دیموکراتیەتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا... بەشى یەکەم.

Thursday, 05.28.2009, 12:00

906 بینراوە


لە دنیاى نوێ ى پێشکەوتودا وشەیەک هەیە بە ناوى دیموکراتیەت ئەم وشەیە هەر وڵاتێک یان هەرشوێنێک و لایەنێک و حیزبێک بەکارى بێنێت دەبێت کۆمەڵێکى زۆر مەرجى تێدا بێت تا لە سەدا سەد دیموکراتیى بێت ئاماژەى پێ دەکەین انجا خوێنەرى خۆشەویست خۆتان بڕیار دەربن بزانن (هەردووحیزبى بنە تەپاڵە) ئەو مەرجانەیان تیایە وا خۆیان بە دیموکراتى دەزانن تا دەنگیان پى بدرێ: هەر لایەنێک کە بانگەشەى ئەوە دەکات سیستمى دیموکراتى پەیڕەو دەکات دەبێت ڕێز لە بەها کۆمەڵایەتیەکان بگرێت پارێزەرى کلتورى کۆمەڵگاکەى بێت . هەر لایەنێک کە بانگەشەى ئەوە دەکات بۆ دیموکراتى خۆى ، دەبێت ڕێز و ئازادى دابین بکات بۆ ڕاى ئازاد هەرکەسێک ڕایەکى هەبوو یەکسەر پێ نەڵێن ئەوە دەستى تێکدەرى لەپشتە . هەر لایەنو حیزبو گروپێک کە خۆیان بە دیموکرات خواز دەزانن نابێت خاوەنى هیچ جۆرە دەزگایەکى داپڵۆسێنەر بن چاو بز بکەنەوەو هاوڵاتیانى خۆیان بتۆقێنن . ئەوانەى بانگەشەى دیموکراتیزەکردن دەکەن بۆ کۆمەڵگا دەبێت خاوەنى پەڕەیەکى پاکى سیاسى و کۆمەڵایەتیو ئابورى بن واتە نابێ دزو درۆزن و کینە لە دڵ و داوێن پیس جاش و پیاوکوژ بن. ئەو لایەنانەى کە بانگەشەى دیموکراتیەت دەکەن دەبێت ڕێز لە ڕۆژنامە نوسان و نوسران بگرن گیانى وەرگرتنى ڕەخنەیان تێدا بێت هەر ڕۆژنامەیەک ڕاستیەکى وت خێار لێدوان نەدەن بەوەى کە ئەمانە لەدەرەوە دەستیان لە پشتە هتد..... هەرکەسى یان حیزبێک بڵى من دیموکراسیم دەبێت لە خزمەتى هەموو لایەک دا بێت نەک تەنها حیزب و بنەماڵەکەى خۆى واتە پڕۆگرامى کاراى هەبێت بۆ خزمەت گوزارى بۆ هاوڵاتیەکانیان . هەرکەسى خۆى بە دیموکرات خواز دەزانى نابێت تەنها لە کاتى هەڵبژاردنا خەڵکى بیر بێتەوە وەکوو ئەم دوو بنە تەپاڵیەى لاى خۆمان تەنها لە کاتى هەڵبژاردنا خەڵکیان بیر دەکەوێتەوە . ئەوەى دیموکرات خواز بێت نابیت ترسنۆک و جەبان بێت و وادەى هەڵبژاردن و ڕیکلام کردنى کاندیدەکان دوا بخات . ئەوەى دیموکرات خواز بێت بە هیچ شێویەک بۆى نیە لە ماڵ و سامانى میللەت بخوات و خزمو و قۆڵبڕو داوێن پیسەکانى خۆى لە دەورى خۆى کۆکاتەوە بیان خاتە شوێنى هەستیارى دام و دەزگاکانەوە. ئەوەى دیموکراتخواز بێت بۆى نیە پاوانەى وڵات بکات و خاک و وڵاتى خۆى تاڵان فرۆش بکات چاوەڕى بن.............

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)