لقى2 بە هاوكارى وەزارەتى ناوخۆ بەسەر كۆمەڵگەى لاواندا دەدەن

Thursday, 12/11/2009, 12:00

1419 بینراوە


تایبەت بە كوردستانپۆست
ئێوارەى ئەمڕۆ رێككەوتى 12-11-2009 لقى2 ، بە هاوكارى وەزارەتى ناوخۆ بەسەر كۆمەڵگاى لاواندا لە شارى هەولێر دەدەن و دەست بەسەر ئەو كۆمەڵگایەدا دەگرن، ئەویش بە هۆى ئەوەى كە بەرپرسى كۆمەڵگاكە ئیستیقالەى لە پارتى داوە.
سەرچاوەیەكى نزیك لە رووداوەكە تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، كە سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ كاتژمێر 6:30 خولەك لقى2ى شارى هەولێر بە هاوكارى وەزارەتى ناوخۆ دایان بەسەر ئەو كۆمەڵگایەداوە و دەستیان بەسەر ئەو كۆمەڵگایەدا گرت، هاوكات ئەوەشى وت كە ئەو كۆمەڵگایە تەلەفزیۆنێكى لۆكاڵى هەیە و سەنتەرێكى رۆشنبیرى و هەروەها ئەو كۆمەڵگاى لاوانە هەستاوە بە دابینكردنى خانوو بە شێوەى قیست بۆ گەنجان و لاوانى ئەوشارە. سەرچاوەكە هۆكارى ئەو هێرشەى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە بەرپرسى رێكخراوەكە بە ناوى (سەفین حەسەن) ئیستیقالەى لە حیزبی پارتى داوە و بۆیە ئەوانیش بەو شێوە پەلامارى ئەو كۆمەڵگاىه‌ی لاوانیان داوە.
سەرچاوەكە ئەوەشى ئاشكرا كرد، كە زۆر بە شێوەیەكى ناشرین داوینە بەسەریاندا و ئیهانەى كارمەندەكانیان كردووە، بۆ ئەم مەبەستەش سەرچاوەكە وتى بەیانى كۆمەڵێك گەنج رێپێوانێك بۆ بەردەم پەرلەمانى كوردستان وەك ناڕەزایى دەربڕین لەمەڕ ئەوكارە ناشرینە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە