گومانەكان بوونە ڕاستی !! مەلا بەشیر بە نموونە

Tuesday, 05.26.2009, 12:00

2746 بینراوە


برایەكم هەیە نوێژ ناكات زۆ جار لەگەڵی دەكەومە قسە تاوەكو نوێژ بكات بەڵام ئەو دەڵێت ئەو مەلایانە منیان كوشتووە هەموو درۆ دەكەن و خۆ فرۆشن ، ووتم برام مەبەستت چیە ووتى بۆ نازانى ؟! ووتم چ بزانم بڵێ ؟! ووتی مەڵا بەشیر كە خۆی ئیدیعاى گەورەى دەكرد بە دین و مزگەوت و داواى لە خەلك دەكرد نەچنە ریزى دز و گەندەڵ كەچى من ئەمرۆ لە لقی دوو بینیم !! زۆرم پێ سەیر بوو !! ووتم تۆ ڕاست ناكەیت . گوتى رۆژێك دێت گومانەكان ببنە ڕاستى !..
ئاى ئەرىِ وەڵا بوونە ڕاستی مەلابەشیریش خۆفۆش دەرچوو ، كاتێ چەند رۆژێك بەر لە ئێستا سایتی كوردستان پۆستم كردەوە بینیم ناوەكانى لیستى بەناو كوردستانى(لیستى دز و گەندەل َو داوێنپیسەكان) بڵاوكرابوەوە ، ناوى مەلاى دزو خۆفرۆشیش لەوێ هەبوو بۆ دز نیە ؟! كەسێك جەماوەرى دزو گەندەڵ و داوێنپیسەكان زیاد بكات ئەویش لەوان تاوانبارترە چ جای مەلایەك بانگەشەى دادگەرى و ئیسلامەتى و جێنشینەى پێغەمبەربكات . دەك نەفرەت لێ بی مەلا بەشیر چۆن ئێمەت بێ هیوا كرد خوا ریسوات دەكات لە ناو موسڵمانان ....

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر