کەناڵی کوردسات بۆ مردنی لەیلا عەلی ماتەمینی رانەگەیاند بەڵام بۆ مردنی عەبدولعەزیز حەکیم رایدەگەینێت

Saturday, 29/08/2009, 12:00

4028 بینراوە




کەناڵی کوردسات یەکێکە لە کەناڵە حزبییەکانی کوردستان و تا کەمترین بواریش ئەم کەناڵە رێگەی بە جیاوازی بیرورا نەداوە بەڵکو هەموو ئەو شتانەی کردوە کە لە خزمەتی حزب و بەرژەوەندی سەرکردەکاندا بوە، قسەی سەد دڵسۆز بەقەد تەلەفونی مەسئولیک قیمەتی نەبوە، سەدا کار و بەرنامە و چالاکی بۆ ئەو کەناڵە بەقەد یەک ئاماژەی مەسئولیک نرخی نەبوەو نییە، هەبۆیە کادر و بێژەر و هەموو هەڵسوراوەکانی کوردسات نیوەی تەوجیهی بێ ناوەڕۆکی مەسئولیک قیمەتی نییە ، لە دنیادا هیچ کەناڵێک بەقەد کوردسات بە سووکی و بێ نرخی سەیری کادرەکانی خۆی ناکات و لە بوون و نەبونیان بێ باک نییە و هیچ کەناڵێکیش بەقەد کوردسات لەبەردەم تەوجیهی مەسئولەکاندا زەلیل و بەزیو نییە، باشترین نموونە بۆ ئەمە مردنی لەیلا عەلی بیژەر بوو، لەیلا عەلی ئەو ژنەی کە زۆر چالاک بوو ، بێژەربوو ، رۆژنامەنووس بوو ، ئەکادیمی بوو ، جگە لەوانە هەموو ژیانیخۆی بۆ کوردسات و خاک تەرخانکرد بەڵام کاتێک کە مرد کوردسات ماتەمینی بۆ رانەگەیاند و خەتی رەشی نەدا لە شاشەکەی هەڵبەتە هەڵبەتە بیانویان ئەوەبوو کە ئیتر بۆ مردنی کەس خەتی رەش نادرێ لەشاشەی کوردسات و ماتەمینی بۆ مردنی کەس راناگەیەنرێت بەڵام دوێنی کە عەبدولعەزیز حەکیم مرد یەکسەر کوردسات ماتەمینی راگەیاند و خەتی رەشی دا لە شاشەکەی ، عەبدولعەزیز حەکیم لەگەڵ رێزماندا بۆی هەریچییەک بێ کەسێکە نە کوردە ، نە دیموکراتخوازە بەڵکو شیعە مەزهەبە، نە گوندێکی کوردستانی ئاوەدان کردۆتەوە نە هیچ ، بەڵکو لە پرۆسەی سیاسی عیراقدا بە پێی بەرژەوەندی سیاسی خۆی مامەڵێەی کردوە ، ئیتر من تیناگەم کوردسات بە چ حەقێک بەڵێنەکەی خۆی بە لێنەدانی خەتی رەش لە شاشەکەی لە یاد ئەکا و بۆ ماوەی 3 ماتەمینی را ئەگەیەنێت، باشە بۆ کەناڵی کوردسات لەیلا عەلی نزیکە یان عەبدولعەزیز حەکیم ؟لەیلا هەموو ژیانی بۆ کوردسات سەرفکرد بەڵام عەبدولعەزیز حەکیم لە ژیانیدا لێدوانێکیش بۆ کوردسات نەداوە، لەیلا کوردێکی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆز بوو، بەڵام عەبدولعەزیز حەکیم عەرەبێکی باشوور و بەشێک بوو لە ئەجێندای ئێرانی، لەیلا ژنێکی مەدەنی و چاکوانێکی بواری دیموکراتی بوو بەڵام عەبدولعەزیز حەکیم مەلا و پیاوێکی ئایینی بوو ، ئەمانە و زۆری تر ،ئەی ئیتر بۆ کوردسات ماتەمینی بۆ لەیلا راناگەینێ بەڵام بۆ عەبدولعەزیزی رادەگەینێت؟ باشە بۆچی کوردسات ئەوەندە کادرەکانی خۆی بە سووک سەیر ئەکات؟ حیکمەتی ئەوە چییە کوردسات کادرە دڵسۆز و بەتواناکانی خۆی رەزیل ئەکات و بێمنەت ئەبێت بەرانبەریان بەڵام بێگانەیەک ئەگەیەنێتە کەشکەلانی فەلەک؟ ئایا کوردسات ئەزانێت بەو جۆە رەفتارانەی چ زیانێکی گەورە لە خۆی و بینەر و جەماوەرەکەی ئەدا ؟ ئایا ئەزانێت بە سووک سەیرکردن و بێمنەت بوون بەرانبەر بە کادر یانی چی چ ئەنجامێکی لێدەکەوێتەوە؟ هیوادارم باش بیر لەمە بکەنەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە