مەسعودبارزانی نەبیر دەکاتەوە نە قسەش دەچێتە(گوێ) یەوە.!!

Wednesday, 16/02/2011, 12:00

1875 بینراوە


ئەو خاسیەتە گرینگەی کەمرۆڤ لە بونەوەرەکانی دی جیادەکاتەوە بیرکردنەوەیە. بیرکردنەوەش لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دی جیاوازی هەیە. هەندێ مرۆڤ هەیە توانای بیرکردنەوەی گەلێك فراوانە زۆر بەزویی هەست بە هەڵەو کەمو کوڕی و هەست بەڕاستیەکان دەکات. هەر لەڕێگەی بیکردنەوەو گوێگرتن لە کەسانی دی و وەرگرتنی ڕاو پێشنیارەکانی دی و شیتەڵکردنی پێشنیارو ڕادەربڕینەکانی کەسانی دیکەوە و هەڵسەنگاندنی بابەتیانە بۆ ڕاجیاوازەکان و بەراورد کردنیان لەگەڵ هەڵ و مەرجەکە و دەستنیشانکردنی باشترین گریمانە داخوا کامیان گونجاوەو کامیان زۆرترین سودو قازانجی هەیە. چارەسەر بۆ تەنگژەو گیرو گرفتەکان دەدۆزێتەوەو سەرنجام تیایدا سەرکەوتو دەبێت.

من لەو بڕوایەدام هەر مرۆڤێك کە لەنێو هاوڕێکانی و بنەماڵەکەیی و لەنێوخەڵکیشدا بە گشتی خۆشەویستە. ئەوە بەرهەمی ئەقڵ و بیرکردنەوەی زانستیانەی خۆیەتی.

هەندێكیش لەمرۆڤ لەبەر ئەوەی لەئەقڵدا کامل نین یان بەهەر هۆکارێکی تەندروستی وەك بونی نەخۆشی بەتایبەت لە خانەکانی مێشکدا ناچالاکن بۆیە ناتوانن بیر بکەنەوە. یان هەر تەمبەڵن و بیر ناکەنەوە. یان نایانەوێ گرینگی بە ئەقڵ و ڕەگەزی بیرکردنەوەی خۆیان بدەن و سود لە توانای بیرکردنەوەی کەسانی دی وەربگرن . بۆیە هەرەمەکی چیان بە ئەقڵدا هات ئەوە دەخەنە بەرنامەی کاریانەوە و ئیتر گوێ لە ڕاو پێشنیار و سەرنجی کەسی دی ناگرن و حیسابی کولەکەی تەڕیش بۆکەس ناکەن.

کەسێكی ئاسایی وەك وتم لەوانەی کە لە ئەقڵدا پێگەیشتو نین و ناکاملن . ئەگەر بیریش نەکاتەوە و چاك و خراپ بە پێوەری ئەقڵ هەڵنەسەنگێنێ ئاساییە. چونکە ئەو کەسە لە هەر کێشەو گیروگرفتێکی بۆی ئەخوڵقێ خۆی بەرپرسیار ئەبێت و. تاد...

بەڵام وەك دەبینین کەسێكی وەك مەسعود بارزانی ئەگەر چی بە تەزویرو فڕو فێڵ خۆی سەپاندوە. ئاسایی نیەو بەو پێوەرەی وەك خۆی و حیزبەکەی و ماستاوچی و پەڕژەوەند پەرستەکانی دەورو بەری ئیدعای بۆدەکەن هەمیشە بەلاڕێیدا دەبەن سەرۆکی هەرێمەو چارەنوسی ئەم هەرێمە لەژێر ڕەحمەتی ئەودایە. ئەگەرچی زۆرینەی خەڵکی کوردستان هیچ کات دان بەوەدا نانێن ئەمە سەرۆکی هەرێم بێت چونکە شایستەی ئەو شوێنە نیە... لەبەر ئەوەی ئەم کابرایە لە ئەقڵدا کامیل نیە یان بەشێوەیەك لەشێوەکان نەخۆشە و ئامانجە مەعریفی و مرۆییەکانی بەگشتی تیادا بەرجەستە نیە. جگە لە ژمارەیەك ڕەگەزی چەوت نەبێت کە ئەویش تەنها لەوەدا خۆی ئەبینێتەوە کە 1 ـ خۆ دەوڵەمەند کردن لەسەر خوێنی خەڵکی بن دەسەڵاتی خۆی بەبیانوی بێبنەمای وەك ئەوەی خەباتی کردوە 2 ـ خۆ بەزل زانین و حساب نەکردن بۆ یاسا 3 ـ درۆکردن بەبێ ژمارەو سوێند خواردن بە گۆڕی بابی خۆی چونکە ئەو لای وایە کە سوێندی بە گۆڕی بابی خوارد ئیتر بڕوای پێدەکەن وەك ئەوەی بابی زۆرڕاستگۆبوبێ تا ڕادەی ڕاستگۆبونی خدری زیندە4ـ حساب نەکردن بۆ بەرامبەرەکەی گوێ نەگرتن بۆڕای جیاواز5 ـ گوێشل کردن تەنها بۆ کۆمەڵێك پەڕژەوەند پەرستی دەورو بەری خۆی پڕاکتیکردن و جێبەجێکردنی ئەوەی ئەوان ئەیڵێن کە بەناو ڕاوێژکارین .6 ـ تێنەگەیشتن لەدنیای نوێ وهاوچەرخ و هەنگاونەنان بەرەو گۆڕانکاری لەسەر ئەرزی واقیع بەپێی گۆڕانی هەڵو مەرج 7 ـ خولانەوەو چەق بەستن بەدەوری ئەقڵیەتی دواکەوتوی خێڵگەرایی دا. دەست وەشاندن تاڕادەی کوشتن لەبەرامبەر نەیارانیداو بێزو کردن بەخوێنی ئەوانەی لەگەڵ بیرکردنەوەی چەوتی ئەودا هاوتەریب نین 8 ـ ڕاڤەنەکردن و تێنەگەیشتن و لێنەپرسینەوە لەئازارەکانی میللەت بەتایبەتی چینی گەنجان. 9 ـ نەبونی هیچ مەعریفەو داهێنانێك وەك ئەوەی هەست پێدەکرێ .10 ـ حەزکردن بەوەی هەمیشە پیایدا هەڵبڵێن و ستایشی بکەن . ئەوەش بەمانای کڵۆڵ بون لە ئەقڵدا دەگەیەنێ و مایەپوچ لە سیاسەتداو نەخۆشبون لەجەستەدا. بۆش بون وەك قەوانی بەتاڵ لە بیرکردنەوەدا. چونکە بەدڵنیایەوە مەسعود هەرکات ڕای بەرامبەری پێ هەزم ناکرێت توڕە دەبێت ڕەنگی ڕوخساری دەشێوێت باری دەرونی ئاڵۆز دەبێت و لەئانی توڕەبونیشیدا جەستەی وەك (بی) ناو ئاو دەلەرزێت. لەکاتی بیننی باڵێوزێك یان سەرۆکی وڵاتان یان سەربازێكی ئاسایی ئەمەریکی نازانێ دەستەکانی بخاتە کوێوە.؟ بۆیە خوا خوایەتی ئەو دیدارە زو تەواو ببێت.هەر هی ئەوەشە لەسەر هەمو کێشەو گیرو گرفتێك لیژنەیەك دروست دەکات و خۆی لەچارەسەرکردنی ئەسڵی مەوزوعەکە ئەدزێتەوە هەر هی ئەوەشە کەڕۆژێك لەڕۆژان وەك ئەوەی سەرۆکی هەرێمە تاقەتی نەبو بچێتە ماڵە هەژارێك و تەنها یەك ڕوژ لەماڵێکی هەژاردا دابنیشێ و لە حاڵو گوزەرانیان بپرسێت. ئەو هەر لەسەری ڕەش دایکوتاوەو هاوشێوەی جەلال تاڵەبانی دوای پەڕژەوەندیەکانی خۆی و بنەماڵەکەی کەوتوەو نایەتە خوارەوەو دەیەوێ هەر لەبەرزی یەوە هاوشێوەی فیرعەونەکانی میسر بڕوانێ بەسەر خەڵکیدا چونکە ئەو خەڵکی بە کۆیلە سەیردەکات. ئەگەر چیای سەفین شوێنێکی تیادا بوایە کۆشکو تەلاری لێدروست بکات بێگومان سەری سەڤینیشی لێدەگرتین. بۆئەوەی گوێی لەناڵەی ئازارەکانی میللەت نەبێت. چونکە مەسعودبارزانی هیچ فەلسەفەو تێڕوانینێکی وەك سەرۆك تیادا بەرجەستە نیەوهیچ کاتیش خۆی بە بەرپرسیار نازانێ لەبەرامبەر کێشەو گیرو گرفتەکان و نەبونی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئەم هەرێمە و خۆشی بەسەرۆکی ئەم هەرێمە دەزانێ و دەشیەوێ هەمیشە وەك هەڵۆ لەبەرزی بمێنێتەوە. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی پەروەردەکردنی لەلایەن خانەوادەکەیەوەو نەبونی توانای فێربون و تێگەیشتن لەدنیای هاوچەرخ و نەگونجان لەگەڵیدا.!

بۆیە خوێندنەوەی ئەقڵی شەڕانگێزی و پیلانگێڕی ودکیتاتۆریەت و خۆ بەزلزانی و حساب نەکردن بۆ خەڵکی کوردستان لەلایەن مەسعودبارزانیەوە بەلای مناڵێکەوە یان گەنجێکی جیلی نوێوە زەحمەت و دژوار نیە.

هەر بۆنمونە ئەوەتا مرۆڤێکی کورد بەناوی(حەکیم ژەنگژی) تەمەن 43 ساڵ خاوەنی خێزان و مناڵەو 9 ساڵ پێشمەرگە بوەو لەبەر ناعەدالەتی ئەم دەسەڵاتە شومە دەیەوێ ئاگر لەخۆی بەربدات کەچی مەسعودبارزانی بەسیفەتی ئەوەی سەرۆکی ئەم هەرێمەیە نەك مێشێك تەپۆش میوانی نیە . وەك ئەوەی ئەو هاوڵاتیە خەڵکی ئەم کوردستانە نەبێ‌.! یان ڕاوێژکارە ماستاو چیەکانی یان جێگرەکەی یان حیزبەکەی نوتقیان لێوە نایەت. ئەمەش ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە مەسعودبارزانی و حیزبەکەی دوژمنی سەرسەختی هەر تاکێکی کوردی ئەم کوردستانەن نەك وەك خۆیان ڕیکلامی بۆدەکەن کە خزمەتکاری میللەتن.

لەڕاستیدا میللەت نازانێ کە مەسعود بارزانیەك هەرگیزاو هەرگیز گوێ بۆخەڵکی ژێر دەسەڵاتی خۆی نەگرێت و هەرگیز قسە نەچێت بە گوێیەکانی دا ئەی لەکوێوە قسەو ڕاو پێشنیارەکانی خۆی بۆ حەواڵە بکات...؟؟؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە