حەشتی شەعبی یان سپای پاسدارانی دووهەم؟

Thursday, 19/03/2015, 12:00

1869 بینراوە






لە مێژە کە ڕژیمی ئیسلامی ئێران بە ئاشکارا لە وەڵاتەکانی دەور و بەری، دەست تێوەردان دەکات و ئەم کارەی بێ مەبەست نەبووە و نییە...
لێرەدا دەمەوی جەخت بکەمە سەر تەنیا یەك خاڵی گرینگ کە پێوەندی قووڵی هەیە تەك داهاتووی کوردا لە باشوور.
ئەوەی کە بە ڕووناکی ڕۆژی ڕوون دیارە، ئێرانی ئیسلامی بە پێك هاوردنی "حەشتی شەعبی" ڕێك سپای پاسدارانی دیکە لە عێراقدا درووست دەکات! ئەوانەی وا ئاگایان لە چۆنییەتی درووست بووونی خۆدی سپای پاسداران لە ساڵی ١٣٥٨ هەتاویدا نییە، بە تۆزێك لێکۆڵینەوەی تەنانەت کورت، بۆێان دەر دەکەوێت کە سپای پاسداران چۆن درووست بوو؟! و هەر وەها چۆن دوواتر دەستی گرتە سەر ئکۆنۆمی ئێران و چۆن ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەی سەندووە و بەرەو کۆێ دەڕوات و چۆن هەر ڕۆژە سەری کوردانی ڕۆژهەڵات لە سێدارە دەدات! بۆ ئەوان ڕۆژهەڵات و باشوور و باکوور و ڕۆژئاوا ناخۆات. ئەوان تەنیا فرمانی ڕێبەری شێعە بەکار دێنن و ئەوەی بەرەنگارییان بکات، دەڕواتە ژێر پەتی سێدارە! دەبێ ئەم خاڵە ئاسان و ڕووناکە بۆ هەمووان ئاشکرا بێت و دەرکی پێ بکرێت.
ئەوەی لاێ من دیار و ئاشکارە، ئێران خەریکە ڕێك سپای پاسدارانێکی دیکە لە عێراقدا درووست دەکات. حەشتی شەعبی دەقێقەن بنەماێ سپای پاسدارانی عێراقە کە هەر ئێستەش لە ژێر چاودێری سپای پاسداران و دەوڵەتی ئیسلامی شیعەی ئێرانی بە ڕیوە دەچێت. ئێنجا دیارە کە وەها باڵێکی کۆێر و خەتەرناكی ئایدۆلۆژیایی لە عێراقی داهاتوودا، چ پڕوپاگاەندەیەکی زۆری دیکەی لە بەرنامەدا هەیە!
من لام وایە کە ئەم باڵە خەتەرناکە بە دووای تەواو بوونی شەڕی داعەش، وەکوو میکرۆبێکی سەرەتانی زۆر بە زوویی پەرە دەستێنێ و هەموو کار و بەرنامەی عێراق دەگرێتە دەستەوە. ئێنجا کە پەرەی تەواوی سەند، دەبێتە دۆژمنی ژمارەی یەکی کورد و لە خاکی خۆدی کورددا، ڕۆڵەکانی دەسپێرێتە سێدارە و بەڵێن بێ کە لە سەدام حسین زۆر زۆر خراپتر دەکات.
لە بیریشمان نەچێ کە هۆی بناخەیی بۆمبارانی کیمیایی هەڵەبجە، هەر سپای پاسداران بوو. چونکە بە هەماهەنگی لە تەك ڕێبەرانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی باشوور لەو کاتەدا، سپای پاسداران تووانی بڕواتە نێو شاری هەڵەبجە و لە کاتێکی کەمدا، ئەو شارە بەو هۆەوە بۆمباردمانی کیمیایی کرا.
بە هەر کات کۆی قسەکە ئەوەیە کە حەشتی شەعبی، رێك یانێ سپای پاسدارانی وێرانکەری دووهەم لە وەڵاتی هاوسێدا و بە داخەوە ڕێبەرەکانی کورد هەر درێژە دەدەن بە پاك کردنی پێڵاوی فەناتیکەکانی ئیسلامی شێعەیی ئێرانی و بڕێك نەفامی خۆ بە زل زان وەکوو جەنابی مەحموود سەنگاوی کە خۆی دژی قەڵەم و زانستە، دەڵێت: حەزرەتی قاسم سلێمانی قارەمانە!
ئەوەیە کە داهاتووی کورد، هەر لە ئیستەوە دیارە_ گەندەڵی بە ئاسمان ڕۆیشتووی ناو خۆ _ ئکۆنۆمی وێران _ ڕێبەری حیزب و ڕێکخراوەی ئێگۆئیست و سواڵکەری بێگانە و دۆژمن _ ترسنۆك لە ڕووبەڕوو بوونەوە تەك ڕاستییەکان و ئیعلام نەکردنی سەربەخۆیی بە بیانووی شەڕی داعەش کە دقێقەن داواکاری ئێران و تۆرکیایە_ پەرەسەندنی زۆرتری سپای پاسداران لە تەواوی عێراق و ڕێك خستنی باڵێکی زۆر خەتەرناك بە ناووی حەشتی شەعبی کە دۆژمنی کۆێری داهاتووی کوردە _ ئەمانە و دەیان هۆێتر، داهاتووی کوردی لەو پارچەدا بە دیکردووە.
جا ئەگەر ئەو پرسیارە بێتە ئاراوە کە: باشە دەبێ چی بکرێت؟ من وەڵام نادەمەوە. چۆن هەموو دیاردەکان بە ڕوونی ڕۆژ ئاشکران. ئەم نووسینیشە نەك بەرەو ڕێبەران و کاربەدەستانی کوردە کە خۆیان تەك دۆژمندا هاو سفرەن! بەڵکوو بەس بەرەو ڕووی خەڵکی کوردستان و مێژووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە