گەندەڵییەكانى كوردستان تى ڤى لە ڕێگەى بەرنامەى دەشنێ مورادەوە

Tuesday, 21/02/2012, 12:00

13539 بینراوە


وو تویانە كە (جام پربوو لێى دەرژێ) بەراستى زۆر جار كە دەبینین خەلك هانا بۆ سەر شەقام دەبات و دەكەوێتە راست و چەپى خۆى و سنگى دەداتە بەر گوللە بێگومان لە خۆرا نییە و بە چاوى خۆیان دوور و نزیك ئاگادارن كە چۆن بەرهەم و سەروەتى ئەم ووڵاتە لە لایەن كۆمەڵێكەوە بۆ خۆیانیان قۆرخ كردووە و كەسیش نى یە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكات .

بابێمە سەر ئەسڵى بابەتەكە
نمونەیەكى زۆر زەق و دیارى (كوردستان تى ڤى) كە چۆن سەرەراى ئەو بودجە زەبەلاحەى كە لە لایەن حكومەتەوە بۆى دابین كراوە كە ساڵانە نزیكەى (12000000) دوانزدە ملیۆن دۆلارە ئەگەر حكومەت نى یە كەواتە حزبە ئەى حزب لە كوێى دێنێت ؟، كەچى لەناو خوودى كەناڵەكەشدا چەند چەتەیەك خەریكى تەخشان و پەخشان كردنى پارەن. ‌

كورتەیەك لە بارەى گەندەڵی بەرپرسە یەكەمەكانى ئەو كەناڵە
ئەوانەى ئەگەر جاروباریش تەماشاى كوردستان تى ڤى یان كردبێت دەزانن وەكیلى سەرەكى بەشى ریكلامى ئەم كەناڵە كۆمپانیایەكە بە ناوى (ئۆپت) ئەم كۆمپانیایە خاوەنەكەى بە رەسمى (ئیبراهیم بەروارى)ەیە پێشتر كارمەندى ئەم كەناڵە بووەو ئێستا كۆمپانیایەكى لەم شێوەیەى هەیە و مێردى (بەسۆز حاجى) كە لە دواى شوكردنى بەم ئیبراهیم ناوە لە شاشە دوورخرایەوەو ئێستا مێردەكەى ئیشى بەرهەمهێنان دەكات.
پرسیار لێرە ئەوەیە ئیبراهیم بەروارى راستە بەرەسمى خاوەنى ئەم كۆمپانیایە بەڵام ئایا ئەم بە تەنهایە و لەو برە پارە زۆرەى وەك داهاتى ریكلام دێت بۆ كوردستان تى ڤى ئیبراهیم بەروارى بە تەنها دەیخوات؟ ئایا تەنها داهاتى ریكلام یان لە بودجەى مانگانەش بیر لە بردنى بەشێكى پارەكە دەكەن؟
بۆ وەڵامى ئەم پرسیارە دەڵێم نەخێر لەم قازانجە كە مانگانە سەدان هەزار دۆلار تێدەپەرێنێت (دلێر محمد عیسا) (بەڕێوەبەرى كارگیڕى) شەریكى سەرەكى و تەواوى ئەم قازانجەیە كە وەك نوێنەرى (كاروان ئاكرەیى) بەڕیوەبەرى گشتى كەناڵەكە جگە لەمە دەیانەوێت ببنە خاوەنى بەشێكى ئەو بودجەیەى كە مانگانە دابینكراوە بۆ كەناڵەكە بۆیە بیر لە بەرهەمهێنانى بەرنامە لەدەرەوەى كەناڵ دەكەنەوە لە دەرەوەى ئەو هەموو ئیمكانەى كە لە كەناڵەكە هەیە تەنها لەبەر خەرجكردنى پارەلە ژێر ئەو ناوە دواتر قازانجى پارەكە دەچێتە گیرفانى خۆیان بۆ كۆمپانیاكانى (دلێر محمد و كاروان ئاكرەیى) كە 3 تا4 مەعرەزى كرین و فرشتنى ئۆتۆمبێلیان هەیە .
سەرەتاى ئەم كارە بە چەند بەرنامەیەكى رەمەزانى ساڵى 2010 دەستى پێكرد بەناوى (شەوچەرە) كە ئیبراهیم بەروارى و (حەسەن غەفور) پێكەوە كردیان و دەیانوویست بەردەوام بن بەڵام بە هۆى نانەوەى تەڵە كە حەسەن غەفوور دەركەن كارى پارەى تەزویریان پێكرد و لەدواى ئەوەى حەسەن غەفور دەیویست دابنێت بە وەى كە كەسى ترى وەك ئیبراهیم بەروارى لەگەڵ بووە بەهۆى زاواكەى ئیبراهیم (كەریم جومعە) سكرتێرى سەرۆكى هەرێم حەسەن ئازادكراو شاردیانەوە .
لە ئێستاشدا لە ژێر ناوى بەرنامەیەكى دەشنێ موراد خەرجكردنى بودجەیەكى زۆر بۆ كۆمپانیاى ئۆپت كە لە 70 دەفتەر دۆلار تێدەپەرێت بۆ چەند بەرنامەیەكى دەشنێ موراد كە لە كۆى پارەكە تەنها برى (25) دەفتەرى بۆ بەرنامەكەیە و ئەوى ترى بەش دەكرێت لە نێوان (كاروان ئاكرەیى و دلێر محمد و ئیبراهیم بەروارى) ئەگەر لێرەدا پارە خواردن و گەندەڵى نییە ئەم پارەیە بۆ لە ڕێگەى كۆمپانیاى ئیبراهیم بەروارییەوە بۆ(دەشنێ موراد) خەرجدەكرێت
هیوادارم بەرپرسانى ئەم ووڵاتە و بەتایبەتیش بریاردەری ئەم كەناڵە بە جدى لێپێچینەوە لەم ستافە بكات و كۆنترۆڵى كەناڵەكەى بكات كە ئەگەر خودى كەناڵەكە ئاوها بازرگانى بكات و گەندەڵى وا روونى تێدا ئەنجام بدرێت ئەى ئێمەى خەڵك دڵى چیمان بەو وەزارەت و جێگە و شوێنانە خۆش بێت كە بەملیۆنەها دۆلار بودجەیەتى و نازانین بۆچى خەرج دەكرێت
چاوەروانى زانیارى زیاتر بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە