تاڵه بانی پێش خۆی سه روه ریه کانی یه کێتی له گۆڕنا!

Thursday, 27/12/2012, 12:00

4148 بینراوە



















   دوای هه ڵوه شاندنه وه ی کۆ مه ڵه ی ره نجده ران لە ساڵی ١٩٨٩، دوا به دوای ئه وه شکەستی ڕاپه رین،  کۆڕەو لە بەهاری ساڵی ١٩٩١ دا ئینجا گه ڕانه وه ی تاڵه بانی له سوریاوه، گۆڕانی هێزی یه کێتی سروشتی جۆری قا عیده ی جه ماوه ری، که سبکردنی زۆربه ی ئه ندامانی مه کته بی سیاسی له لایه ن مام جه لاله وه به لای خۆیداو، قۆڵبونه وه ی ناکۆکیه کان له گه ڵ کاک نه وشێروان، شۆربونه وه ی ئه و ناکۆکیانه بۆ ناو ئۆرگانه کانی خواره وه ، له ئه نجامدا پێکهاته ی ئه و حیزبه به سروشتیه کی تایبه تی وه رگرت، که بریتی بو له نه هچی تاڵه بانی،" پاره و ده سه ڵات موقابیلی وه لائ بۆ تاڵه بانی". ئه م نه هجه په ره ی سه ند، له به ر ئه وه ی زه مینه ی سه رکه تنی ئه و جۆره نه هچه له شاره کان له بار تر بو وه ک ئه وه ی له شاخ، ئه وه ی شایه نی گوتنه ئه وه یه ئه وه ی مام جه لال له شار بۆ ده لوا له ناو یه کێتی و دوای هه ڵوه شاندنه وه ی کۆمه ڵه ،له شاخ ئه وه ی بۆ نه ده لواو کۆسپو ته گه ره ی زۆری له به رده م دابو. تاوه کو وای لێهات ئه و جۆره نه هجه هه مو ئۆرگانه کانو جومگه کانی یه کێتی و یه که ئیداریه کانی ژێر ده سه ڵاتی یه که تیشی گرته وه، ئه وه ی شایه نی ئاماژه پێکردنه ئه وه یه که ئه م دیارده یه بو به هۆی نواتی به گه نده ڵبونی ئۆرگانه کانی یه کێتی نیشتامانی دوای گرتنه ده ستی ده سه ڵات. وه ئه وکه وادیرانه ی که ئه و نه هجه یان قه بوڵنه بو، ورده ورده په راوێز کران تا وای لێهات هه ندێکیان به ره ی ئۆپزسیۆنیان هه ڵبژارد.
یه کێتی له ناوه وه ی خۆی له چه ند خه تو ختوتێک پێکهاتوه، به هێزترینیان خه تی تاڵه بانی بو،خه ته کانی ترێش که درێژ ده بوه وه بۆ ناو ئه ندامانی سه رکردایه تی ئه و حزبه ، ئینجا شۆڕ ده بوه وه ناو رێکخستنه کانی قاعیده ی خواره وه ،.به مجۆره تاوه کو ئێستا هه ر خه تێک ،که به سترا وه به هه ر ئه ندامێکی مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی،ئه وا ئه و ئه ندامه پارێزگاری له کۆمه ڵی به رژه وه ندی مادی تاکه کانی ئه و خه ته ده کا، به گوێره ی ئه وه ی هه ر تاکێک، چه ند سه رکه وتو بوه له وه ی پۆزشنی خۆی به هێز بکا له لای لێپرسراوه که، ئه ویش له سه ر ئه ساسای وه لائی تاکه کان قیاس ده کرێ بۆ لێپرسراوه که.
هه ر لێپرسراوێکیش به مه به ستی به ده ست‌هێنانی وه لائی تاکه کان بۆ خۆی هه وڵده دا به دابین کردنی پاره و پۆست بۆیان ،که واته به رژه وه ندیه کی مادی نه پچڕاو هه ر دو لا به یه ک ده به ستێته، بۆ به رده وام بونی به رژه وه ندیه کان، ئه م دیارده یه له بازنه یه کی داخراودا ده خوڵێنته وه نه مانی تاڵه بانیش نابێته هۆی گۆرینی ئه و رێره وه ی که پێشوه خت تاڵه بانی بۆ یه کێتی دایرشتوه ، وه بۆیه هیچ که سێک زه ره ر مه ند نابێت به نه مانی ئه و.
هه ندێ له و ئه ندامانه ی مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی یه کێتی که سه ره داوه کانیان به ده سته وه یه لێیان تێکده چی، ئه وانه ی راسته وخۆ سه ر به خه ته که ی تاڵه بانی بون، ئه وانه ی که له کاتی خۆی وه کو که وادیری وه سه ت له سه ر ده ستی تاڵه بانی، په روه رده ببون، ئه وانه ی له ده ره وه وڵات ‌دوای ئینتیفازه له سه ر ده ستی تاڵه بانی گه رانه وه بۆ کوردستانو بێ ئه وه ی خاوه ن رابردویه کی پر خاباتو ماندو بونبن، پۆستی باڵایان وه رگرت، پشتیوانیان له بریاره چاکو خراپه کانی تاڵه بانی ده کرد، کۆڵه که ی پشتیان تاڵه بانی بو وه به رده وامی تاڵه بانی ده ستی پێیانه وه گرتبو تاوه کو نه که ون ، له کاتی نه مانی تاڵه بانی پۆزشنه کانی ئه وان له ق ده بێت، به ڵام له هه مانکاتدا ئه وانیش بای ئه وه یان کۆ کردۆته وه مادیه ن له سه رپێی خۆیان بوه ستنو، به حوکمی ئه وه ی پۆستی باشیشیان به ده ستکه وتوه به درێژای حوکمی تاڵه بانی، ئه وا توانیویانه تا راده ێێ ئه گه ری وه رگرتنی پۆستیکی باڵاله سه ر ئاستی عیراق به شیاو ببینرێ بۆ یان، هه روها له حاڵه تی دور خستنه وه یان به موچه ی خانه نشینی زۆر باش خانه نشین ده کرێنو ژیانی خۆیانوماڵومنداڵیان له ئاستیکی زۆر به رز بۆ دابین ده کرێ. ئه م جۆره که سایه تیانه له ناو یه کێتی خاوه نی قاعیده ی جه ماوه ری نین چونکه هه مو کاتێ ئه وه ی ویستویانه ده ستیان که وتوه به پشتیوانی سکرتێری گشتی نه ک به هه ڵبژاردنو ماندو بونو کار کردن له ناو جه ماوه ر، بۆیه دور که وتنه وه یان له یه کێتی ئه و ده ورو ته ئسیره ی نابێ له ناو خه ڵک.
هه ندێکی که ی مه کته بی سیاسی یه کێتی توشی شکه ست ده بن، له به ر ئه وه ی به حوکمی خزمایه تی و نزیکیان له تاڵه بانی ئه و پۆزشنانه یان ده ستکه وتوه ، وه کو که سایه تیش، که سایه تی سیاسی کاراما نین، تا بتوانن خۆیان فه رز بکه ن، بۆیه ش یان ده بێ واز بهێنن، یان ده بێ ئاماده یی ئه وه یان تیا هه بێ که هه رچی سه روه تو سامانیان هه یه که کۆیان کردۆته وه له نه وه ته کانه وه ،سه رفی بکه ن له و ناکۆکیانه، بۆ پارێزگاری کردنی خه ته کانی خۆیانو مانه وه یان. وه له حاڵه تی واز هێنانیشیان ئه و ده ورو ته ئسیره یان نابێ له سه ر لاوازکردنی یه کێتی نیشتمانی، چونکه ئه و ه ی له خه ته که ی ئه وان کار ده کا، واز له به رژه وه ندیه شه خسیه کان ناهێنێ و بۆ خۆی ده که وێته بازدان و یاری کردن له خه ته کانی تری ناو حزبه که، یان سه نگه ر گٶڕین.
په یوه ندی ستراتیژی ئه و حزبه له گه ڵ پارتی، ئه وه بێگومان به پله ی یه که م به رژه وه ندیه شه خسیه کانی لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی هه ردولا ئه و مه سه له یه یه ک لاده که نه وه، چونکه ئه ساسی ئه و په یوه ندیه ستراتیژیه ئه وه بو هه ردو لا بتوانن پارێزگاری له به رژه وه ندیه شه خسیه مادیه کان بکه ن، هه تا ئه و مافه مه حفوزبێت ئه وا هه رگیزاو هه رگیز کێشه سه رهه ڵنادا، به ڵام له کاتی جوت نه بونی ئه و به رژه وه ندیانه ئه وا ئه و کات مه ترسی ئتێکچونی ئه و رێکه وتنه ستراتیژیه دێته ئاراوه. هه روها بۆ پارتی، ده مێکه ئیستیفاده ی خۆی کردوه، تاڵه بانی هه مو سازشێکی بۆ پارتی کرد له کوردستان به رامبه ر ده ستکه و تنی پۆزشنی سه ڕۆک کۆماری عیراق، وه یه کێتی بۆ پارتی په روپۆکرد به تایبه تی له هه ولێر، وه له دوای تاڵه بانی ئه گه ر سه رکردایه تی یه کێتی هه مان نه هجی تاڵه بانی په یره و کرد به رامبه ر پارتی، ئه وا به بێ شک هێچ گرفتێ رونادا، وه ئه وه ی شایه نی گوتنه ئه وه یه هیچ ئاماژه یه ک له گٶرینی ئه و نه هجه له و سه رکردایه تیه ی یه کێتی نا بینرێ.
بۆ مه سه له ی ئیداره ی کوردستانیش هه ر به و جۆره بڕواو که پێش ئاڵۆزبونی دۆخی نێوان هه ریم و ناوه ند بو، هه ریه که به هه وه سی خۆی پۆسته ئیداریه کان به سه ر خه تو ختوته کانی خٶیان دابه شبکه نو ئیمتیازاتو ئۆتۆمۆبیلی گڕان به ها و خانوی گه وره و خۆشیان بۆ دابین بکه ن. ئه و ا بارو دۆخه که هه ر وه ک خۆی ده مێنێ
هه ر یه کێک که له و خه تو ختوتانه کار ده کا، زۆر باش ده زانێ مردنی تاڵه بانی ئه و ده وره ی نابێ له سه ر به رژه وه ندیه کانی، ئه گه ر بارو دۆخه که به و جۆره بڕوا،که پێش ئاڵوزبونی نێوان هه رێم و به غدا به رێوه ده چو، ئه گه ر حکومه تی ناوه ند به رده وام بێت به دانی بودجه ی تایبه ت به فه و جه کانی ئه و لێپرسراوانه، شانبه شانی ئه وه ش به رده وام بونی نه سریه و پاره و بودجه ی حیزبی له حکومه تی هه رێم، ئه مه له لایه ک له لایه کی تریش پاره ی نه وته به قاچاخ فرۆشراوه کانو گومرگه کان، وه ک برابه ش دابه ش بکرێ به سه ر ڵیپرسراوه کانو، ئه وانیش چه ندیان له ده ست ده رهات بیبه خشنه خواره وه ی خۆیان، ئه و بێگومان هه مو شتی وه کو خۆی ده ڕوا.
بۆ یه مردنی تاڵه بانی هیچ ده ورو ته ئسیری نابێ بۆ ناو یه کێتی نیشتمانی، ئه گه ر بارو دۆخه که وه کو ساڵانی رابردو بڕوا له گه ڵ ناوه ند. به ڵام ئه گه ر حکومه تی ناوه ند هه نگاوی تر بهاوێژێ و بودجه ی ١٧%ی کوردستان ببڕێتو، بازرگانی نه وت له لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی هه رێم قه ده غه بکات، بودجه ی فه وجه تایبه ته کانی لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی هه ردو حزب ببڕێت (به گوێره ی میدیا لۆکه ڵیه کان ئاماژه یان پێکرد ماوه ک پێش ئێستا، یه ک دو مانگ له وه پێش حکومه تی ناوه ند ئه و هه نگاوه ی هاویشتوه وه بودجه ی فه وجه کانی بریوه یه کێ له وان هی تاڵه بانی خۆی بوه) ، سانسۆر بخاته سه ر گومرگه کانی سنوره کانی کوردستان ، ئه و کات هه زاری وه کو تاڵه بانێش به گه رێته وه به دادای یه کێتی ناخوا چونکه ئه مرٶ له ناو یه کێتی تاڵه بانی نه هجه که ی کار ده کا نه ک خۆی ئه ویش دۆلارو پۆسته.
ئه و سه روه ریانه ی یه کێتی نیشتامانی له میژوی رابردو هه یبو، پێشمه رگایه تی، خه باتو ماندو بون، شه هید بونو به سه ربه رزی وه ستان به رامبه ر په تی سێداره کان، ئه و سه روه ریانه گٶڕاون، به پاره و دۆلاروبازرگانیه تی نه و تو پۆستی باڵا، سازش کردن له سه ر مافه نیشتمانیه و نه ته وه یه کان. بۆ یه ش تاڵه بانی ئه و سه روه ریانه ی که جێگه ی شانازی بون بۆ یه کێتی پێش رۆیشتنی خۆی له گٶڕینان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە