شیرینەكان تادیت لەزۆربووندان

Tuesday, 31/08/2010, 12:00

3104 بینراوە


كاتیك پیاوسالاری بالادەست ئەبیت لەرووی كلتور و دەستەلات و هەموو كەلینەكانی ژیانی كۆمەلگا,ئەوا ئافرەتان تییدا دەبنە نیچیر و سوتماك و مایەی چەوسانەوە و تەنانەت كوشتن و هەتك كردن و تالوتكە بەكارهینانی درندەیی و هەلسوكەوتی نامرۆڤانە و هۆڤانە؟ هەر بەم شیوەیەش ئەتوانین بلیین لە ناوچە و وكۆمەلگایەكی وەها لەم چەشنە كە پیاوسالاری تییدا دەستەلاتی رەهایە هیچ جۆریك لەئازادی و دیموكراسی وجودی نیە و بگرە تاناخ نغرۆی تاوان و وەحشیگەریە؟.
هەریمەكەی ئیمەبەناوی هەریمی كوردستان هەتا ئیستاش باس لەئازادی و دیموكراسی ئەكریت و یانگەشەی بۆئەكریت كەچی هیشتا لەئەلفی دیموكراسی و ئازادی نەگەیشتووین و پیمان وایە ئازادی بریتیە لەدەستدریژكردنە سەر رەگەزی بەرامبەر یاخود بەرەلایی و بی یاسایی و دوور لەلیپرسینەوە و سزا ز پاداشتە؟ ئەگەر بیت و مرۆڤیك هەبیت بەسەرهاتی خاتو شیرینی بیستبیت و خویندبیتەوە و كاری تینەكردبیت پیم وایە ئەو جۆرە كەسانە لەمرۆڤایەتی دامالراون و چونەتە ریزی نائینسانەكانەوە وە ئەو شیوە دەستدریژیانەی كەكراوەتە سەری لەلایەن ئەو جۆرە كەسانە ئەویش یۆخۆی ئەوپەری وەحشی گەری ئەوكەس و لایەن و كۆمەلگا و بگرە دەستەلاتە دەنوینی كەشیرینی تیا بۆتە زەحییە و وەك كالا و وەك ئامرازیك مامەلەی لەئاستكراوە تا لەریگەیەوە بژیوی و دەستمایە و هەروەها ئارەزوە ئاژەلانەكەی خۆیان پیدامركینن و بەردەوام دەستاو دەستی پیبكەن دوور لەهەموو پیوانەكانی ئەخلاقی و مرۆیی و كتیبە پیرۆزە ئاسمانیەكانیش؟.
خاتوو شیرین بەچەندین قۆناغی دژوارو مەترسیدار و چەرمەسەری و پر لەدەستدریژیدا تیپەری و تائەم كاتە كە گەیشتۆتە هەندەران و ئیستا هەناسەیك پریەسینگی خۆی و بەئازادی هەلدەكیشیت. ئەوەی خاتو شیرین دوچاری بووە كەم كەس ئەتوانیت بەرگەی بگریت. ئەمرۆكە خاتو شیرین دوای ئەو هەموو ئازار و ئەشكەنجە و زامە قولانەی لەناخیدا هەلتۆقیوە هەرهەموو كۆمەلگا و دەستەلاتیش لیی بەرپرسین ئەگەر ئیمە وەك مرۆڤ خۆمان بناسین پیویستە بپرسین بۆچی؟ دەستدریژی و ئەشكەنجە و بینرخكردنی رەگەزی می لەپای چی؟ هەروەها دەستەلاتیش ئەگەر خۆی بەخاوەن و نوینەری ئەو میللەت و كۆمەلگایە ئەزانیت ئەبیت لەخۆی بپرسیت چۆن لەژیر دەستەلاتی ئەودا وەها كاریكی قیزەون ودور لەهەموو بەهاكانی ئەخلاقی و مرۆیی لەسیبەری ئەودا لەژیر هەربیانویەك بیت روویداوە بی ئەوەی هیچ لیپیچینەوە و لیكۆلینەوەیەك بكریت؟
ئەگەرچی خاتو شیرینیكمان رزگاری بوو لەكۆت و زنجیر و ئازار و چەوسانەوە و....هتد بەلام بەداخەوە ئیستا هەزارانیتر هاوشیوەی خاتوشیرین لەم هەریمەی ئیمەدا بەهەمان شیوەی ئەو ژیانیكی پر مەترسی و چەوسانەو دوو لەبەهاكانی ئەخلاقی و مرۆیی بەسەرئەبەن و رۆژانە رووبەرووی هەرەشەی مەرگ و كوشتن و سەربرین و سوتان و جۆرەكانی تری هەرەشە و كۆیلەكردن و بینرخكردن ئەبنەوە و كەسیش لییان ناپرسیت بەزەیی پییان نایەتەوە و ئەگەر هاتوو لیشیان بپرسن و نزیك ببنەوە ئەوا بۆمەرامیكی تایبەتی یاخود سیكسی و هیچیت,ر دەزگایەك یاخود یاسایەكیش نیە ژیان و جەستە و رۆحیان لە و وەحشیگەریە بپاریزیت و بەئازادی و سەربەخۆیی و سەرفرازی و كامەرانیان شاد بكات كەواتە تادیت ژمارەی شیرینەكانی وڵاتەكەم زیاد ئەكات و تەنانەت ئەگاتە ئەو ئاستەی ناتوانین ئاماریكی وورد و راستەقینەش لەسەریان ئەنجام بدەین؟ بەمەش كۆمەلگامان جاریكیتلر گلۆر ئەبیتەوە بەرەو دوا بەرەو چاخی بەردین و سەردەمی مرۆڤی سەرەتایی ئەوكاتەی تییدا مرۆڤەكان تەنیا بۆئارەزوو دامركاندنەوە و سك تیر بوون مامەلەیان لەئاست رەگەزی میدا ئەكرد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە