مانەوەمان, گەشە كردنمان, سەركەوتنمان, بەندە بە دەركردنى لایەنگرانى باڵى ڕیفۆرمەوە!!

Monday, 25/05/2009, 12:00

9227 بینراوە


دواى ئەوەى كۆمەڵەى ڕەنجدەران و ڕێكخراوەكانى تر لەكۆنگرەى یەكەمى یەكێتیەوە تێكەڵ بەیەك بون و یەكێتى نیشتمانیان دروستكرد, كە ئەمە هەڵەیەكى گەورەى نەوشێروان مستەفاشى تیابو ئێستا خۆیشى دانى پیادەنێ, یەكێتى لە بیرى كۆمۆنیزمەوە, گۆڕا بۆ جێبەجێكردنى بیرى سۆشیاڵ دیموكرات, ئەگەر چى داهێنانى بیرۆكەى سۆشسیاڵ دیموكرات لە ڕۆژئاوا وەك وەڵام دانەوە و دورخستنەوە و كەمبایەخ كردنى تێۆرەكانى ماركس و لینین هاتە كایەوە, بەڵام لە بارودۆخى وڵاتانى ڕۆژئاوادا سۆشیاڵ دیموكرات توانى كۆمەڵگە و دەوڵەتێكى دیموكراتى , لە زۆر لاوە بێخەوش دروست بكا, بەڵام ئایا لەوڵاتێكى وەك كوردستان دا حیزبێكى وەكو یەكێتى دەبێ چۆن سودى لە سۆشیاڵ دیموكرات بینبێت و بەكوێ گەیاندبێ, دواى ئەوەى تاڵەبانى بوە سكرتێر و ڕێكخراوە چەپەكان لەناو ئەو حزبە و بەردەمى تاڵەبانى دا توایەوە, سەردەمى بە كارێزماى كردنى تاڵەبانى دەستپێكرد, بەهەمان شێوە كاك نەوشێروان ڕۆڵى لەمەشیان دا هەبو كە تاڵەبانى ببێتە كارێزما, بەڵام لەشێوەى كارتۆن دا, تەنانەت لەنوسینەكەى ئەم دوایەشیدا(خەون یان مۆتەكە) هەوڵى داوە ئەستۆى تاڵەبانى سوكتر بكا لەئاست تاوانبارێتى شەڕەكانى ناوخۆدا, و زیاتر بارزانى و وردە مەسئولەكانى یەكێتى و پارتى تاوانبار دەكا, لەكاتێكدا بەڵگەنامەكان هەرچى بن, ڕوداوەكان چۆن گوزەریان كردبێ, مێژوو پێماندەڵیێ تاڵەبانى و بارزانى تاوانبارى سەرەكى و یەكەمى شەڕى ناوخۆن.
تاڵەبانى توانى بەناوى سۆشیاڵ دیموكراتەوە خۆى بكاتە مەرجەع, دەوروبەرەكەى و مەكتەب سیاسى حیزبەكەى ڕێگەى بۆ خۆشكردبو, بەڵام ئەوان بیریان چو بو دروستكردنى دیكتاتۆرێ لەبەرگى كارێزمایەكدا خراپە و لەپاشەڕۆژدا دەبێتە سەرەتان, ئەوەتا خۆتان دەیبینن, تالەبانیش بەرز و نزم كۆمەڵێ دروشمى بەرزكردەوە و بە بەبێ ئەوەى مەسئولەكانى ترى یەكێتى بڵێن ئەمانە نە لەگەڵ پەیڕەوى یەكێتى و نە لەگەڵ بنەماكانى سۆشیاڵ دیموكرات دا وێكدێتەوە, لەدواى دەستپێكردنى شەڕى ناوخۆەوە, تاڵەبانى لەهەمو موناسەبەیكدا دەیگوت":گەشەكردنمان, مانەوەمان, بەندە بەیەكێتى نیشتمانى كوردستانەوە"ئەم دروشمە تا پێش ڕێكەوتنى ستراتیژى لەگەڵ پارتیدا لەسەر زاران بو, كۆسرەتیش خۆش خۆش وەك توتى دەیگوتەوە, مەسئولەكان ئەوكات ئەوانەى ناخەوە لەهەڵسوكەوتى تاڵەبانى ڕازى نەبون و نەیاندەوێرا ئاشكراى بكەن, بیریان نەدەكردەوە, تاڵەبانى وەها دەڵێى ئایا مەبەستى چیە, هەمومان دەزانین ئێستاشى لەگەڵ دا بێت قسەكانى تاڵەبانى, بڕیارەكانى, زەردەخەنەكانى, درژى و توڕەبونەكانى, هەموى یاسان و جێبەجێدەكرێن و هەمویشى پیادەكردنى سیاسەتى یەكێتى نیشتمانیە, و تاڵەبانیش هەمو شتێكە و سۆشیاڵ دیموكرات وا دەفەرمۆێ!!!!
(گەشەكردنمان, مانەوەمان, سەربەرزیمان) لەكاتى داهێنانى دا, دەبێ چەند كەسى لەشەڕى ناوخۆدا بەكوشت دابَێ, چونكە ئەگەر ئەوەى شەڕ بۆ یەكێتى نەكا, كەواتە یەكێتى نامێنێ, كە نەشما كەواتە خەڵكى نامێنێ و گەشە كردنیش ڕادەستێ, دەبێ بەهۆى ئەو قسەى تاڵەبانیەوە چەند كەس پەتى سێدارەى كرابێتە مل؟ دەبێ چەند دێهات سوتابێ لەسەردەمى شەڕى ناوخۆدا؟ چەند خێزان بێ باوك كرابێ و چەندە چینى هەژار دروست بوبێ؟
بەڵام ئەو وتە و دروشمانە, لە حیزبە سۆشیاڵ دیموكرات و سەرۆكەكەیەوە, تا ئێستا تەنیا یەك شتى وەك خۆى هێشتەوە, ئەویش هەمو كەس دەزانێ كورسیكەى تاڵەبانیە!! ڕاستیكرد خۆى مایەوە, گەشى كرد, سەریشكەوت!! چونكە ئەو واتا یەكێتى و یەكێتیش واتا تاڵەبانى, وەك دوڕووى یەك دۆلار!!!!
كاتى خۆى كەسێ نەبو بڵى مامە وا نیە, گەشەكردنمان و مانەوەمان بەندە بەجێبەجێكردنى بنەماكانى سۆشیاڵ دیموكراتەوە, بەڵام تاڵەبانى لەوان ئازاتر بو بیڵى كەسێ جورئەتى ئەو پرسیارەى بكا.
زەمەن هاتوڕۆیشت دروشمەكە مایەوە, بەڵام لەنهێنى, چۆن جاران كوردى كەركوكى پێى قودسى كوردستان نەبوایە, كە خاوەنى ئەم قسەیە تاڵەبانیە, ئەوا بەخیانەتكار لەقەڵەم دەدرا بەڵام كەركوك بە دەستى هەمان سەرۆك هەرزان فرۆشراو ئێستا كەسێ لەناو جەماعەتێكدا بڵێ كەركوك قودسى كوردستانە هاوڕێكانى دەدەن بەناوى دەمى دا و كەركوك چوە مێژوەوە.
كوردستان بوە بەهەشت و ئەوروپا, مەترسى لەسەر نەما, بۆیە ئێستا دروشمەكان گۆڕان, تاڵەبانى پێویستى بە مانەوەیەتى, پێویستى بەگەشە كردنە, بۆ ئەوەى ئەوەى بۆ كوردى نەهێناوەتە دیى, ئەوەى لەبیرى چوە بۆ كورد و مافەڕەواكەى بكا, بۆ ئەوەى وڵاتێكى سەربەخۆ و حكومەتێكى بێ فەساد دروستبكا, تاڵەبانى پێویستى بەوتنى قسەى ترە, وەك دەوڵەتى كوردى خەونى نێو شیعرەكانە, بارزانى سەرۆكى هەمومانە, و كۆمەڵێ شتى تر.
ئێستا هیچ مەترسیەك لەسەر تاڵەبانى نەماوە, مەكتەب سیاسی حیزبەكەى بوەتە مەكتەبى ڕۆبۆتەكان, تەنیا مەترسیەك یەكێتى (تاڵەبانى)لەناو ببا باڵى ڕیفۆرمە, بۆیە هەڕەشە لەمانەوە و گەشە كردنى یەكێتى دەگرێ, ئەوەش دەزانین بەفیتە و مەستەرە, بە مەتر و هەمو تڕوتفاقێ بپێوین ئَیستا تاڵەبانى واتا یەكێتى, یاساى وڵات, پەیڕەوى ناوخۆ, هەمو شتێ, كەواتە پێویستە باڵى ڕیفۆرم بنەبڕ بكرێ و یاساكانى سۆشیاڵ دیموكراتیش وادەڵێى, ئەگەر كەسێ بەدەیان ساڵ لەگەڵتدا بو, ماڵى وێران بو, خانەوادەكەى ئازارى چەشت, كوڕى كوژرا, بریندار بو, ئێستا وتى لەگەڵ بۆچونەكانت دا نیم و جیاوازم, یەكسەر نانى ببڕەو و ڕیسواى بكە, من بینیومە لەبەرنامەكەى دكتۆر بەڵقیس دا كەسێ جیاواز بێ, پارەى دەدەنێ, كەچى لە حیزبە سۆشیاڵ دیموكراتەكەى تاڵەبانى دا كەسێ جیاواز بیر بكاتەوە نانى دەبڕن!!! بۆیە ئێستا تاڵەبانى بەند و باو قسە و دروشمەكانى گۆڕیوە و بە ئاشكرا دەڵێیت: مانەوەمان, گەشەكردنمان, گیرفانى خۆمان و ماڵ و مناڵامان, بەندە بە دەركردنى لایەنگرانى باڵى ڕیفۆرمەوە, بەمەش تاڵەبانى لەمێژوى خۆى دا گەورەترین خیانەت و پەڕەى ڕەش تۆمار دەكا و نەوە بە دواى نەوەكانى دەبێتە پەڵەیەكى ڕەش بۆیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە