێستا پلە یەك بێت بە مەرتەبەی سێیەم. ئەگەر هەموو ئەو زیادەیە ناڕەوایە بۆ ماوەی تەنها چوار ساڵ لێك بدرێتەوە دەرئەكەوێ كە ئەو ناوبراوە لەو ماوەیەدا بە دەیان ملیۆن دیناری لەپارەی گەل و وڵات بۆخۆى دزیوەو ئێستاش هەر بەردەوامە لەو دزیكردنە كە هەموو فەرمانبەرانی كولیە ئەزانن كاتی خۆی فەرمانبەرێك كە ئێستا لەپاداشتی ئەوەدا ماجستێری پێ بەخشراوەو كرایتە مامۆستای زانكۆ لە سۆران ئەو كارەكەی بۆ ئەنجام داوە. لەهەموو ئەوانە سەیرتر كەسێكی وەك راگری ئێستای كولیە كە خۆى بە پاڵەوان و چاونەترس ئەزانێ بەڵام ئەو دو ساڵە ئیسپات بو كە ئەویش هەر كەسێكی بێ ئیڕادەو داردەستی قوتابیەكانی دكتورایە كە زۆربەیان بەرپرسی گەورەن لە حزبەكان بەبەڵگەى ئەوەی نەیتوانی داوایان لێبكات لەكاتی خوێندن واز لەپۆستەكانیان بێنن هەروەك یاسای خوێندنی باڵا وا ئەڵێت، نەیتوانی ئەو یاریدەدەرە لابدات لەكاتێكا چەندین جار ئەڵێ بێ كەڵكە. بەڵام نەك دكتور حسین توفیق راگری ئێستا، بەڵكو دكتور محمد سدیقی سەرۆكی زانكۆش ئەگەر راست ئەكەن دڵسۆزی میللەتن و كەسی بوێرن با لەو بابەتە بكۆڵنەوەو ئەگەر جورئەت ئەكەن با ئەو پارەى گەل و میللەت وەربگرنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە