جگە لە چەپەکان و ژینگە سەرجەم پارتەکانی دیکەی سوید و ئەوروپا دوژمنی کوردن

Friday, 12/09/2014, 12:00

2433 بینراوە


کاتێک ئەڵێن، سەرجەم پارتەکانی سوید و ئەوروپا، جگە لە پارت و رێکخراوە چەپەکان و ژینگە، سەراپایان دوژمنی گەلی کوردن، دەبێت بەڵگەمان هەبێت. چونکە بەبێ بەڵگە تاوانبارکردنی تەنانەت کەسێکش دەچێتە خانەی تۆمەت و تاوانی یاساییەوە، کەتنکەریش سزای لەسەرە.

بۆ نموونە کاتێک کە ئەڵێین مەسعود بارزانی دەستی هەیە، لە هێنانی داعشدا ئەو کاتە دەبێت بیسەلمێنین، ئەگینا مەسعود بارزانی دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات. من دەنووسم کە مەسعود بارزانی دەستی هەیە لە هێنانی چەتە و جانەوەرە دڕنندە وەحشەکانی داعش، بەو بۆنەیەشەوە دەیسەلمێنم کە قسەکەم ڕاستە.
یەکەم: هەموو دەزانین کە بەپێی بەڵگەکانی خودی ناوەوە و دەرەوەی ئەمەریکی، بەتایبەتی هیلاری کلینتۆنیش ددان بەوەدا دەنێت کە یارمەتی داعشیان داوە، وەکو لە یاداشتەکەیدا هاتووە، کە داعش دەستکردی خودی سی، ئای، ئەیە، بە سەرمایەی سعودیە و قەتەر.
https://www.youtube.com/watch?v=0uCgSxfCbTg
پاشان سیخوڕە بچۆلەکانی وەکو تورکیا پاشان سیخوڕی هەرە بچکۆلە مەسعود بارزانی یارمەتی دەدرێت، لەلای کەسیشمان شاراوە نیە، تورکیا ئەم داعشە چەتانە لەهەر چوار کون و قوژبنی دنیا کۆدەکاتەوە، بەپێی دان پیانانی تەنانەت کەمال ئۆغلوکلیچدار، کەسی یەکەمی پارتی کۆماری خەڵک، کە سەربە پارتەکەی ئەتاتوورکە، هەروەها "ڕەند پاوڵ" سەناتۆری سەربە کۆماریەکانی ئەمەریکا، کە ئەڵێ: ئێمە داعشمان لە سووریا پڕ چەک کرد، تاکوو لە عێراق شەڕی لەگەڵدا بکەین. هەروەها لە لەلایەکی دیکەشەوە، ئەگەر بیرمان نەچێت، کە داعش بە وەحشیترین و دڕنندە ترین شێوە ڕەفتاری تەنانەت لەگەڵ منداڵاندا کردوە، هەتا زەوتکردنی ژن و منداڵیش، هەروەها بازرگانی کردن بە نەوت و تەنانەت فرۆشتنی مرۆڤیش لە چەرخی ٢١یەکەمدا، کەچی هیچ کام لە مێدیای جیهانی وەک تیرۆریست ناوی نەدەبرد، تەنانەت ڕۆژنامەکانی سوید، وەک خەبات شۆڕشگێڕ ناوی بردن، بە تەواوی ڕۆژنامەکانی سەرپای جیهانەوە، کە نزیکە ٣ ساڵە ژن و منداڵی کوردانی ڕۆژئاوا وەک بەرخ سەردەبڕی، بۆ نموونە کۆمەڵ کوژییەکەی پارساڵی تەموزی کوبانی، پارساڵ کە نزیکەی ٥٠٠ ژن و کۆرپەیان تێدا سەربڕی، تەنانەت خودی مەسعود بارزانی، ووتی: لێکۆڵینەوەمان کردووە، کۆمەڵ کوژی ڕوینەداوە. ئەمانە هێشتا هەر بیردۆزن، هەروەک گوتمان بە هەموو ددانپیانانەکانی خودی کاربەدەستەکانی خودی ئەمەریکا، پاشان تا دەگاتە بڵاو کردنەوەی هەواڵ لەلایەن ڕوسیا، هەروەها کەناڵە تێڤیە ناودارەکانی ئەڵمانیا، کە داعش "لە عەتاب لە کوردستانی باکور" بەخێو دەکرێت.
بەڵام بە کردەووە، ئەمەش مەتەڵ نیە، کە تورکیا دژی هەر دەستکەوتێکە کورد بەدەستی بهێنێت، ئیتر وەک خۆیان ئەڵێن ئەگەر لە ئەفەریقاش بێت، ئەوا هەوڵی تێکدانی دەدەین. دەبینن کە لەو کاتەوە، کوردانی خۆرئاوا توانیان قەوارەیەکی سیاسی بۆ خۆیان دروست بکەن، تورکیا کێچ کەوتۆتە کەوڵی، بە ئاشکار و نهێنی ڕۆژانە دەروازەکانی تورکیا بۆتە سەفا و مەروای چەتەکانی داعش. هەروەها زۆرباشیش دەزانین، مەسعود بارزانی بە تەواویی خۆی ڕادەستی تورکیا کردووە، دوای شەڕی دژی سەدام هێشتا دەبابەکان تورکیا لە هێرۆ و نازانین ماون، بۆ؟! چەند تورکیا دژایەتی ئەو قەوارە سیاسیەی خۆرئاوا دەکات، مەسعود بارزانی دەهێندە، چونکە لە ئایدلۆجییای پەکەکە تۆقیووە، دەزانێت ئاپۆیزم کارگەیەکە مرۆڤی ووشیار قارەمان دروست دەکات، بۆیە دیتمان لە جیاتی ئەوەی خۆرئاوا لە هەموو لایەکەوە ئابڵۆقە دراوە،تەنها دەروازەیەک کەمابێت، ئەویش دەروازەی "سمێلکە" کەچی مەسعود بارزانی لە جیاتی هاوکاری، ئەو دەروازەیەشی داخست، بەبەرچاوی هەموومانەوە، جگەلەوەش لە ٤٠ ڕابردوودا، ئەم بنەماڵە هەمیشە لە شەڕدان لەگەڵ سەراپای بزووتنەوە ڕزگاری خوازەکانی باکوری کوردستان و دەیان سەرکردەوەی بزووتنەوەکانی پێش پەکەکەی ڕادەستی ڕژێمە فاشستەکەی تورکیا کردووە، بۆ نموونە سعید ئاڵچی، دوکتۆر شوان، هەروەها شەمدین ساقیق.......هتد، پارسال٢٠١٣ لەشاری ئامەد ئاهەنگێکی بە کۆمەڵیان سازدا بەهاوکاری خۆفرۆشەکانی وەک ئیبراهیم تاتڵسی و شوانپەروەر، سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە شاییەدا نزیکە ٥٠٠ کیلۆ زێڕێان دابەش کرد، بۆ نزیکەی ٣٠٠ بووک و زاوا، لەو ٣٠٠ بووک و زاوایە، یەک نیشتیمانپەروەری کوردی تێدا نەبوو، سەرەپایان کوڕەجاش و خۆفرۆشبوون. دەیان جار هەدەپەییەکان بانگی مەسعودیان کردووە کە بەشداری بۆنەکانیان ببێت، مەسعود نەچووە، هێشتا بەشداری تەنها بۆنەیەکی کوردی نەبووە، بەڵام سەدان هەزاران جار، بەشداری جەنەڕاڵە خوێنخۆرەکانی تورکییای فاشی بووە، دەتوانیت لە گۆگل بنووسیت مەسعود بارزانی و عبدولقادر ئایگان، ئەوکاتە سەدان وێنەی مەسعود دەبینیت لەگەڵ ئەو خوێنمژەدا کە ناوی "عبدولقادر ئایگان"ە، کە بەدناپێانانی خۆی دەستی سوورە بەخوێنی سەدان لاوی کورد. عبدوقادر ئایگان سیخوڕێکی تورکییای فاشی بوو، تورکییای فاشی کار بە سیخوڕەکانی دەکات، دوای هەرخۆشی دەیان کوژێت، تا جێ پێی بکوژەکان گووم بکەن، عبدولقادر ئایگان هەروەها بروسک یڵدرم، تاوانبارن بەکوشتنی سەدان ڕۆژنامەنووس ، نیشتیمانپەروەری وەک ئاپێ موسا عەنتەر، بەڵام عبدو لقادر ئایگان ئەڵێ: کە بروسک یڵدرم ئاپی مووسا عەنتەری تیرۆر کردووە، لەسەر داخوازی تورکییای فاشی، بە پێچەوانەشەوە، بروسک یڵدرم ئەڵێ: من سیخوڕی ناوچەی ئامەد نەبووم، بەڵکوو عەبدولقادر ئایگان سیخوڕ بووە، لەناوچەی ئامەد. عبدولقادر کتێبێکی نووسیووە بەناوی "اعترافچی" ناوبراو لە کتێبەکەیدا باسی ئەم تاوانەنانەی کە دژی گەلەکەمان کراوە، باس دەکات دانی پیادەنێت.
عبدولقادر ئایگان، دوای ئەوەی ئاگادر دەبێت، خودی دەسەڵاتدارانی تورکییا فاشی خەریکە سەرنگوومی بکات، هەڵدێ خۆی دەگەیەنێتە ووڵاتی سوید. بروسک یڵدرمیش لە نەرویج مافی پەنابەری وەردەگرێت
لەکەوانەیەکدا ڕەنگە بپرسیت(کەبۆ ئەمەریکا داعش پڕ چەک دەکات و دەیان نێرێت بۆ عێراق، تا لە عێراق شەڕیان لەگەڵ بکات؟) هەروەک سەناتۆری ئەمەریکی ڕەند پاوڵ ووتی، بۆ ئەو وەڵامەش دەست لەکار کێشانەوەی " جەنەڕاڵ ڕاکفیلەر دەهێنیینەوە وەک نموونە، جەنەڕاڵ راکفیلەر لە ٣ ساڵێ ڕابردوودا، دەستی لەکار کێشایەوە. کاتیک لێیان پرسی کە بۆ دەستی لەکار کێشایەوە، راکفیللەر ووتی: هەواڵمان بۆ هات کە چیایەک ٣٠٠ تالیبانی تێدایە، ئێمەش لە ئاسمان و زەوییەوە، چیاکەمان کوڵان، پارەیەکی ئێجگارمان تێدا خەرج کرد، کەچی دڵۆپێک خوێنمان نەدۆزیەوە! کەواتە هەواڵەکە، تەنها بۆ بەکار هێنانی چەکە ئەمبارکراوەکان بوو، هیچی دیکە. هەروەکوو دەیان جەنگی وەک عێراق و ئێران، پاشانیش لێدانی عێراق، لابردنی سەدام هێنانی سەدان سەدام.
لەلایکەی دیکەشەوە، کەسایتیەکی بەعسی بۆگەنی وەک تاریق هاشمی کە گومان لێکراوە بە کۆمەڵیک تاوان لەدەست دەسەلاتی بەغداد ڕایکرد و لە هەولێرەوە واتا لەژێردەسەڵاتی بارزانیژا، کە پێیەکی لە ناو جەنەڕاڵە دڕنندەکانی تورکیاو پێیەکی دیکەی لە هەولێری ژێردەسەڵاتی بارزانیدابوو، پاشانیش نزیکی هاشمی لە سنیەکان و داعشیەکانەوە، بەڵگەیەکی دیکەن، یان هەر هیچ نەبێت، کورد چیداوە لە کێشەی نێوان شیعە و سنە؟
بەڵگەی زیندوو، ١٥ هەزار چەکداری ناوچەی شەنگال، جگە لەوەش، خۆ بیرمان ماوە کە فازڵ موتنی گوتی: کە ٣٠٠٠٠ فیدایمان هەیە و دەستی خەڵکی دەبڕینەوە، ئەرێ ئەو ٣٠٠٠٠ هەزار فیداییە بۆ کوێ چوون؟ یان ڕیککەوتن و بەگورگانخواردانی دانیشتوانی شەنگال بوو؟ ئەی ئەو بەڵگەی کەلە کۆبوونەوەکەی ئوردووندا بە٤ ملێۆن دۆلار فرۆشرا چی، کە سەلمێندرا مەسعود بارزانی گووم بوو، بەشداری ئەو کۆبوونەوە بوو؟ کە هێرێش بکرێتە سەر موسڵ.
لە هەموو بەڵگەکان زیندووتر ، دانیشتوانی خودی شەنگال، نەک تەنها تاکە کەسێک بەڵکوو زۆرینە، بەچاوی خۆیان دیویانە، ئەڵێن بارزانی خیانەتی لێکردین، بارزانی ئەوانی فرۆشت. هەروەها زۆرێک لە دانیشتوانی شەنگال ئەڵین بارزانی پێشمەرگە و چەکدارەکانی دیکەی بێچەک کردووە، تا شەڕی داعش نەکەن. لە هەر هەمووی زیندوو تر. دەیان بەڵگە هەیە، لە جەلەولا داعش پێشمەرگە دەکوژێت، بەلام لە بەهدینان، داعش و چەکدارەکانی پارتی، وەک یاری مەراسۆن ئاڵا دەگۆڕنەوە، چونکە مسعود دەسەلاتدارە، چونکە خێڵکیەکی چاوچنکۆ چاو برسیە، دەتوانێت کە ڕۆژانە ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بگەیەنێتە دوورگەی جەیهانی کە نزیکی ٢٠٠٠ کیلۆمەتر دورە، ئەمما ئاوارەکانی شەنگال تەنها ٢ کیلۆمەتر لێیەوە دوورە، ناتوانن نان و ئاویان بگەیینێ، تەنها بۆ بیر هێنانەوە، کە مەسعود هەمیشە پشتی لە گەلەکەیەتی و لەباوەشی دوژمنانی گەلەکەیتی، لە کۆڕەوە گەورەکەدا ، کە بەو بەفر و بارنە ڕوویان لە چیاکان کرد، هەزارن کەس لە برسا و سەرما مردن، ئەو دیمەنە لە تێڤیەکانی جیهاندا، ویژدانی هەمووانی هەژاند، بۆیە هونەرمەندە پارت و رێکخراوە چەپەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا بۆ نموونە ستیرواد ڕۆد مەدۆنا ....هتد، هەستان بە گێرانی کۆنسەرتیکی مەزن و دەستمایەکی کە گەیشتە نزیکەی١٢٠ ملێۆن دۆلار، سەرمایەی ئەو کۆنسەرتەیان بەخشی بە کوردە ئاوارەکان، بەڵام ئەو بڕە پارە زۆرە نەگەیشتە دەست ئاوارەکان بەڵکوو، لە نێوان مەسعود بارزانی و ئەندام پەرلەمانی بەریتانی "جێفری ئارچەر"دا پارەکە گووم بوو، دادگای بەریتانی جێفەری ئارچەری لەسەر دزینی ئەو پارە بە ١٠ زیندان سسزادا، مەسعودەکەی خۆشمان هێشتا لەبەر پاساو ماستاو، نامەردی لەگوڵێک کاڵتری پێنەگووتراوە. (بۆ ئەم بەڵگەو بەڵگەکانی دیکە تکا دەکەم بڕواننە فەیسبووکەم بۆ ئەم باسانەم بەڵگە بۆ هەرهەمووی دەدۆزیتەوە).
بەهەمان شێوە، کاتێک ئەڵێن کە جگەلە پارتی ژینگە و پارت و رێکخراوە چەپەکان، سەرجەم پارتەکانی دیکەی سوید و ئەوروپا دوژمنی گەلەکەمانە، دەبێت بیسەلمێنینن، چونکە پارتەکانی سویدی دەتوانن، قسەکەر یان نوسەری ئەم چەند دێڕانە بدەنە دادگا، بۆیە پێویستە کەئەم تاوانبارییەی کە جگە لە پارت و رێکخراوە چەپەکان یان و ژینگە بسەلمێنن، بۆ ئەو وەڵامەش ئەڵێین کە لەدوا هەڵبژرادنی ساڵی ٢٠١٠دا، کە سەرجەم پارتەکانی سویدی و هاوشێوەکانی، لە ئەوروپاش دوژمنن، چونکە دەنگیان نەدا بە جینۆساید ناسینی دەریایەک خوێنی تاکەکانی نەتەوەکەمان، کە تەنها تاوانیان کورد بوون بوو، کە کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالە بەدناوەکانی سەدام، لەکاتێکدا کە خودی دەسەلاتدارەکانی ئێستای عێراق ددانی بەو تاوانەدا ناوە، ئەگەر پارتەکانی سوید، و ئەوروپا جگە لە ژینگە و پارت و رێکخراوە چەپەکان دوژمن نین ئەی چین ، کە ئەو چاویان ئەو هەموو تاوانە و خوێن ڕشتنەی بەعس نابینێت، ئێستا کورد پێویستی بە پشگیریە، نەک سبەی کە کوردستان ئازاد بێت، شان با زووی خۆیان دەربخەن و ئەرێێ تاوانەکانی سەدام بکەن. کەسایەتیەکە، لایەنێک تەنانەت دەسەڵاتێک کە ئازار و مەینەتی گەلێک بگۆڕێتەوە بە بەرژەوەندی ئیتر ئەوە دوژمنە و بەڵگە نەویستە.
لەهەر هەمووشی بە ئازار و گاریەگەرتر، کەسێکی کە سەربە بنەمالەی بارزانیە، بەناوی " فەهمی مەحموود" کە سەربە پارتی مۆدێراتەکانی سویدە، دەنگی نەدا بە جینۆساید ناسینی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە