سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لێدوانەکەی نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ تاران تەڵەیەکی تورکیایە بۆ پەکەکە

Monday, 12/11/2012, 12:00

1410 بینراوە






نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ تاران رایگەەیاندووە (كێشه‌ی‌ پژاك كۆتاییهاتوه).

مەبەستی شاراوەی نێچیرڤان بارزانی لەو قسەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەم کاتەدا پەکەکە لە باکور سەرقاڵ شەڕە لەگەڵ تورکە فاشیستەکاندا و بەدەپەش لەریگای کاری مەدەنیەوە خەریکی خەبات و تێکۆشانە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد لەو پارچەیەی کوردستان،لە هەمانکاتیشدا پەیەدە کە باڵێکی تری پەکەکەیە لە کوردستانی رۆژئاوا توانیوێتی پێگەی خۆی قایم بکات. ئەوە وایکردووە پارتی وەکو هێزێکی بەکرێگیرا و رۆڵی لەلای تورکەکان کەمتر ببێتەوە و هەروەها پارتی شکستیشی خواردووە لە نوێنەرایەتی کردنی کوردانی رۆژئاوا و باکور کە بە پلانی تورکیا ئەیانویست ئەو رۆلە بە پارتی بدرێت، بۆ یە نێچیرڤان بارزانی ئەیەوێت بەو لێدوانە والە پەژاک بکات کە ئەویش باڵی سەربارزی پەکەکەیە لە کوردستانی رۆژهەڵات چەند چالاکیەک بکەن و بەرەیەکی نوێ دەنگ بۆ پەکەکە بکەنەوە، تا ناچاریان بکەن کە ئەو قورسایەی ئێستا خستویانەتە سەر کوردستانی باکور و رۆژ ئاوا بیخەنە سەر کوردستانی رۆژ ئاوا.بۆ شکست پێهێنانی پەکەکە و بەدەپە و پەیەدە لەو دوو پارچەیەی کوردستان کە خەباتیان تێدا چڕکردوەتەوە و تورکە فاشیستەکانیان پێ سەخڵەتکردووە، ئەوەش پلانێکی تورکیایە کە نێچیرڤان بارزانی جێبەجێ دەکات. بۆیە دەبێت پەکەکە زۆر ئاگای لەو یاریەیە تورکیا و پارتی بێت و کە ئەیانەوێت لەم کاتەدا بەرەیەکی تری جەنگ بۆ پەکەکە بکەنەوە، پەکەکە بۆ ئەوەی شکست بەو پلانەی تورکیا و پارتی بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی بەکرێگیراوی بهێنێت، ئەکرێت لەکات و ساتێکی گونجا و لە بارتردا پەژاک کار و چالاکیەکانی دژی رژێمی سێدارەی ئێران دەست پێبکاتەوە و لە ئێستادا نەکەوێتە داوی ئەو تەڵەیەوە. ئەگەر پەکەکە و پەژاک ئەو هەڵەیە بکەن، ئەوکات فەراخێک لە باکور و رۆژئاوە درووست ئەبێت، پارتی ئەیەوێت ئەو فەراخە درووست ببێت، بۆ ئەوەی مەرامە گڵاوەکانی تورکیای فاشیست جێبەجێ بکات و خۆیشیان بکەنە دەم ڕاستی کورد لەو دوو پارچەیەیی کوردستان.

سود لە سەرچاوە وەرگیراوە.
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=13544&LinkID=4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە