سوبحانەڵا، لە خۆت شاناز!!!

Wednesday, 14/05/2014, 12:00

1988 بینراوە






بریتانیای مەزن، بە وڵاتیکی ئازاد،دیموکراتی و پێشکەوتوو لە هەموو بوارەکاندا ناسراوە، بە تایبەتی لە بواری مۆسیقا، ئەدەب، شیعر،گٶرانی و شانۆ. بەدرێژای بوونی شاناز لە بریتانیا لە ساڵانی هەفتاکانی سەدەی رابردوو. رۆژێک نەمان بیست لە هیچ کۆرێکدا شاناز پارچە شێعرێکی خۆی پێشکەش بکا،یان رۆژێک نەبینرا لەسەر شانۆیەکی ئەو وڵاتە دابنیشێ، ئاوازێکی مۆسیقا دانێ و لەچالاکیەکی هونەری بەشداری بکات، بەلای کەمی رەبابەیێ بژەنێ!!!
پێش راپەڕین و بە درێژای ساڵی هەشتاکان و بوونی شۆرشی چەکداری و ئەدەبیات و بڵاوکراوەو و چاپخانەی شۆرش، کەچی رۆژێک نەمان بیست، شاناز پارچە شیعرێ بنێرێ بۆ شاخ و لە ئەدەبیاتو مەنشوراتی شاخ بەرهەمێک و بڵاوکراوەیەکی هەبێ!!! سەرەرای ئەوش تیپی موسیقا لە شاخ بوونی هەبوو، دیسانەوە نەمان زانیوە ، رۆژێ نەمان بیست شاناز، پارچە شیعرێ یان ئاوازێ دانێ و بینێرێ بۆ شاخ بۆ ئەوەی بڵاوبکرێتەوە و بزانرێ، کە بەهرەیەکی خەوتوو بەو جۆرە بوونی هەیە لە دوورە وڵات!! لە پڕێکدا دوای ئازادکردنی کوردستان لەلایەن خەڵکەوە و گەڕانەوەی بۆ باشووری وڵات، کەناڵیکی زەبەلاحی پارەداری وەکو کوردسات خرا خزمەتی، لەو رۆژەوە زۆر بە پەلەو کت و پڕی، بوو بە نووسەر، شاعیر، ئاواز دانەرو دەرهێنەر!!!! سوبحانەڵا شاناز بۆ ئەو بەهرەیە!!کە وا بەپەلەو کت و پڕ، نەش و نمای کردو تەقیەوە!!!
بەدرێژای ساڵی هەشتاکان پارەو دەرامەتی یەکێتی لە دەرەوەی وڵات لەژێر دەسەڵاتی شاناز بوو، ئەوانەی لە نزیک سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بوون ئەو راستیەیان دەزانێ، کە لەسایەیدا توانی بووی، ژیانێکی تێرو تەسەل بۆ خۆی دابین بکات لە دەرەوەی ووڵات. بەڵام دوای ڕاپەڕین دیسانەوە بە کتوپری و بە پەلە!! سوبحانەڵا!!! بوو بە خاوەنی پارەو ڤێلاو خەدەم و حەشەم، وە بوو بە یەکێ لە ژنە دەوڵەمەندەکان و سەرمایەدارەکانی دونیا!!!
شاناز پێش راپەرێن، کەس نەیدەناسی و هیچ خاوەن پیشەیەکی بەناوبانگی دیار نەبوو، کەچی دوای ڕاپەڕین، شاناز بوو بە خێزانی وەزیر!!! بووبە قسەکەری یەکەمی یەکێتی لەدەرەوەی وڵات!!! بوو بە لێپرسراوی مەڵبەندی دەرەوە!!! بوو بە دایکی یارمەتیدەرەی سەفیر لە یەکێ لە وڵاتەکانی ئەوروپا!!! بوو بە خاوەنی ئەمرو نەهی لە ناوچەی سەوز!! سوبحانەڵا!!! بە قودەرەتی قادر، هەموو ئەو پۆستانە هەر لە پڕێکدا دوای ڕاپەڕین بوون بەبەشی هاوسەرو کورەکەی و شاناز خۆی!!!

تێبینی
 
 شاناز ئیبراهیم لە11/5/2014، بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە لە سایتی شار پرێش، بە ناو نیشانی سوبحانەڵڵا ، کە سوبحانەڵا لە گەندەڵی دەکات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە