سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەم ئێوارە خەڵكی قارەمانی شاری كفری پێشوازیان لە جەلال تاڵەبانی نەكرد

Tuesday, 14/07/2009, 12:00

2485 بینراوە


پاش ئەوەی دوێنی خەڵكی قارەمانی شاری كەلار بە گۆڕان گۆڕان جەلال تاڵەبانیان ڕاونا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری كەلار و ڕزگاری و قەرتەپەو جبارە و دووز خورماتوو كەركوك هێزی سەربازی بە جلی مەدەنی و خەڵكیان بە پاس و كەیە هێنا بۆ شاری كفری كە زیاتر لە 150 ئۆتۆمبیل دەبوو بۆئەوەی قەرەباڵەخی دروست بكەن بۆ ئەوەی ورەی خۆیان بەوە بەرز بكەنەوە، زۆربەی هەرە زۆری ئەو كەسانەی ئەم ئیوارە گوییان لە جەلال تاڵەبانی دەگرت خەڵكی كفری نەبوو، ئەوەی خەڵكی كفری بێتوو ڕۆشتبێت نزیكەی 200 كەسێك دەبوون ئەو سەد كەسەش دزە هەرە گەورە دۆلار خۆرەكانی جەلال تاڵەبانی خۆیبون، لێرەوە لە كوردستانپۆستی خۆشەویستەوە سوپاسی خەڵكی قارەمانی شارەكەی شەهید عەلی سور دەكەم كە ئامادە نەبوون گوێ لە قسە بەسەرچۆانی بگرن، لە كاتی هاتنی جەلال تاڵەبانی هێزێكی گەورەی میلیشیاكانی جەلال كوچەو كۆڵانەكانی شارەكەیان گرتبوو ئەتووت هاتووە كفری داگیر دەكات، لە لایەكی ترەوە پاسەوانەكانی جەلال تاڵەبانی لە هاوڵاتیەكی شاری كفریداوە بە قۆناخی دەمانچە برینداری كردووە
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە