شێرکۆ بێکەس لە سوید وەک رەبەن و پیاوی بێژنە ناوی خۆی تۆمارکردووە

Saturday, 20/07/2013, 12:00

5705 بینراوە


بۆ ئەوانەی کە لە کوردستانن و ئاشنا نیین بە سیستەمی وڵاتێکی وەک سوید، جێگای خۆیەتیی لێرەدا ئەو زانیارییەیان بدەمێ، کە لە سوید هەر کەسێک کارێک و دەرامەتێکی نەبێت، تا ئەو کاتەی ئیشێکی دەست دەکەوێت، دەتوانێت روو لە سۆسیال بکات، ئەوان یارمەتیی دەدەن، یارمەتییەکە بریتییە لە بڕینەوەی بڕێک پارەی دیارییکراو، کە بەپێی سەرژمێری ئەو خیزنە دیاری دەکرێت، جگە لەوەش پارەی کرێ خانوو، ئەگەر پێویستی بە دەرمان و دکتۆر و خەستەخانە هەبوو، بۆ ئەمەش یارمەتیی دەدەن، تەنانەت پارەی جل و بەرگ و کڕینی رۆژنامە، کرێی پاس و هاتوچۆ، هەندێک پێویستی تری رۆژانە دەستگرۆیی دەکەن.
هەندێک کەس فێڵ لەو سیستەمە دەکەن بۆ نمونە لە کرێ خانوو، لە پارەی جل و بەرگ، لە پارەی هاتوچۆ، ئەویش بە شاردنەوەی هەندێک زانیاریی، کە مافی ئەوەیان نابێت ئەو پارەیە وەربگرن. ژن و میرد هەیە پێکەوە پلان دادەڕێژن، دەچن بە فەرمی لە یەکتر جیادەبنەوە، دوای ئەوە یەکێکیان دەچێتە خانووی سەربەخۆی خۆیەوە، گوایە لە یەکتر جیابوونەتەوە و پێکەوە ناژین، ئەمەش بۆ ئەوەی هەر یەکە بە جیا پارەی سۆسیال و خانوو یارمەتییەکانی تر وەربگرێت، لەولاشەوە بە دەستیی دووەم دەیداتەوە بە کرێ و پارەکەی دەخاتە تەنکەی گیرفانییەوە، هەشە لەبەر ئەوەی ئەگەر یەکێکیان کارێکی باش و موچەیەکی باشی هەبێت، لەم لاوە ژنەکە، یان پیاوەکە کە هێشتا کاری نییە، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەسەر وەرگرتنی پارە و یارمەتی سۆسیال خۆیان وەکو رەبەن ناونووس دەکەن، جگە لەوەیش هەر کەسێک پارەی نووستووی هەبێت، یان سەیارە، پارچە زەویی، ئاڵتوون، یان شتێکی بەنرخی هەبێت، سۆسیال یارمەتیی نادات، بە پێی یاسا دەبێت لە پێشدا ئەوانە بفرۆشێت و پێی بژیی.
بەهۆی ئەو بار و زروفەی کە کوردستانی تێکەوتووە، کۆمەڵێک لە کوردانی ئەوروپا، گەڕاونەتەوە لە کوردستان مووچە و خانەنشینیی و زەوی و پارەی باش وەردەگرن، بەبێ ئەوەی ئەو وڵاتە ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەش خیزانەکانیان بەردەوام بن و پارەی سۆسیال وەربگرن، خۆیان لە کێشەی یاسایی دوور بخەنەوە، بە گاڵتەوە و بە رەسمی لە یەکتر جیادەبنەوە، بەڵام کاتێک دێنەوە بۆ ئەوروپا، شەو بە دزییەوە دەچنەوە لای یەکتر و بەیانیان لەگەڵ شەبەقدا، یان لە تارییکیدا ئەگەر ترسێکیان هەبێت تێی دەتەقێنن و دەچنە دەرەوە. لەسەر ئەمە رووداوی سەیر و سەرنجڕاکێش هەیە، کاتی ئەوەمان نییە لێرەدا باسی بکەین.
دەمێکە قسە لە سەر شێرکۆ بێکەسی شاعیر و بەرپرسی دەزگای سەردەم دەکرێت، کە گوایە ئەم بەڕێزە یەکێکە لەو کوردانەی ماوەی چەند ساڵێکی دوور و درێژە خۆی و خێزانەکەی فێڵیان لە سیستەمی سویدی کردووە و بە فەرمی لە یەکتر جیابوونەتەوە، خۆی چۆتەوە کوردستان و ژنەکەی لە سوید ماوەتەوە، ئێمە لێرەدا مەبەستمان لە ساڵانی رابردووشە. لە سەر ئەوە قسەش دەکەین کە تا ئیستا هەردووکیان بە فەرمی لە سوید لە یەکتر جیابوونەتەوە و ژن و میردی یەکتر نیین.
شێرکۆ بێکەس دوو ناونیشانی جیاوازی هەیە، ناونێشانێکی هی خۆیەتیی، ئەویتریان هی یەکێک لە منداڵەکانێتیی، خێزانەکەشی بە جیا لە ماڵێکی تردایە، کاتێک عیماد ئەحمەد سەردانی کرد، دەرکەوت ئەو ژن و مێردە پێکەون و موو بە نێوانیاندا ناچێت، لە یەکێک لەو وێنانەدا دەردەکەوێت لە سەر مێزێک وێنەی شیرکۆ و ژنەکەی دانراوە، ئەمە نیشانەی ئەوەیە، لە یەکتر جیانەبوونەتەوە و ژن و مێردن، ئەو ماڵەی کە عیماد ئەحمەد سەردانی شێرکۆ بێکەسی تێدا کردووە، بە تەنها ماڵی یەکێکیان نییە، بەڵکو ماڵی هەردوکیانە، واتە شێرکۆ بێکەس و نەسرین ئەحمەد میرزا ژن و مێردی یەکترین.
لە خوارەوە من بەڵگەکان دەخەمە روو، هیوادارم کاک شێرکۆ قسە و روونکردنەوەی خۆی لەم بارەیەوە هەبێت. هەرچەند ئەم بەڵگانە شایستەی گومان و قسەی پێچەوانە نیین، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێم ئەگەر زانیارییەکان هەڵەن ئەوا من داوای لێبوردنیان لیدەکەم
ئەمەش وەک بەشی یەکەم لەسەر ئەو بابەتە بلاویان دەکەمەوە، پاش ماوەیەکی تر لە بەشی دووەمدا قسە و رای خۆم لەسەر ئەو مەسەلەیە دەنووسم.
************************** 

(بەڵگەکان)

بەڵگەی یەکەم

ناونیشانی شیرکۆ بێکەس لە سوید ئەمەی خوارەوەیە:
Sherko Bekas
رۆژ و ساڵی لە دایکبوون:
1940-05-02
ناونیشانی مالەکەی:
Hanstavgen 84 lgh 1003
16455
KISTA
کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

بەڵگەی دووەم

کلیکی ئەی لینکە خوارتر بکە:
لەو بەڵگەیەدا هەمان ناونیشانە، لە خوارەوە بە سویدی نووسراوە
Personen r inte gift واتە ئەم کەسە ژنی نییە
هەر لە خوار ئەو زانیارییەشەوە نووسراوە Bolagsengagemang: Inga
مەبەست لە کۆمپانیا (پارە و سەروەت و سامان): هیچ، واتە شێرکۆ هیچی نییە.

بەڵگەی سێیەم

لەم بەڵگەیەی خوارەوەدا ناونیشانەکەی شیرکۆ لەسەر یەکێک لە منداڵەکانی بووە، دوای ماوەیەک گۆڕیوێتی، واتە ئیستا ئەم ناونیشانەی نەماوە، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە. بڕوانە شەشەم کەس.
ئیستا ناوەکەی لەسەر منداڵەکەی نەماوە. کلیکی ئەم لینکە بکە:

بەڵگەی چوارەم

خیزانەکەی کاک شیرکۆ، کە ناوی نەسرین میرزایە و تەمەنی ٦٤ ساڵە، لە دایکبووی
 01-07-1949 کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

بەڵگەی پێنجەم


شیرکۆ بێکەس و نەسرین خانی خێزانی، لەگەڵ عیماد ئەحمەدی ئیتیڵاعات و (جێگری نێچیرەڤان بارزانی)

بەڵگەی شەشەم


شیرکۆ بێکەس و عیماد ئەحمەد، لە سەر مێزەکەی بەرامبەریان وینەی شێرکۆ و نەسرین خانی خیزانی، بەڵگەی ناڕەبەنی شیرکۆ بێکەس دەسەلمێنێت

ئەمەی خوارەوە وەڵامی کۆمێتی کەسێکە لە فەیسبوکدا کە هێرشی کردبووە سەرمان، پێی وابوو ئەوەی شێرکۆ بێکەس کردوویەتی شەخسییە، نەدەبوو باس بکرێت:
**********
دزییکردن لە پارەی ناو دەزگایەک کە خۆی بەڕێوەی دەبات، درۆکردن لە سیستەمێکی دیموکراتی، کە لە سوید بەڕێوەدەبرێت، تێیدا شاعری گەورەی کورد بە درۆ لە ژنی خۆی جا دەبێتەوە ، تا پارەی سۆسیال وەربگرێت،، ئایا ئەمانە ژیانی تایبەتن؟، ئاخر کورد لەو نمونانەی هەیە کە جیاوازیی لە نێوان ژیانی تایبەت و ژیانی پەیوەست بە کۆمەڵگاوە ناکات! لە ناو کورددا ئەم جۆرە بیرکردنەوانەی تێدایە بۆیە نمونەی مەسعود بارزانی و تالەبانی تێدا هەڵدەکەوێت و هەموو خیانەتێک دەکەن، لێ خەڵکەی لێیان وەردەگرن و لێیان دەکڕن. ، گەر وانییە و پێچەوانەکەیەتی، ئەی بۆ ئەوانیش ژیانی تایبەتی خۆیان نەبێت کە خیانەت و دزیی و درۆ لە نیشتیمان و گەلی خۆیان دەکەن!؟ خۆ ئەوانیش وایان کردووە وەکو شێرکۆ بێکەس؟ ! ئەوانیش ئەوەی کردوویانە لە رێگای دەسەڵاتەوە کردویانە، هەروەها شێرکۆش لە رێگای دەسەڵاتی خۆیەوە وەک بەرپرسی دەزگای سەردەم و وەک دەسەڵاتی شیعر و ئەدەب کردوویەتی، کە خەڵکی بۆ لای خۆی راکێشاوە و فرەسەتی هێناوە، چونکە بە قسە و بیرکردەنەوەی ئێوە رێگاپێدراو بووە، کە هەموو شتێک بکات چونکە نمونەی وەک ئەم برادەرانەش لاینگیریان کردووە! خۆ شێرۆکۆ وەکو سەرانی کورد و دەسەڵاتدارەکانی کردووە (بە کەمتر و بە جیاوازتر!) ئەوەی شێرکۆ ئەگەر ژیانی تایبەت بێت بۆ درۆکردن و دزیی و خیانەت و داوینپیسی، مەسعود و جەلالیش زیاتریان کردووە و چونکە ئەوە عەقڵ و بیرکردنەوەی ئێوەیە، کە رێگای بەمانیش داوە وا بکەن، نیشتیمانی کورد تاڵان و کاول بکەن!
ئاخ بۆ ئەو عەقڵەی کە نایەوێت دادگایی دز و خائین بکرێت، پاساوی بۆ دەهێنێتەوە، ئەو عەقڵەی خۆی دەخاتە نێو مشتێک کتێبەوە کە مێژووەکەی پڕە لە درۆ لە ناشرینی، ئەوەی شێرکۆ هیچی کەمتر نییە و وەک ئەو دڵدارە دەستبڕە وایە بە نامە و قسەی جوانی دڵداری دەستی کچان دەبڕێت و دوایی خیانەتیان لێدەکات! ئەم نووسەر و رووناکبیر و شاعیرانەش هەر وا دەکەن، دڵداری لەگەڵ وڵات و نیشتیمان و گەڵیکدا دەکەن، دوایی روو لە دەسەڵاتی کوردی دەکەن و دەستی گەلەکەی خۆیان دەبڕن!
کورد بۆیە نابێت بە هیچ...
نابێت بە خاوەنی خاک و نیشتیمانی خۆی، چونکە تەنیا سەرکردەی دز و خائینی نییە! بەڵکو ئەدیب و روناکبیری ناپاک و درۆزنی زۆرە، کە لەگەڵ وشەکانی خۆیاندا راستگۆ نیین ! خوێنەری ساویلکە و سادەشی زۆرە، بۆیە کرداری دزیی و خیانەت و داوێنپیسی بە ژیانی تایبەت لە قەڵەم دەدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە