وێنە و وتار - - - منداڵێك بێ لانە و نیشتمان

Monday, 09/04/2012, 12:00

1856 بینراوە







چ خەوێكە چاك دەزانم تۆى برسى و بێ نەوا ئێستاكە لە دو توێ ى خەونێكى پەلكە زێڕینەیدا كە پڕە لە ڕەنگەكانى زەرد و سەوز ..هتدا
ژێرت مقەباو سەرت ئاسمان كەواتە نیشتمانێك لە مقەباو ئاسمانێك لە هیچ خەوێك بەرامبەر ئاڵا و لە نێوان ژیان و مەرگدا چ خەوێك بێت , چیە ئەفرۆشیت ئێمەى گەورە هێشتا لە واتا و گەورەیى تێنگەیشتوین هەرگیز نەمان توانیوە بە نێو ڕەنگەكانیا بچینە ناو ئازارەكانى مەملەكەتێك ئاهەكانى وڵاتێك یان وێرانەیەك كە پڕ پڕە لە شەكەت بوون وێنەى تۆى بێ ناز و بێ نان , ئەم خەوەشت بێگومان بە هۆى ماندوبونتەوەیە نەك وەك خەوى قوڵى بەرپرسەكان لە ناو دنیاى بون و دور لەو خەوەى تۆى بێ ناز , خەوێك لێوان لێوە لە تراژیدیاى كۆڵانەكانى بێ دایك و بێ باوكى كۆڵانەكانیش وەك تۆ نیشتمانێك پێك دەهێنن وەك تۆ بێ خاوەنن ...
بێ نازەكەم... هەناسەكانیشت جیاوازن لە هەناسەكانى خوا پێداوەكانى بەر سپلیت و نیۆ فڕۆكەكان بەرەو هەندەران ..
هەناسەى تۆ گەرم گەرم وەگ گەرمى گەڕانى بەرپرسەكان بە دواى پارە و زەوى و دۆنم و مل مشكاندنى خەڵكیدا ..
تۆ لە ماناى ناگەى بەڵام حەز دەكەى زۆر بفرۆشى بۆ ئەوەى قوتى خۆتى پێ دابین بكەى كە بێ گومانم كڕیارەكەش هەر وەك خۆت هەژارە هەرگیز بەرپرسەكان نە ئاڵایەكت لێ دەكڕن و نە پێویستیشان پێ ى ماوە ئەوانەى دوێنى بە شاخەوە وەك تۆ پڕ بون لە خەبات بۆ ئەم ئاڵایە شەهید بوون و مافیاكان مانەوە ..ئەوان ئەزانن ئاڵا چیە بەڵام پێش ئاڵاكە ڕەنگى حزبەكانیان لا شیرینترە چونكە ڕەنگى كۆمپانیاكانیانە بە هۆى ئەو ڕەنگانەوە بون بە سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیا نەك ئاڵا ..بنو ئیتر تۆ نیشتمان وەك مقەبا دەبینى .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە