ناو و وێنەى چەكدارەكانى محمود سەنگاوى كە تەقەیان لە خۆپێشاندانەكەى كەلار ئەكرد .

Monday, 28/02/2011, 12:00

1852 بینراوە


دواى ئەوەى خۆپیشاندانى ڕۆژى هەینى 25-2-2011 لەبەردەم لقى گەرمیانى پارتى تەقەى تێكەوت ئێمەش وەكو ئاسایش فەرمانمان پێدرا بچینە شوێنى خۆپێشاندانەكوە . بەڵام كە چووینە ئەوێ هێزەكانى پارتى تەقەیان لە ئێمەش كرد . دواتر هێزێكى چەكدارى عەشایرى محمود سەنگاوى كە لەوێنەكان دیارە . بە ئەمرى محمود سەنگاوى تەقەیان لە خۆپێشاندە ران دەكرد . دواى بە دوا داچوونى وورد بۆ ئەو هێزە كە بە جلى مەدەنى و سەیارەى مەدەنى بە كڵاشینكۆف و بى كەى سى . بۆمان دەركەوت ئەو هێزە لە كفرى هاتووە . بە فەرمانى محمود سەنگاوى تەقەى لەخەڵك كردووە . 
ناوى ئەو كەسانەشى كە لە كفرى یەوە هاتوون .پەیوەندیمان بە چەند سەر چاوەیەكەوە كرد . 
لە كفرى . ووتى ئەوانە . كە لە وێنەكە دەر كەوتوون . 1-(عمر نورى . ناسراوە بە عمر مامەنوورە) خەڵكى دیێ ئۆمەربلە پێشمەرگەى كۆنى یەكێتیە . بەفەرمانى محمود سەنگاوى . چەندین كەسى كوشتووە . هەروەها لە لایەن دادگاوە دواكراوە . سەر چاو ەیەكى تر . ئەوەى پێڕاگەیاندین . ساڵى پار هەر ئە عمر ناوە . بە فەرمانى هەوڵى ڕفاندنى ڕۆژنامەنووس(سه‌باح على قارەمانى داوە) بە فەرمانى محمود سەنگاوى . ئەو دوو كەسەى تر . كە لەناو بیكابەكەن . یەكێكێكان ناوى دڵشادە .(ناسراوە بە دڵە سوور) ئەندامى كۆمیتەى ڕاپەڕینى یەكێتیە . ئامۆزاى عەتاى مەلا ستارە . ئامرسرییە ى دەزگاى زانیارى لە كفرى . هەر ئەو سەرچاوە ئەوەیشى دووپات كردەوە. ئەوى تر كە bkc پییە . ناوى (أحمد عزیز سوورە) چەكدارى هێزى عە تاى مەلا ستارە . ئەمانە هەموو بە فەرمانى محمود سەنگاوى هێنراونەتە . كەلار بۆئەوەى تەقە لە خەڵك بكەن . وە بە پێى ى زانیاریەكان . ئەو كوڕە گەنجەى كە كوژراوە . لە لایەن ئەمانەەوە كوژراوە .
ئاسایشێكى كەلار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە