سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئاسایشی كەلار یەكێ لەو گەنجانەی ڕفاند كە كتێبەكەی فەرهاد پیرباڵی سوتاندووە..تازه‌کراوه‌ته‌وه‌

Wednesday, 05/08/2009, 12:00

1794 بینراوە


پاش بلاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌ له‌ کوردستانپۆست ، ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی مافیا ،ئامانج عه‌لییان ئازادکرد..

پاش ئەوەی ئەم ئێوارە كۆمەڵێك گەنجی كەلار كە كتیبەكەی جاش قەڵەم فەرهاد پیرباڵیان سوتاندبوو ڕونكردنەوەیەكیان لە سایتی كوردستانپۆست بڵاوكردەوە گەنجێك لە شاری كەلاروە پێی ڕاگەیاندم كە دوای بڵاو بونەوەی ئەو هەواڵە ئاسایشی كەلار وەك ئەمنەكانی سەردەمی بەعس بەبێ بڕیاری دادوەر لە ناو بازاڕی كەلار ئامانج عەلی چالاكوانی بواری مەدەنی لە كەلار دەڕفێنن، ئامانج عه‌لی یەكێیە لەو گەنجە خوێنگەرمانەی گەرمیان، که‌ كتێبەكەی فەرهاد جاش قەڵەمی سوتاندووە، لێرەوە داوا لە سایتی كوردستانپۆست سەرجەم ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێری كوردۆساید چاك و ڕیكخراوە نێو دەوڵەتیەكان و مرۆڤدۆستان دەكەم، ئەو كارە نا مرۆڤانەی ئاسایشی كەلار شەرمەزار و ڕیسوا بكەن، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بكرێتەوە، كە ئەم هێزه‌ی خۆی ناوناوه‌ ئاسایش، هیچ نییه‌، جگه‌ له‌ هێزێكی میلیشیای سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی. من لای خۆمەوە ئەو كارەی ئاسایشی كەلار سوك و ڕیسوا دەكەم، داوا لە دادگای كەلار و دادوەریی گشتی كەلاریش دەكەم، ئەو كارە نایاسایەی ئاسایشی كەلار قەبوڵ نەكەن كە كارێكی مافیاییایه‌ و زیاتر هیچیتر نییە، ڕەنگیشە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئاسایشی كلار هۆش بەبەر خۆیاندا بێننەوە بەدرۆوە شتێكی یاسای بدۆزنەوە بیكەنە بیانو بۆ گرتنی ئەو گەنجە، چونكە ئەوە پیشەی هەمیشەیانە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە